کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی پارتی ئازادی کورد، مسته‌فا جومعه‌ پیاوی بنه‌ماله‌ی بارزانیی و تورکیایه‌

Sunday, 02/12/2012, 12:00


سه‌رۆکی پارتی ئازادی کورد، مسته‌فا جومعه‌ دانی به‌وه‌دانا، که‌ ئه‌و هێزه‌ چه‌ته‌ و به‌کرێگیراوانه‌ی له‌ ڕۆژی 26ی تشرینی یه‌که‌م دا له‌ گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب هێرشیان کرده‌ سه‌ر کوردان په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌وه‌ هه‌یه.
له‌ دوای هێرشه‌ی که‌ له‌ ئاکامی دا 13 که‌سی کورد کوژران، یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یەپەگە "سیپان حه‌مۆ" رایگه‌یاندبوو:
ئه‌و هێزانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ مسته‌فا جومعه‌وه‌ هه‌یه‌.
جێگری فه‌رمانده‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا،" مالک ئه‌لکوردی"یش ڕایگه‌یاندبوو، گرووپێکی چه‌کدار که‌ خۆیان وه‌کوو "که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی:" ده‌ناسێنن به‌رپرسیاری ئه‌و ئالۆزیانه‌ن.

ڕۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی میللییه‌تی تورکیا، حه‌سه‌ن جه‌مال له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی ئازادی کورد مسته‌فا جومعه‌ چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و زانیاری گرنگ که‌ رای گشتی کورد چاوه‌ڕوانی بوو بڵاو کرده‌وه‌.
حه‌سه‌ن جه‌مال له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له‌ هۆتێلی "دیوان"ی کۆچ هۆلدینگی تورکیا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مسته‌فا جومعه‌ چاوپێکه‌تنی ئه‌نجام دا و له‌ ژمارەی دوێنی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌تدا ئه‌و چاوپێکه‌تنه‌ی بڵاو کرده‌وه‌.
مسته‌فا جومعه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ژی و له‌ نزیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هه‌یه‌
دان به‌وه‌دا دەنێت که‌ هێز‌ چه‌ته‌ و به‌کرێگیراوه‌کانی" که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی" که‌ ده‌ستیان له‌ کۆمه‌ڵکووژی گه‌ره‌کی ئه‌شره‌فییه‌ی حه‌له‌ب دا هه‌یه، له‌ نزیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه
مسته‌فا جومعه‌ لەبارەی ‌"که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی" قسه‌ی بۆ حه‌سه‌ن جه‌مال کردووه‌ و ده‌ڵێ:
له‌ نێو ئه‌وانه‌دا گرووپی جیاواز هه‌ن . ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌ربازانی کورد که‌ له‌ نێو سوپای سوریا دا هه‌ڵهاتوون، جێ ده‌گرن. گرووپێکی چه‌کداره‌ و نزیک له‌ ئێمه‌ن. ئه‌وان په‌یوه‌ندی و نزیکایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌یه‌ و دژی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی پەیەدەن . جاروبار به‌شداری کارەکانی به‌رهه‌ڵستکارانی سوریا ده‌به‌ن و به‌ گشتی له‌ هه‌رێمه‌کانی حه‌له‌ب و عه‌فرین چالاکن."
حه‌سه‌ن جه‌مال له‌ بابه‌ته‌که‌ی دا ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ پێی هه‌ندێ زانیاری ئه‌و گرووپه‌ له‌ ژیر ناوی " که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی " و بۆ دژایه‌تی کردنی پەیەدە ، پێکهێنراوە و له‌ رێگای تورکیاوه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان کراون.
مسته‌فا جومعه‌ که‌ بۆ خۆی په‌یوه‌ندیه‌کی چڕ و پری له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه‌، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام داوه‌ و دانی به‌ودا ناوه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ بێکاریگه‌ری کردنی پەیەدە یه‌.
شایانی باسه‌ که‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا دوو به‌ڵگه‌ی نهێنی جیاوازی ئاشکرا ببوو که‌ له‌ نێوان تورکیا، ئه‌مریکا، ئیسرائیل، ئه‌ڵمانیا و پارتی دیموکراتی کوردستان مۆرکراون بۆ دژایه‌تی کردنی PYD ‌.
له‌و به‌ڵگانه‌دا مژاری دژایه‌تی کردنی په‌یه‌ده‌ ئاشکرا ببوو و ناوی پارته‌که‌ی مسته‌فا جه‌معه‌، پارتی ئازادی کورد و پارتێکی دیکه‌ی ڕۆژئاواکوردستان به‌ ناوی ئه‌ڵپارتیش هاتبوو.
ڕۆژنامه‌وان حه‌سه‌ن جه‌مال له‌ کۆتایی بابه‌ته‌که‌ی دا مسته‌فا جومعه‌ به‌م ده‌سته‌واژانه‌ ده‌ناسێنێ:"
مسته‌فا جومعه‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌، سه‌رۆکی پارتی ئازادە ‌‌، په‌یوه‌ندی نزیکی له‌گه‌ڵ بارزانی هه‌یه‌ و پەیەدە دەکات و (9) منداڵی هه‌یه‌ و کور وکچه‌کانی له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولیر ده‌‌خوێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە