کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئاگاداریتان تاڵەبانى لە مەلعەبەكە كۆبونەوەى فراوان ئەكات

Sunday, 24/05/2009, 12:00


ئەمڕۆ شەممە 23/5/2009 بەرزانى ئەحە سمێڵ كۆبونەوەیەكى بە پەلەى بە ئەنجومەنى مەڵبەندى سلێمانى كردوە , لەو كۆبونەوەیەدا پێى ووتون مام جەلال لەم هەفتەیەدا لە مەلعەبەكەى سلێمانى كۆبوەنەوە ى فراوانى جەماوەرى ئەكات , چیتان پێ ئەكرێ ئەبێت بیكەن , ئەگەر كرێكارە بەنگلادیشیەكانتان هێنابێت ئەبێت بیان هێنن و بەمە پشتى لیستى گۆڕان بشكێنن , ئەبێت ئەمەندە قەرەباڵغ بێت ئەو سەرى دیار نەبێت ,بە زۆر , بە قسەى خۆش بیان هێنن , تەنانەت ئەگەر بە شەقیش بێت نابێت بهێڵن ئەو كۆبونەوەیە چۆڵ بێت , دائیرەكان , پێشمەرگە , پۆلیس , ئاسایش بە جلى مەدەنیەوە بهێنن , زانكۆ و پەیمانگا و ئەگەر كرا ئامادەیبى و ناوەندییەكان درێغى مەكەن , ئەو ئەندامەى نەیەت خائینە و بە شەق دەرى بكەن , پیرێژن , مناڵ , ژنان , پیاوان و گەنجان ئەبێت هەموویان بهێنن , چى تێ ئەچێت من ئەتان دەمەوە بەس گرنگ ئەوەیە خەڵك كۆكەنەوە , بەمە گردەكە نەترسێنین ناترسن , هەڕەشەیەكى گەرمى لە لێپرسراوى كۆمیتەكان كردوە , تەنانەت داواى كردوە هەموو كۆمیتەیەك سێ كادر بنێرێ بۆ دەورە ئەزانن بۆچى , بۆ چۆنیەتى ئاو دابەش كردن و پێشوازى كردن لە خەڵك بۆ ئەوەى زۆرترین خەڵك بێت , ووتى هەموو پاسەكانى ناو شاریش ئامادە دەكەم بۆ ئەوەى لە گەڕەك و فەرمانگەكانەوە خەڵك بگوێزنەوە , هەموو لێپرسراوى كۆمیتەیەكیش ئەبێت هەموو دائیرەكان ئاگادار بكات ئەو ڕۆژە یەك فەرمانبەرى غائیب نەبێت ئەگەر تەعزێشى بێت ئەبێًت هەر بێت , مەكتەبەكان ئەوانەى ئیمتحانیان ماوە با ئەو ڕۆژە ئامادەیان بكات بێنەوە و پاس بۆ هەموویان ئەگرم , ئێستا كۆبونەوەكە نەكراوە منیش بۆیە لە ڕێگەى ئەم سایتە بەڕێزەوە بڵاوى ئەكەمەوە بۆ ئەوەى ئاگادار بن و كەستان نەچن بەدەم بانگەوازەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵەوە چونكە ئەو بە لێپرسراوى كۆمیتەكانى ووتوە بە شەقیش بێت ئەبێت خەڵك بێت , ئاخر تاڵەبانى تۆ تازە لە سلێمانى ڕیسوا بویت دەواز بێنە , لەم چەند ڕۆژەى پێشودا بەناو شاردا سوڕایتەوە كەسێك تاقەتى نەبوو وەڵامى سەلامەكانیشت بداتەوە , ئیتر بۆ واز ناهێنى لە خەڵكى ئەم شارە , خەڵكینە نەكەن بچن , نەكەن گوێ لەو پیاوە بگرن , كە داواتان لێ دەكات دەنگ بۆ حیزبەكەى 31ى ئاب و سەرۆكە خائینەكەى بدەن , مەچن بە نەچونتان ئەیسەلمێنن كە خەڵكى ئەم شارە لەگەڵ دزى و گەندەڵى و خیانەتەكانى سەرانى كوردا نیە , بەم نەچونەتان ئەو مەسیجە ئەدەن بە سەرانى كورد كە خەڵكى ئەم شارە چۆن لە سەدام و ڕژێمەكەى قبوڵ نەكرد لە ئێوەشى قبوڵ ناكات ,بۆ ئاگاداریتان 27/5/2009 كۆبونەوەى فراوانى كاسبكارانە لە تەلارى هونەر و 1/6/2009 كۆبونەوەى فراوانە لە مەلعەبەكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە