کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بازاڕی ئازاد (سوق الحرە) بازاڕی ئازاد بەرواری بەبێ کۆنترۆڵ

Saturday, 14/01/2012, 12:00


ئەم بازاڕە ٣٠% بەشی ئازاد بەرواریە بە هاوکاری زاوا بولگاریەکەی کە ناوی عارفە ، ئەم بابەتانەی کە لەم بازارەدا دەفرۆشرێت بەنرخی گرانبەها و بە ساختە و بە ناوی مارکە بەناوبانگەکانەوە بەبێ کۆنترۆڵ دەستی خەڵکی پێ ئەبڕێت دوورە لە مارکەی ئۆرجیناڵەوە بەتایبەتی خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە کە ئەمانە لە کارگەی قاچاخ لە بولگاریا و قوبرس مافیاکان دروستی ئەکەن و بەبێ کۆنترۆڵ لە ئیبراهم خەلیلەوە دێتە کوردستان، ئەم بەرهەمانە ڕاستەوخۆ کاریگەری ترسناکی هەیە لەسەر تەندروستی ئەوانەی بەکاری دێنن ، بۆیە ئەم بازارە یان کردوە بە ناوەندی فرۆشتن بۆ دەرەوەی سنور بەتایبەتی بەرەو کوردستانی ئێران کە ڕەواجێکی ئێجگار زۆری هەیە لەبەر ئەوەی لە ئێراندا نیە و بە مادەی قاچاخ دەناسرێت و بەکارهێنانیان قەدەغەیە.
بەمە ئازاد بەرواری بازارێکی ئازادی بێ کۆنترۆڵی کەوتوەتە بەردەست لە ژێر سایەی دەستەڵاتەکەی سەرۆکی هەرێمی پارتی. هەر بەم بۆنەیەشەوە هۆتێلێکی بە ٢٦ ملیٶن یورۆ لە سۆفیای پایتەخت کڕیوە، ئەمە بەرنامە کەی جەنابی سەرۆکە لە ژێر پروپاگەندەی چاکسازی دا ئەم بازارەو چەندەها بازاری لەم بابەتە لەژێر سایەی سەرۆک بەرزانیدا کاری پێدەکرێت، ئەو خواردەمەنیانەی ئەمڕۆ دینە کوردستانەوە بە دەرمانیشەوە کە جۆرەها نەخۆشی سەرەتان و نەخۆشیە کوشندەکانیتر لە ژێر سایەی دەستەڵاتەکەی سەرۆک بارزانیدایە کە مەکتەب سیاسیەکانیان ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە هاوردە هێنانیان بۆ ناو خاکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە