تایبه‌ت / جارێكی تریش فێڵ له كورد كرایه‌وه ..گرنگ
Friday, 13/11/2009, 12:00
تایبه‌ت
به‌هه‌ر 4 پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 6 كورسی زیادی كردووه و پارێزگاكانی تری عێراق 87 كورسی په‌رله‌مان زیادی كردووهجارێكی تریش فێل له كورد كرایه‌وه و له‌هه‌ر 3 پارێزگاكه‌ی كوردستاندا ته‌نها 3 كورسی په‌رله‌مانی به‌به‌روارد له نێوان 2005 بۆ 2010زیادی كردووه و له‌پارێزگاكانی باشور و ناوه‌راست زیاد كردن خه‌یاڵیه
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی فه‌ره‌ج حه‌یدره‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه واده‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ته‌نها دوو رۆژ دوا ئه‌كه‌وێت ، و له‌و هه‌لباردنه‌یشدا 296 قه‌واره به‌شداری هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا و كۆی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له 275 هه‌زار كه‌سه‌وه زیادی كردووه بۆ 323 كورسی په‌رله‌مانی .. بۆ رێژه‌ی 100 هه‌زار كه‌س دانراوه بۆ دیاری كردنی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی .
چاودێرێكی سیاسی به سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌راوردی زیاد كردنی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكه‌ین له 2005 بۆ 2010ئه‌وا ته‌نها له كه‌ركوك 3 كورسی به به‌روارد له‌گه‌ڵ ساڵی 2005 زیادی كردووه كه پێپشتر 9 كورسی بوو بۆ ئه‌مجاره ده‌بێته 12 ..
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كاره‌سات له‌وه‌دایه له‌گه‌ل بوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه باڵایه‌ی كورد له به‌غداد ، هه‌ر له سه‌رۆك كۆماره‌وه تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و هه‌موو وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و ، فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه پۆستی باڵایان هه‌یه .. كورد ئاگای له خۆی نیه و بۆ جارێكی تریش فێڵی لێكرایه‌وه و له 3 پارێزگاكه‌ی تری هه‌رێمی كوردستان (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك) ته‌نها 3 كورسی زیادی كردووه له 2005 ـه‌وه بۆ 2010" كه دهۆك 7 كورسی بووه و ئێسته ده‌بێته 9 و هه‌ولێر 13 كورسی بووه و ده‌بێته 14 و سلێمانی 15 كورسی بووه و هیچ زیادی نه‌كردووه ..
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كاره‌ساتی گه‌وره‌تر له‌وه‌دایه كه رێژه‌ی دانیشتوان له پارێزگاكانی تر زۆر به رێژه‌یه‌كی زیاد و به‌رچاو زیادی كردووه و به‌م شێوه‌یه‌یش رێژه‌ی كورسیه‌كانیان له په‌رله‌مان زیاتر ده‌بێت و بۆ نمونه له ئه‌نبار له ساڵی 2005 دا 9 كورسی بوو بۆ 2010بووه‌ته 14كورسی و له بابل به پێی رێژه‌ی دانیشتوانی بۆ ساڵی 2005 ته‌نها 11 كورسی بووه و بۆ 2010ده‌بێته 16 كورسی و له به‌غداد 59 كورسی بووه و ده‌بێته 68 و له به‌سره 16 ده‌بێته 24 و دیاله 10 ده‌بێته 13 و كه‌ربه‌لا 6 ده‌بێته 10 و مپنی 5 ده‌بێته 7 و نه‌جه‌فیش 8 ده‌بێته 12 و نه‌ینه‌وا 19 ده‌بێته 31 كورسی و قادسیه 8 ده‌بێته 11 و سلاح ا‌لدین 8 ده‌بێته 12 و زی قار 12 ده‌بێته 18 و واسگ 8 ده‌بێته 11 و میسان 7 كورسی بووه و ده‌بێته 12 كورسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق .. جگه له‌وانه‌یش 8 كورسی بۆ پێكهاته‌كان ده‌بێت و 8 كورسییش بۆ قه‌ره‌بوی نیشتمانی ..
بۆ بینینی خشته‌که ، تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه
http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=14423
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست