کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌رهه‌م ساڵح 200 دۆنم زه‌وی له ‌سنوری پاریزگای سلیمانی داگیر كردووه‌

Saturday, 21/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
به‌پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیار تاریق نوری ئاغجه‌له‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی سلێمانی، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له ‌دوا كۆتایی هاتنی كابینه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی بۆ شه‌خسی خۆی ئه‌نجامداوه‌، ئه‌ویش به‌ته‌رخان كردنی پارچه ‌زه‌ویه‌كی 200 دۆنم له‌سنوری شاره‌وانی پاریزگای سلیمانی له‌3 چوینی جیاجیا ئه‌وانیش نزیك شاخی گویژه‌ و گۆپاڵه‌ی نزیك بازیان و تانجه‌رۆ به‌بێ ته‌نده‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن ئامانجی به‌شی یاسایی ته‌زویر و ساخته‌كاریه‌كانی بۆ كراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌نیازی دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆیه ‌له ‌سنوری ته‌كیه‌ به‌هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كیتی، به‌ڵام تا ئیستا هیرۆی هاوسه‌ری تاله‌بانی ماوه‌ی نه‌داوه‌بۆ مۆڵه‌ت دان به‌دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی دیكه‌ی چیمه‌نتۆ له‌ته‌كیه‌ی نزیك بازیان.
به‌رهه‌م ساڵح به‌پێی یاسای وه‌به‌ر هینان ئه‌و زه‌ویانه‌ داگیركردووه‌ به‌بێ موساته‌حه‌، شایانی باسه ‌له‌ماوه‌ی دوو كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیدا به‌رهه‌م سالح 1200 دۆنم زه‌وی له‌ سنوری پارێزگای سلیمانی داگیر كردووه ‌و له‌ بیناكه‌ی حاجی تۆفیقی قه‌یوانیش شه‌ریكه‌ و پشكی له‌داناغاز هه‌یه‌ و له‌گه‌ل پشكیك له ‌ئاسیا سێل و له‌گه‌ل كۆمپانیای قه‌یوانیش بۆ ناردنه ‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌قاچاخ پشكی له‌سه‌دا 15 هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە