کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پڵنگێکی چاو نەترسەوە دەبێت بە پشیلەیەکی لەڕو لاوازو بێ دەرەتان!

Saturday, 19/04/2014, 12:00




هەمو کات خەڵکانێکی زۆر بە مەرامی پاکی کوردانەوە خەمی یەکێتیان بوولە هەموو قۆناخەکان دا،هەرچیان دەوتو دەنووسی سەرکردەو دەسڵات دارانی یەکێتی زۆر بێ باکانەو کەمتەرخەم لە ڕەخنەو پێشنیارو داخوازییەکانی دۆستانو لایەنگرانو،تەنانەت بێ لایەنەکانیشیان دەڕوانیو،زۆربە هەڵە شیکاریوخوێندنەوەیان بۆ دەکردن.
ساڵ هاتو ساڵ چوو دەیان کۆستو برین لە جەستەی یەکێتی کەوتو بە ئازارەوە ماشێنی ڕامیاری لاوازی خۆی لێ دەخوڕیو تەنانەت بڕواشیان بە تەبەڕکێک نەبوو بەڵکو کەمێک سوکنایی بە جەستە ماندوو بریندارەکەیاندا ببەخشێت.
هەر دەیان وتو هەردەیان ووت بە بێ ئەوەی لە ووتنیاندا ڕەچاوی کاری کرداریان کردبێت، تا وای لێ هات پارتێکی بە نانیشتیمانی گۆشکراوی وەک پارتی سەرەڕای بوونی هەزاران خراوکاریو تاوانو کرداری دژەنەتەوەییو،تۆمارکردنی ٣١ئابو ئەندازیاری پرۆژەی شەڕی کوردکوشتنو گەندەڵیو دزینی سامانی تاک بە تاکی نیشتیمانیانو ئاش بە ئاشو داش بە داش، ڕێگەی بۆ خۆش بێتو دەستی چەوری پڕتاوانکاری خۆی بە بزوتنەوەیەکی خاوەن هەزاران شەهیدو سەدان داستانو خاوەن ئیرادەو بڕوا لای جەماوەری وەک یەکێتی دا بساوێتو،هەیبەتی یەکێتی لە بڵنگێکی چاونەترسەوە بچوک بکاتەوە بۆ پشیلەیەکی بێ دەرەتانو لەڕو لاواز.
وە بیکاتە پاشکۆی خۆیو لەو هەموتاوانانەی کە پارتی بۆ خۆی ئەنجامی دابوون یەکێتی پێ بکات بە هاوبەشو کێرڤە جەماوەرییەکەی لە ئاستێکی باڵاوە بەرەو ئاراستەی لاواز بوون پێچەوانە ببێتەوە.
ئەمە بۆ؟ئەی لە پێناوی چی؟ئەی کێ بڕیاری دا؟کێ تاوانباری سەرەکی ئەو کۆستەی یەکێتی دەبێت؟
ووڵامی ئەو پرسیارانە با بۆ گیڤاراو،گاندیو،سوکراتو،ئەڵبێرت کامۆو،ئەنیشتاینو کاوە کوژەکانی یەکێتی بە جێ بهێڵێن، چوون لایەنگرانو کەسانی دڵسۆزییان چاوەڕوانی ووڵامی بڕوا پێ کراو دەکەن لەو ڕۆژەوەی پارتی بوو بە برا گەورەو دڵسۆزانی یەکێتی بە تەنهاو بێ لیدەر مانەوە!
یەکێتی دۆڕا بە پەنجەکانی دەست دێتە ئەژماردن بە هۆی هاوبەشیبوونی لە گەڵ پارتی، کرا بە زاوری تف لێکراوو بوو بە کاڵای هەرزانی هاوکێشەی پەیمانی ستراتیژی بە سودو قازانجی پارتی.
بوو بە تاوانبارو پارتی پێ بوو بە فریاد ڕەسی خەڵکو دەم سپیو ڕاستی ئیستاو داهاتوو.
ئیستاش یەکێتی و سەرانی یەکێتی جگە لە چەند ئەندامێکی خەم خۆر بۆ دۆزی ڕەوای نیشتیمانو دانیشتوانی کوردستان هەرهەموویان جگە لەوەی بازرگانێکی تێکشکاوو لەڕو لاوازن لای جەماوەر،ئەو مۆدێلەش پەیڕەو دەکەن کە پارتی بۆیانی داڕشتووە لە بەرنامەو ئیدۆلۆژی پارتی دا.
لە ڕێکەوتەوە بووە بە دیاردەو وای لێ هاتووە سەرانی یەکێتی بە لێشاو دەڕۆنە ناو بارەگاولقەکانی پارتیو جلە کەسکەکانی خۆیان ڕادەماڵنو خۆیان لە جاران ڕوو زەرد تردەکەنو دەبن بە پیاوی خۆ بە دڵسۆز زان بۆ پارتیو بارزانی.
چوونکە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە پارتیو یەکێتی بوون بە هاوبەش لە کرداری گەندەڵکاریو ئاودیم کردنی هەرچی لە سەروەتو سامانی ژێر خاکو بن خاک هەیە ئەوە بۆ ڕای گشتی خەڵکو جەماوەری یەکێتی ئاشکرا بوو کە یەکێتی لە بری ئەوەی خەمی قوربانیو کەسوکاری قوربانیانو،بەرنامە پرۆلیتاریە تۆکمەکەی بێت تا زیاتر بەرەو سەرکەوتنو نرخ پێدانی ببات، بوو بە دەستەیەکی بچوکی بە خەمەوە بووی دراوو دەسڵات بۆ چەند کەسو بنەماڵەیەک واتە بوو بە هەمان ئۆرگانی ماتریالیزم خوازو لە بری ئەوەی ببێتە ئۆرگانێکی پرۆلیتاریزم لە پێناوی لایەنگرو ئەو کەسانەی کە هێمای داسو چەکۆشێکیان لە چاوی یەکێتی یەوە بە دواڕۆژی ڕزگاریو سەرفرازی کوردستان دەزانی.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە