تاهیر هەورامى وەزیرى تەندورستى گەورەترین زوڵمى لە منداڵانى هەڵەبجە كرد
Saturday, 09/01/2010, 12:00
"نەبوونى دكتۆرى منداڵان لە هەڵەبجەى شەهید تاوانێكى گەورەیە كێ لێى بەرپرسە"
لە دەستپێكى كارەكانیدا تاهیر هەورامى لەبرى ئەوەى كار بۆ باشتركردنى حال و وەزعى خەڵكى هەڵەبجە و نەخۆشەكانى ئەو شارە بكات كەچى لەبرى چاوى كاڵى حیزب و ناسراوى و مەڵبەندە هەورامییەكەى 28ى یەكێتى هەستاوە بەئەنجامدانى زوڵمێكى گەورە لە منداڵانى هەڵەبجە بە پێى یاسا دەبێت تاهیر هەورامى لەدادگایەكدا لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكرێت چونكە چارەسەر نەكردنى منداڵێك و مردنى منداڵێكى هەڵەبجەى لەبەر نەبوونى دكتۆرى منداڵان لەو شارەدا تاوانێكە پێش هەموو كەس دەبێت تایەر هەورامى لەسەر داگایبكرێت,من نازانم چۆن و لەسەر چ ئەساسێك تاهیر هەورامى كراوە بە وەزیرى تەندروستى؟وەزیرێك بە بێ حسابكردن بۆ منداڵانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور تاكە دكتۆرەكەیان لێبستێنێتەوە و بیكاتە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوورو لەبرى چارەسەركردنى منداڵانى هەڵەبجە بە كاروبارى ئیدارییەوە سەرقاڵى بكات تاوانێكە هیچى كەمتر نییە لەو تاوانانەى كە یەكێتى و وەزارەتى تەندروستى وەزیرەكانى پێشوتر لەماوەى 18 ساڵى ڕابردوودا كردوویانە بەرامبەر بە خەڵكى ئەم شارە.ڕۆژانە دەیان منداڵى هەڵەبجە بە بێچارەسەر لەبەر نەبوونى دكتۆرى منداڵان سەردانى سلێمانى دەكەن بۆ چارەسەر,باشە دكتۆر تاهیر هەورامى بۆ پیچمان ناڵێت هەست بەچى دەكات ئێستا كە منداڵانى هەڵەبجەى بێ دكتۆر دەكات....
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست