کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن چه‌ند سيخوڕێکی له‌ نێو ڤيدراسيۆنی به‌ناو ريكخراوه‌ ناحكومه‌يیه‌كان نارده‌ (ديار به‌كری باكوری كوردستان)

Wednesday, 28/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری دياربه‌كر
له‌ رۆژانی ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ شاری دياربه‌كری كوردان له‌باكور ڤيستيڤالی (جڤاكا ميزيوپۆتاميا)ی له‌ ئاميز گرت.
ئيمه‌ش چه‌ندين كه‌سايه‌تی سياسی و رۆشنبيری و چالاكوانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بووين،له‌ هه‌وليرو دهۆك و سليمانيه‌وه‌ بۆ هه‌مان ئارمانج گه‌يشتينه‌ دياربه‌كر، ئه‌وه‌بوو پاراستنی پارتی و زانياری يه‌وكيتيش به‌ هه‌ليان زانی چه‌ندين سيخوری و ناپاكی نيو بواری ڕێكخراوه‌ به‌ناو ناحكوميه‌كانيان خزاندبووه‌ نيومانه‌وه‌، تا بۆ جاسوسيكردن به‌سه‌ر كۆی ڤيستيڤاله‌كه‌و به‌شداربووان و بزاووت و چوست و چالاكی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی باشووری كوردستانه‌وه‌، تا هه‌والگريان له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌وانه‌ی كه‌ پاراستن بۆ سيخوری كردن ناردبوونی، زياتر له‌ 10 كه‌س ده‌بوون، ئه‌وه‌ی زياتر به‌رچاووبوون، سيروان گه‌ردی كه‌ ملازمی زيره‌ڤانيه‌و سه‌ربه‌ هه‌والگری گشتی بنه‌ماله‌يه‌و كراوه‌ته‌ به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ رۆشنبيری ئاسوده‌ له‌ هه‌وليرو به‌ جيگری ڤيدراسيونی ريكخراوه‌ ناحكومه‌يه‌كان داناراوه‌و، له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كاروچالاكيانه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئۆپۆزيسۆن بۆ خزاندنه‌ ناويان و تيكدان و درز خستنه‌ نيو خۆپيشاندانه‌كان!
هه‌روه‌ها پارساتن له‌ سليمانی هۆشيار عه‌زيز ناويكيان ناردبوو ئه‌ندامی لقی ٤ پارتی و كادريی پاراسنه‌ له‌ هۆبه‌ی راگه‌ياندن و رۆشنبيری و ئيستاش كراوه‌ته‌ به‌پرسی لقی سه‌نديكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه‌ پارتی و يه‌كيتی هه‌ليده‌سورينن!
ئه‌ويش يه‌كيك بوو له‌ سيخوره‌كانی پاراستن بۆ دياربه‌كر، هه‌ر به‌ ئيعازی ژيربه‌ژيری ئه‌م دوو سيخوره‌ له‌ چيشتخانه‌كه‌ی دياربه‌ كر په‌لاماری (عه‌لی مه‌حمود) چالاكوانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی دراو، سوكايه‌تی پيكرا!
له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ پرخيانه‌ته‌كه‌يان.سيروان به‌ منی گووت 130 وينه‌ی رۆشنبيران و شوينه‌كانم بۆ براده‌ران (پاراستن) گرتووه‌ ده‌فته‌رێكی به‌ناوچه‌وانه‌وه‌يه‌..له‌ويدا زانم ئاستی پرخيانه‌تی هۆشيار عه‌زيز و سيروان گه‌ردی دژ به‌ ميلله‌ت له‌ چ ئاستيكدايه‌؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە