کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەبەست لەسەردانەكەی مام جلال بۆ شارۆچكەی كفری و هۆكارەكەی

Friday, 17/07/2009, 12:00


پاش ڕودانی چەندین كارەساتی دڵتەزێن وئەنفال و ماڵ وێرانكەری لە شارۆچكەی كفری و دەوروبەری بۆیەكەم جار لەسەردانیكی پڕ مەبەست بۆ جێبەجێكردنی كاری خۆیو لیستەكەی لە ئێوارەی سێشەمە بەرواری14\7\2009مام جەلال سەردانی شارۆچكەی كفری كرد, بەڵام بەداخەو بەهۆی نەبونی شویًَنێكی شیاوەوە لەپاركە دەیمیەكەی كفری توانی چاوی بە بەشێك لە دانیشتوانی شارۆچكەكەو هاندەرانی لیستی حیزبەكەی بكەوێت چونكە هیچ شوێنێك لەوێ لەبارتر نەبوو،بەندێكی كوردیش هەیە ئەڵی(هەرجی بچێنیت ئەوە ئەدرویتەوە)، هەروەها باسی چەند پرۆژەیەكی كرد كە وەكو پیاوەتیەك بۆ خەڵكی ئەم ناوچەیان كردوەو بیریانی خستەوە، كەلەگەڵ ئەوەشدا لەبەرئەوەی هیچ پرۆژەیەكی دلخۆشكەرو گەورە بۆ بوژاندنەوەی شاری كفری بەتایبەت نەكرابو باسی بكات ناجار پرۆزەكانی تیكەڵ پرۆژەى گەرمیان كرد بەگشتی وەكو(دامەزراندنی زانكۆلە شارۆچكەی كەلار) كە ئەم پرۆژە نەك هەربۆ شارۆچكەی كفری نیە بەڵكو بەجێبەجى كردنی زیانیشی ئەبێت بۆكفری چونكە ئەبێتەهۆی ئەوەی كە شارۆچكەی كەلار زۆر گەورەتر بێتەوە لە چاو كفری، هەروەها چۆڵكردنی خەڵكەكەی بۆ كەلارو شارەكانی تر، وەكو چۆن لەئێستادابەردەوامە زیاتریش دەبێت.كە ئەم پرۆژە بێویست بو لە كفریدا بكرێت چونكە تا ئێستا هیچ كۆلێژێكی تێدانیە تەنانەت پەیمانگای مامۆستایانیشی تێدانیە كەئەمە بەدەگمەن دەبینرێت یان هەر نابینرێت لەچاو سەرچەم شارو شارۆچكەكانی دیكەى عێراق و كوردستان لەچاو ئەوەی كەشارۆچكەیەكی دێرینی كوردستانیە.ئەم شارۆچكەیە لە ساڵانی ڕابردووی دازۆر لەئێستای پێشكەوتوتر بوە و خزمەتی كراوە بەڵام لە ئێستادا بەوشێوەیە دەبینرێت كە شوێنێكی تیدانیە بۆئەوەی بۆنەیەكی تێدا بگێڕرێت كە ساناترین خزمەتگوزاریە. وەكو خۆی بینی و لەگەرمیدا دڵی بە خەڵكەكە سوتاو نیوسەعات زیاتر خۆی ڕانەگرتو خواحافیزی لە خەڵكەكەكرد.
یان لەكاتی قسەكانیدا باسی پرۆژەی (هەڵكەندنی چەند بیرێكی ئاو) ی كرد, كەئەم پرۆژەیەش سەرباری ئەوەی هەمووی بۆ كفری نیە. ئەبوایە هەر باسی نەكردایە چونكە لەسەردانێكدا كەبۆیەكەم جاریبوو بێ بۆ لای خەڵكی پاش ماوەی ئەنفالی ئەم شارۆچكەیە, ئەم پرۆژەیەش بەس نەبو بۆساڕیِژكردنی زامەكانی خەڵكەكەیو داواكاری و مافەكانیا .
تەنها پرۆژەی(بەستی باوەشاسوارنەبێ) سەربەشارەوانی كفریەو بۆخزمەتی خەڵكەكەیەتی ئەم پرۆژەیەش كێشەی هەیە چونكە ئەگەر پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت كوندەكانی نزیك بەستەكە دەكەونە ژێر ئاوەوە لەداهاتوودا بۆیە داوای قرەبو دەكەن حكومەتیش داواكەیان بە ڕەوادانانێت و جارێ ناكۆكی لەسەرە كە ئەگەری جێبە جێنەكردنی هەیە. ئەمەسەرجەم پرۆژەكان بوو كە بۆ كفری كراوەو دەكرێ مام جەلال خستیانیە ڕوو. ئایا ئەمە ڕەوایە؟!
شایەنی باس كردنە كە لەسەردانەكەیدا (عمر فتاح) و (كەماڵ كەركوكی)شی لەگەڵدا هاتبوون بەڵام هیچ قسەیەكیان بۆخەڵكەكە نەكرد. (عمر فتاح) ساڵی پار سەردانی كفری كرد كە ئەوكات جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان بوو، بەڵێنی دا كە(بازاڕی كۆنی كفری) واتا (قەیسەریەكەی كفری) بوژەن بكاتەوە بەڵام تا ئێستاش وەكو خۆیەتی لەوەیە بیریشی مابێ كە ئەو گفتەی داوە بەوخەڵكە بەڵام هەرخۆی لێتێنەگەیاند. ئەمە لەكاتێكدایە كە پێویستیا بە خەڵكی ناوچەكەیە دەنگیان بۆبدات بەم شێوەیە پرۆژەكانی بۆجێبەجێدەكەنو خزمەتی ئەم شارۆچكەیە دەكەن ئەی ئەبێ لەكاتی ئاساییدا یان دوای هەلِبژاردن چۆن خزمەتی بكەن؟؟ ئەی چۆن ڕوویان دێ داوالەخەلەخەڵكی بكەن دەنكیان بۆبدات؟ئایا دڵی چی بەو چەپڵە خۆشە كە خەڵكی لەبێش ئەوخۆرە بۆی دەكوتا. لەكۆتایدا وەكو دانیشتوانیكی ئەم شاررۆچكەیە داوادەكەم كاری زیاتری بۆبكرێ یان هەرهیچ نەبى بەهای جارانی بۆبگەڕێنرێتەوە كەمەبەستم ساڵی هەشتاكانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە