یەکگرتوی ئیسلامی سوکایەتی بە خۆپێشاندەرانی هەولێر دەکات..
Thursday, 30/12/2010, 12:00
یەکگرتوی ئیسلامی لەمالپەرەکەیدا هەوالێکی بەسوکایەتی لەسەر خۆپیشاندانەکەی هەولێر بڵاو کردۆتەوە گوایە ٥٠ کەسبونە .
سەرەتا ئەوەندەی من بزانم نزیک بە ١٠٠ کەس بوونە وەئەم خۆپیشاندانە زۆر بەپەلە کردیان و راشیان گەیاندوە کە ٤ی ئەم مانگ بەگەورەیی تر دەیکەن . دواتر خۆپێشاندان مەرج نیە ژمارەکان گەلێک زۆر بێت . نارەزایەتی بون بەهەر ژمارەیەک بێت شتێکی مەدەنی و دل خۆشکەرە .سەرباری هەموو ئەمانەش خۆپیشاندان لەهەولێر کەجەوری ستەم و ترسی لەسەرە کارێکی دلخٶشکەرە وبوێری دەوێت کە یەکگرتوی لەژیانی خۆی بوێر نیە خۆپیشاندانێکی هاوشیوە لەهەولیر بکات .
هاوکات پرسیار لەیەگرتوی ئیسلامی دەکەین ئێوە و ئەندامانتان بۆ بەشداریتان تیا نەکرد ؟ ئەوە شەرمەزاری نیە بۆ ئێوەش لەکاتێکدا گوایە ئێوەش دژی ئەو یاسایەن ؟ بۆچ رەخنە لەخۆتان ناگرن تەنانەت وەک فراکسیۆنیش نەوێران بێنە دەرەوە پالپشتی لەخۆپیشاندەران بکەن ؟
شایەنی باسە یەکگرتوی ئیسلامی سەبارەت بەتۆپبارانی داگیرکەرانی کوردستان لەلایەن حزبەکەی ئەردۆگانی هاوپەیمانی و کۆماری ئیسلامی ئیڕان و لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەڕۆژهەلات و دەیان و سەدان تاوانی تری داگیرکەران بێدەنگە ولەنێوان دەسەڵات و ئۆپزسیۆنیش بەردەوامی نمونەی پارتێکی هەلپەرستە و هەولدەدات دڵی هەردولا لەخۆی رازی بکات
کەئەگەر جارێک لەگەڵ ئۆزسیۆن هاوڕابن ئەوا جارێکی تر دەکەونەسەنگەری دەسەڵات..بازاڕە و دڵی کەس لەخۆیان تورە ناکەن
دەقی هەواڵەکە
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=57242
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست