کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست فەرمانێكى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیى هەڵوەشاندەوە

Tuesday, 24/04/2012, 12:00



 



دوایى ئەوەى لەچەند نووسینێكدا باسى گەندەڵى و كارە تاكڕەو دیكتاتۆریەكانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە كرا ئێستا كارمەندانى تەندروستى سنورەكە زۆر زۆر خۆشحاڵن بەوەى كەكوردستانپۆست توانى كۆمەڵێك سنووریان بۆ دابنێت و چیتر بەم شێوە ناشیرینە هەڵسوكەوت لەگەڵ هاوڵاتیان و دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى سنوورەكە نەكەن بەشێوەیەك ئێستا بەڕێوبەرى گشتى و یاسایى و پلاندانان ئەوەندە دەترسن لەچەكوشەكەى كوردستانپۆست ماوەى دوو هەفتە سێ هەفتە دەبێت هەڵسوكەوت و ڕەفتاریان تەواو تەواو گۆڕاوە ئێستا ڕێزى خەڵك دەگرن و كاتێك دەچیتە لایان چات بۆ بانگ دەكەن و بەشێوەیەكە كارمەندانى بەڕێوبەرایەتى تووشى شۆك و سەرسوڕمانى بوون .
لەنوێترین پێشهاتیشدا لێپسراوى پلاندانان و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بڕیاریاندابوو شەش كارمەندى تەندروستى ماندوو و چالاكى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە بەبیانووى ئاڵۆگۆڕى شوێنەكانیان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەى ڕانیەو نەخۆشخانەى منداڵانى ڕانیەو كارمەندى حزبى ئەڵقە لەگوێیى خۆیان بخەنە شوێنەكانیان بەڵام لەترسى كوردستانپۆست فەرمانەكەیان هەڵوەشاندەوە و خۆیان بێ دەنگ كردووە ئێستا خۆشبەختانە ناوێرن ناوى سەنتەرەكەش بێنن نەوەك بێن بەلایدا ، ئەسڵى بابەتەكەش دەرماڵەیەكى تایبەتى ئەم سەنتەرەیە كەلەنەخۆشخانەكانى تر نیە ، پێشتریش چەند كارمەندێكى تر لەم سەنتەرە نەقڵ كران و دەرماڵەكانیان بڕاو خەڵكى خۆیان خستە شوێنەكانیان و دەرماڵەى پایەیى چەند كارمەندێكى تریشیان بڕى و خەڵكى خۆیان خستە شوێنەكانیان و هەڕەشەى ئەوەشیان لێكردبوون لاى هەر كەناڵێكى ڕاگەیاندن باسى بكەن دۆسیەیى دزى و گەندەڵیان بۆ دەكەنەوەو وەك عەبدوڵا فەتاحى بەڕێوبەرى پێشووى كارگێرى سەنتەرەكە ڕاوانەى دادگایان دەكەن .
وەك كارمەندێكى تەندروستى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بەناوى خۆم و هەموو ئەو كارمەند و دكتۆرانەى باسى ڕۆڵ و دەورو كاریگەرى كوردستانپۆستیان كردووە لەسەر باشتربوونى دۆخەكە لەناخى دڵمانەوە زۆر زۆر سوپاسى سایتى خۆشەویستى كوردستانپۆستى دەسەڵات تۆقێن دەكەین و هیوادارین بەردەوام لەگەڵمان بێت و دانەبڕێت لێمان و خەمى ئێمەى كارمەندانى تەندروستى سنوورى پشدەرو بیتوێن بەئى خۆیان بزانن و هاوكاریمان بكەن ، دووبارە نمونەتان زۆربێت و خوا ئێوە بۆ ئێمە بهێڵێت و هەر ساغ و سەركەوتووبن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە