کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێی راپرسیيه‌ك له‌ سه‌دا 75ی به‌رپرسانی پاراستن سه‌ر به‌ ڕژێمی به‌عس بوون

Tuesday, 06/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری1 هه‌ولێر
سه‌نته‌رێكی تايبه‌ت به ‌راپرسی سه‌ربه‌ ده‌زگای پاراستن، له‌ دوايین ڕاپرسیيدا، كه‌ تايبه‌ت بووه‌ به‌ بوونی ژمارەيه‌ك له‌ پياوانی رژێمی به‌عس و ده‌زگا جۆراو جۆره‌كان له‌ناو ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ ئاژانسی پاراستن، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ سه‌ر به‌ هۆبه‌ی تايبه‌ت به‌ چاوديريكردنی ئه‌ندامان و كاديرانی پارتی له‌ نێو گشت ده‌زگاكاندا، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسێكی پاراستن سه‌ر به‌ لقی 2 ی پارتی، ئاشکرای کرد، کە:

لە %75 ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسيارێتيان له‌ گشت ئه‌و ده‌زگايانه‌دا هه‌يه‌ و سه‌ر به‌ پاراستنن، كۆنه‌ به‌عسیی، جاش، موخابه‌رات، ئيستيخبارات، موسته‌شار و ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی ڕژێمی به‌عس بوون.
له‌%50 ی به‌رپرسانی يه‌كه‌می ئه‌و ده‌زگايانه‌ باوك و كه‌سوكاره‌كانيان سه‌ر به‌ رژێمی به‌عس بوون و تاوانێکیان ئەنجامداوە وەکو پیاو و پێشمەرگەکوژیی و ئەنفالچیی.
لە %89 ی به‌رپرسانی پاراستن به‌ خودی مه‌سرور بارزانیيه‌وه‌ خاوه‌نی ده‌يان كۆمپانيای جۆراوجۆری بازرگانی بێ سنوورن.
له‌ %85 ی به‌رپرسانی پاراستن به‌ قبول خاس له‌ زانكۆكان وه‌رگيراون.
له‌%75 ی ئه‌و له‌%85ی ئەو ژمارەیەی سەرەوە، بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌يان به‌ ساخته‌ بۆ كراوه‌.

شایانی باسە دوا ئاشكرابوونی ئه‌و ئاماره‌ يه‌كسه‌ر له‌لايه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ ته‌واوی فۆرم و پيداويستيه‌كانی ئه‌و راپرسيه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و براوه‌ته‌ شوێنيكی نهێنی تا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بيت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە