بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


تکایە رێگا مەدەن ئەو پێشمەرگە و چەکدارانەی دەسەڵاتی باشوور بێنە لاتان

Tuesday, 28/10/2014, 12:00


خراپترین و نەخوێندەوارترین سەرۆکەکانی دنیا ئەو سەرکردانەن، کە پشتیان بە ئەمریکا بەستووە، لەکاتێکدا ئەو ڕاستیە باش دەزانن ئەمریکا دۆستی هەمیشەیی هیچ کەس و هیچ وڵاتێک نییە , نزیکترین دۆستەکانی پێشوی ئەمریکا ئێستا لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا تیرۆرستن.

هۆگۆ چافێس _ سەرۆکی کۆچکردوی فەنزوێلا

زیاتر لە چل ڕۆژە کوبانی گیانبازی نیشانی جیهان دەدات، لەو ڕۆژانەدا کوبانی بۆتە  باس و خواستی جیهان ئیتر کچانی کورد ئەو مەڕە مل کەچە نین کە لەکوێدا قەساب ویستی سەریان بڕێت. کچان و ژنانی کورد بونە سیمبوڵی ئەو پاڵەوانێتییەی کە جیهانیان سەرسام کردووە، بەئازایەتی و خۆڕاگریی و بوونەتە ئەو پاڵەوانانەی کە هەر چەند پەنجا ساڵێک شارێک جوگرافیەیەک بڕیاری یاخی بوون دەدەن و ئیتر جیهان بەخۆیانەوە سەرگەرم دەکەن، بەرگەکانیان دەبێتە بەرگی کۆمپانیایەک و شانازی پێوە دەکەن.
بۆیە بەرگری و گیانفیدایی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل سەرنجی كەسانی زۆری راكێشاوه و به هۆیەوه جگه لە كورد نێو ئەو هێزەدا كەسانی سەر بە نەتەوە جیاوازەكانی جیهان و لە نێوانیشیاندا ئەمریكی و ئەوروپی بونیان هەیه.


کوبانی و شەڕڤانانی پەیەدە و خەڵکە جوامێر و ئازاکەی کارێکیان کرد ئیتر ئێمە خۆمان لە کوردبوون نەدزینەوە، بەشانازییەوە بڵێین بەڵێ "ئێمەش لە هاوخوێنەکانی خۆمانین و لە هەمان ئەو کەسانەین، کە کوبانیان کردۆتە گۆڕستان بۆ داگیرکەرە چەتەکانی داعش".
دەسەڵاتی کوردی لە باشور سێ ساڵە لە ڕۆژئاوای ووڵات و بە پلانی داگیرکەرانی تورکان سەنگەریان لە برا و خوشکەکانمان گرتووە، لە سەدان پلانی نانیشتمانی و خیانەت کارانەدا بەشداربوون لێرەدا چەند نمونەیەکی زیند و دەهێنینەوە کە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا دەسەڵاتدارانی کورد لە باشور بەرامبەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ئەنجامیان داوە.

١. تاڵەبانی بەهەفتەیەک بەر لەوەی جەڵدەی مێشک لێی بدات، قسەی بۆ ڕۆژنامەیەکی کوێتی کرد، ووتی: کوردەکانی ڕۆژئاوا داوایان لێکردووم یارمەتیان بدەم و کۆمەکی چەکداریان بکەین، بەڵام پێم ووتوون باوی هەڵگرتنی چەک نەماوە و سەردەمی" گیڤارا" بەسەر چووە. کەچی ئێستاش کوڕە قارەمانەکەی دەڵێ: ئێمە هێز دەنێرین و کۆمەک دەکەین، مەلا بەختیاریش دەڵێ من یەکەمین کەسم کە دەچم بۆ کوبانی، لەکاتێکدا ئەو هەر هەمان شت دەکات، کە لە خانەقین و شارەبان نەیکردووە. بۆ زانیاریتان ئیستا هەموو راگەیاندە کوردییەکانیش لە زمانی داگیرکەری عەربییەوە بە شارەبان دەڵێن (جەلەولا).

٢. پارتی بەسەرکردایەتی بنەماڵەی مەلامستەفا سێ ساڵە لە گەلەکەمانیان هەڵپێچاوە و دەیان پلانی جەهەنەمیان داڕشتوە، سەرەتا بایکۆتی هەموو کەرەسەیەکیان کرد کە دەبوو بڕۆشتایەتە بۆ ئەو بەشە ئازادبووە.

٣. دوای دژایەتییەکی سەرسەختانە هەڵسان خەندەقێکیان لەو سنورە لێدا کە لە ناو گەلی ئێمەدا بەخەندەقی خیانەت ناسرا، بووە پەڵەیەکی ڕەشی تر و خەرمانی خیانەتە مێژوویەکانی تریان. ئەمە لە کاتێکدا داعش هێرشی کردە سەر خۆیان و بەسەردا کەوتنە ناو خەندەقە خیانەتکارەکەوە.

٤. لەپلانێکی داڕێژراودا داعشیان هێنایە موسڵ و دوای ئەوەش بەوە نەوەستان لەڕێگەی تورکەکانەوە گەلی ئێمەیان لە شەنگار دایە دەست داعشەکان و هەموو دەزانین لەوێ چی ڕوویدا، تا ئێستاش گەلی ئێمە بەشێکیان لەچیاکانی شەنگار ماونەتەوە و چارەنووسیان لەم زستانە دا نادیارە.

٥. ئەم دەسەڵاتە کە هەڵکێشراوە لە خیانەت، کۆنگرەی نەتەوەیشیان لەبار برد، ئەویش بەوەی بنەماڵەی مەلامستەفا ویستیان یەکێکیان ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی و "ئەدهەم بارزانی" یان لای خۆیانەوە پێشنیار کرد، بۆیە وای پیشاندا، کە گوایە ئەدەهەم لە پارتی هاتۆتە دەرەوە.

٦. هەموو پارتە ئیسلامییەکان لە ئیدانەیەکی شەرمنانە زیاتر، هیچی تریان نەکرد و نەیان توانی بەرامبەر داعش هەڵوێستێک نەتەوەییانە بنوێنن. بگرە ئەوانە گەنجەکانی کوردیان لەباشور ساز دا و ئامادەیان کرد بۆ ناو چەتەکانی داعش، تا دژی گەلێ خۆیان شەڕ بکەن. داعش نەیشاردۆتەوە کە کوردە ئیسلامێکان لەنمونەی "دڵشاد گەرمیانی" بەخێر بێت بۆ ناویان، داخۆ چەند داعشی خەوتوو لە ناو ئەم گەلەدا خۆی مەڵاس داوە لە نمونەی"سۆران عومەر"ی پەرلەمانتار.

بۆچی لەم کاتەدا سەرانی داگیرکەری کورد لە باشور لایان گرنگە ئەم ٢٠٠کەسە بنێرن بۆ ناو کوبانی؟ لەکاتێکدا ئەمان بەدرێژایی سەدان کیلۆمەتر داگیرکەر و چەتەکانی داعش دەوری داون، یان بۆ ئەوان بۆ پشتیوانی گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا نایەن شەڕگەیەکی تر بکەنەوە بۆ لاوازی داعش و چەتە بەرگ ڕەشەکان؟

چونی ئەم ٢٠٠ کەسە جگە لە پلانێکی داڕێژراوی تورکان و ڕۆژئاوا هیچی تر نییە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئیرادەی ئەوانیش وەک خۆیان لێبکەن و ڕۆژئاواش بە دەردی باشور بەرن، بۆیە قسەیەکی"ئەدۆڵف هێتلەر" کە دەڵێ: "سووکترین کەسانێک لە ژیانمدا ناسیومن، ئەوانە بوون بۆ داگیرکردنی وڵاتی خۆیان، کۆمەکیان کردووم".

پرسیارەکە لێرەوە سەر هەڵدەدات، داخۆ ئەم ٢٠٠ پیاوە، کە دەینێرن بۆ کوبانی دەرچووی کامە قوتابخانەن؟ کورد ووتەنی "کەچەڵ ئەگەر حەکیم بوایە سەری خۆی تیمار دەکرد" لە کاتێکدا پارتیی و یەکێتیی داعش، تەنها ٤٠ کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە، لە کەرکوک چەند مەترێک لێیانەوە دوورە، ئەی ئەم ٢٠٠ گرێندایزەرە بۆ نانێرن تا شەنگار ئازاد بکەن؟ یاخود دەیانەوێت بەم ٢٠٠ پیاوە پلانێکی دیکەی تورکە فاشیستەکان جێ بەجێ بکەن؟ ئەمە جگە لە خیانەتێکی تر، کە دەیکەن هیچی تری لێ سەوز نابێت، ئاخر لە مێژە ئێمە دەڵێین پەرلەمانی کوردستان چایخانەیەکە تەنها بۆ پلانی داگیر کەران و جوانکردنی دەموچاوی دزێوی دەسەڵات دروست بووە.

ناردنی ئەم چەکدارانە بۆ کوبانی شەڕی براکان لەوێش سەر هەڵدەدا و ئەزمونی باشورێکی تر دروست دەکرێت، بۆیە داوا لەگەلی خۆمان دەکەین لە ڕۆژئاوا نەیەڵن ئەم چەکدارە بەزیوانە ببنە هاوسەنگەری "ئاپۆ خەلیل" و هاوڕێکانی ئەمانە پلانێکە لەلایەن داگیر کەرانی کوردەوە داڕێژراوە، ئەوەتانێ جاشە خۆفرۆشەکان کە حاکمی ئەم بەشەداگیر کراوەن لە باشوور پلانی داگیرکەران جێبەجێی دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە