کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆر بەپەلە:هەر ئێستا چەتەكانى جەلال تاڵەبانى لەكەلار دەستیان كرد بەڕەشبگیرى!؟؟

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


هەر ئێستا لەناو شارى كەلاردا هەڵمەتێكى كوێرانەى دەستگیركردن و لێدان و بەربەرییانە لەناو شارى كەلاردا دەستى پێكرد,دواى ئەوەى گەنجێكى زۆرى شارەكەمان بەجلى ڕەشەوە كۆبوونەوە بۆ ناڕەزایى دەربڕین دژى وتەكانى پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى (سالار مەحمود) كە خەڵكى كەلارو گەنجەكانى بە جل ڕەش شوبهاندبوو, وەكو ناڕەزایى دەربڕینێك بۆ ووتەكانى ئەو كۆبوونەوە لەناو شارى كەلاردا ,بەڵام وەكو پیشەى هەمیشەییان ئاسایشى كەلار و هێزە دەمامك دارەكان وەخشى ئاسا كەوتنە گیانى گەنجانى كەلار,بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى (هەژارى ئاسایش) ناسراو بەمولازم موحسین) بۆیە زۆر بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئاسایش و هێزە دەمامك دارەكان لەم كارە بەربەرییانەیان بەردەوام بن ئەوا ئەمڕۆ بێت یان سبەى چارەنوسیان لە موبارەك و بن عەلى قەزافى باشتر نابێت,دووبارە داوا لەهێزەكانى ئاسایش ئەكەین كەس خۆى بۆ ئەم گەندەڵ كارانە خراپ نەكات چونكە ڕۆژى دادگایى كردنیان نزیك بۆتەوە.

9/11/201

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە