کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌دام حسێن پێی ناخۆش بووه‌ دوعا له‌ تاڵه‌بانی‌و بارزانی بكرێت

Wednesday, 03/11/2010, 12:00


سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراق، پێی ناخۆشبووه‌ دوعا له‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌و مه‌سعود بارزانی بكرێت.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، به‌دیع عارف پارێزه‌ری تاریق عه‌زیز و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی پێشووی رژێمی به‌عس ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ سه‌دام حسێن خۆی به‌خزم‌و دۆتس تاڵه‌بانی داناوه‌و تاڵه‌بانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌بووه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ تاڵه‌بانی خزمه‌یه‌تی ‌و ئه‌مه‌شی لای خودی تاڵه‌بانی دركاندووه‌و ئه‌ویش راستی قسه‌كه‌ی سه‌دامی سه‌لماندووه‌.
وتیشی "له‌تاڵه‌بانیم پرسی چۆن ئێوه‌ خزمن كاتێك ئه‌و عه‌ره‌به‌و تۆش كورد، تاڵه‌بانی وتی راسته‌كات خزمین چونكه‌ تكریت‌و كه‌ركوك له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیكن‌و ژن‌و ژنخوازیمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌."
راشیگه‌یاند كه‌ سه‌دام رێزی تاڵه‌بانی‌و بارزانی گرتووه‌و به‌دوو پیاوی باشی له‌قه‌ڵه‌مداون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌و كاته‌ی سه‌دام‌و داروسته‌كه‌ی دادگایی ده‌كران، به‌رزان تكریتی ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و دوعای له‌ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق‌و سه‌ركرده‌كان‌و تاڵه‌بانی‌و بارزانی كرد، به‌ڵام سه‌دام ده‌ستی به‌رزان تکریتی برای گرت ‌و وتی تاڵه‌بانی ‌و بارزانی پیاوی باشن ‌و جیاوازن له‌وانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە