کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەرزاوی ودەروێشەكانی سەبارەت بەئەم مێژووە چی دەڵێن؟!!

Saturday, 21/04/2012, 12:00



 



سەدەى رابردوو ئەگەر بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سەدەیەكی پڕلە كێشمەكێشی ئاڵۆزوپڕكارەساتی جەرگ بڕوخوێناوی بوو،لەوە زێدە تربۆگەلی كوردمایەى نەهامەتی وماڵوێرانی وپاچەبوون و لەناوبردن بوولەلایەن هەریەك لەورژێمەداگیركەرانەى كوردستانیان بەسەردا دابەشكرابوو،هەمیشە هاوكاری یەكتربوون بۆداڕشتنی هەرجۆرە پیلانێك لەپێناو كپكردنەوەى دەنگی ئازادیخوازی گەلی كورد بەهیچ شێوازێ درێخییان نەكردووە لەتاوانی دوورلەكرداروئاكاری مرۆڤایەتی،وەلێ خۆڕاگری و بەرخودان وقوربانیدانی ئەم گەلە تێكۆشەرە سەرئەنجام هەر شكستی بەپیلانە شومەكانیان هێناوەو ناسنامەوفەرهەنگی خۆی پاراستووەوتاڕۆژگاری ئەمڕۆ بەسەربەرزی ماوەتەوە،یەكێك لەو رژێمەداگیركەرانەى كوردستان كەهەمیشە دووژمنی سەرسەختی كورد بووەو زۆربەڕاشكاوی دووژمنایەتی خۆی بۆتەواوی گەلی كورد لەهەرجێگەیەكی دنیابێت راگەیاندووە، هەمان كات بەشێوەى كرداری كاری بۆكردووە توركیای فاشیستە، هەرلەدوای رووخانی خەلافەتی عوسمانی مستەفا كەمال ئەتاتورك هەستی بەومەترسیەكرد ئیدی بەهاری تورك بەرەوخەزان دەڕواو دەسەڵاتی لەدەست دەرهێنراوە بەرەو هەڵدێرملی ڕێگای گرتووە، بۆیە هەرزووكەوتەخۆو وەك كەسێكی سیكولارو نزیك ودۆستی رۆژئاواییەكان خۆی ناساندو بەردی بناخەى كۆماری توركیای دانا، بەشێك لەكوردان هاوكاربون لەبنیادنانی ئەوكۆمارەدا لەسەر ئەو بنەمایەى كەماف وئازادیەكانی گەلی كوردی تێدا دەستەبەربێت، كوردبەنیازێكی پاك و بەهەستێكی برایانە ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بینی، بەڵام شۆڤێنیزمی تورك هەرزوو پەیمانەكەیان شكاندونەك هەرمافە ڕەواكانی كوردیان دەستەبەرنەكرد بەڵكوبە شێوازێكی دڕندانە كەوتنە وێزەى كوردان و بەئاگرو ئاسن وەڵامی داواكانیان دایەوە، هەرلەو ڕۆژگارەوەولەساڵی 1925 كەكۆماری توركیاخۆی لەسەرپێی راگرت ئیدی سیاسەتی"نكوڵی كردن وقڕكردن - پەرتكەو زاڵبە" ی بەسەرگەلی كورد دا سەپاند،ئاشكرایە باكووری كوردستان لەڕووی ژمارەى دانیشتوان و رووبەری خاكەكەیەوەبە گەورەترین پارچەى دابەشكراوی كوردستان دادەنرێت، بەپێی هەندێ سەرچاوە پێوانەى روبەری خاكی كوردستان بەتێكڕای دەگاتە نزیكەى (409650) كیلۆ مەترچوار گۆشەبەتەنیا باكووری كوردستان ژێر دەسەڵاتی تورك (194400) كیلۆ مەترە، ژمارەى دانیشتوانی زیاد لە بیست وپێنج ملوێن مرۆڤە بەڵام لەسەرەتایی ترین ماف بێبەش كراون هەرچەندە سەرهەڵدان و شۆرشەكانی وەك شێخ سەعیدی پیران 1925شۆرشی ئاگری 1927 سەید رەزای دەرسیم 1937 بەرپاكران، وەلێ هیچیان بە ئامانج نەگەیشتن و سەركوت كران و رابەرەكانیان لەسێدارەدران، كەمالیستەكان نزیكەى چل ساڵ ئاگردانی شۆڕشیان بەخامۆشی هێشتەوە،لەكوردستاندا بەهەموو توانایەك هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەى ناسنامەى كوردیان دا، نكوڵییان لەبوونی نەتەوەیەك كرد، كوردیان بەتوركی شاخی ناوزەدكردوناووزمان وجلوبەرگ و دابونەریتیان یاساخكرد،بەڵام هەرگیزنەیانتوانی تروسكەى كوردایەتی لەناخی ئەو گەلەدا بسڕنەوە، هەربۆیەلەكاتێكدا كە كوردبوون بەگەورەترین تاوان دادەنرا هەرشتێك بۆنی كوردی لێ بهاتایە یاساخ دەكرا، لەسەرەتای حەفتاكاندا لەسەردەستی گروپێكی خوێندكار لەناوەندی قەلەمڕەوی شۆڤێنیەكان و لەئەنقەرەى پایتەختدا بەردی بناخەى شۆرشێك دانراو مەشخەڵێ هیوای نەتەوەیەك داگیرسێنرا، ئەوگروپەخوێندكارەى زانكۆ كە بە گروپی ئاپۆچی ناسرابوون فكرو بەرنامەكەیان كاریگەری نەك تەنیا لەسەرخوێندكارانی كورد دەكرد بەڵكو خوێندكاری توركیش ئاوێتەى خەباتەكەیان بوون، گروپی ئاپۆچی دوورلەخاك و وڵات گۆشەگیرنەبو بۆیە بڕیاریاندا كارو خەبات لەسەر زێدی خۆیان پەرە پێبدەن، لەدەرئەنجامی ئەو خەبات و تێكۆشانەدا لەساڵی 1978 پارتی كرێكارانی كوردستان (پ. ك. ك) ئاواكرا، دامەزراندنی ئەو پارتیە قۆناخێكی گرنگ بوو لەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورددا،دواتربۆ وەڵامدانەوەى سیاسەتی نكوڵی و قڕكردن لەساڵی 1984دا (پ.ك.ك) بڕیاری شۆڕشی چەكداری ڕاگەیاند كەبەقەڵەمبازی 15ی تەباخ دەناسرێت، خەباتی چەكداری لەماوەى 28 ساڵی رابردودا سەرەڕای بەخشینی قوربانیەكی زۆر، دەسكەوتی گرنگی بۆ گەلی كوردلەباكوری كوردستاندا بەدەست هێناوە، خەونی نەزۆكی دووژمنانی كوردی لەگۆڕناو سیاسەتی قەڵاچۆكردنی بێ واتاكردو پەیامێكی بەگوێی تەواوی مرۆڤایەتی گەیاند كەدۆزی رەوای گەلی كورد هیچ كەس ولایەنێك ناتوانێت نكوڵی لێبكات و بیشارێتەوە، توركیا پاش ئەوەى هەزاران گوندی كوردستانی خاپوركردو سەدان هەزاركوردی ئاوارەى هەندەران و (مەترەپۆلەكان)شارەگەورەكانی توركیاكرد دەیان هەزارهاوڵاتی كوردی شەهیدكرد گەیشتە ئەوباوەڕەى چیترناتوانێ بەتەنها رووبەڕووی خەباتی رەوای گەل و شۆڕشەكەی بووەستێت، ناچار پەنای بۆهێزی نێودەوڵەتی بردوداوای هاوكاری ئاشكرای لێكردن ، سەرئەنجام لە 15شوباتی 1999دا بەپیلانێكی نێودەوڵەتی كە چەندین وڵات لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خویاندا بەشداریان تێداكرد بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆج ئالانی سەرۆكی (پ.ك.ك) یان دەستگیركردووڕادەستی توركیا یانكردەوە، بێگومان كاری هەرەلەپێشی توركیاو نەخشەى هاوكارەكانی ئەوەبوولەماوەیەكی كەمدا هەربەهەمان نەریتی رابردوو ئەوسەرۆكەش لەسێدارە بدەن و كۆتایی بەشۆڕشەكەى بهێنن،بێ ئاگالەوەى ئافراندنی شۆڕشێكی بەم رەنگە كارێكی هەروا سانا نییە لەبەین ببرێ و گەلێك لێی بەخاوەن دەرنەكەوێت، پاش ئەوەی لەدادگایەكی سەربازی دوور لەدادپەروەری و پێوانەكانی مافی مرۆڤ حوكمی لەسێدارەدان سەپێنرا بەسەربەڕێز ئۆج ئالاندا، لەتەواوی جیهان بەگشتی وچوار پارچەى كوردستانداگەل خاوەنداری لێكردوو ئەو بڕیارەیان شەرمەزاركرد، لەژێرفشاری گەلی كورد دا وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا لەترسی بەرژەوەندیەكانی خۆیان كارێكی وایان كرد دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی توركیا حوكمەكە جێبەجێ نەكەن وبیگۆڕن بەزیندانی هەتاهەتایی، لەوكاتەوە واتا لەساڵی نەوەدونۆوە لە دورگەى ئیمرالی دەریای مەڕەمەڕەدا لەزیندانێكی تاكە كەسیدا ماوەى سیانزەساڵە بەڕێز ئۆج ئالان بەندكراوە ، سەرەڕای ئەو بارە ناهەموارەى ژیانی تێدا دەگوزەرێنێ هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدا بووە ئاشتی و برایەتی پێشبخات، بێوچان لەخەبات دا بووە بۆ تێكشكاندنی پیلانەكانی دوژمن، لەتەك ئەوەشدا زیاترلە دەپەرتوكی بەنرخو پڕبایەخی لەڕێگای پارێزەرەكانیەوە بەناوی بەرگری نامە ئاراستەى گەلی كوردو گەلانی جیهان كردووە، سەرەڕای گۆشەگیری وناهەمواری كەشوهەوای دورگەكە ش زیاتر لە هەشت مانگە رێگە بەپارێزەرەكانی نەدراوە سەردانی بكەن ، تەنانەت سی وشەش پارێزەری دەستگیروزیندانی كراوەن !! لەگەڵ ئەوەشدا هەزاران چالاكی مەدەنی وسیاسی كورد لەزیندانەكانی رژێمی توركیادایە، تائێستاش پەلاماردانی ئازادیخوازانی كوردرۆژانەبەردەوامە، جگەلەوكوشت وبڕوجینۆسایدەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشەكەوە رژێمەیەك لەدوای یەكەكانی تورك لە بەرامبەرگەلی كورد ئەنجامیان داوە تاوانە قێزەوەنەكانی دەسەڵاتدارانی ئەكەپە كەخۆی بەپارتێكی ئیسلامی دەزانێت بەسەبۆئەوەی رووڕەشی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەببینرێت،تەنهالەماوەی دوساڵی رابردووداچەند تاوانێكی دڕندانەی قێزەوەنی ئەنجامداوەدەكرائەوانەی خۆیان بەمسوڵمان دەزانن وئەوانەی بانگەشەی ژیان دۆستی ومافی مرۆڤ دەكەن بێدەنگ نەبونایەولەپێناوی بەرژەوەندیەكانی خۆیانداچاویان دانەخستایە،دەستگیركردنی هەشت هەزارچالاكی سیاسی ومەدەنی وهەڵبژێردراوی پەرلەمان وشارەوانی ورۆژنامەوان وهاوڵاتی كورد
،بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەدژی گەریلاكان وكومەڵكوژكردنی سیوپێنچ هاوڵاتی لە گوندی رۆبۆسكی وە دواتاوانیشیان شەهیدكردنی پانزە كچەگەریلای كوردبەچەكی قەدەغەكراو،ئایا هەموئەتاوان وستەمانە مرۆڤدۆستێك ئاین پەروەرێك نییەقسەی لەسەربكات؟!جێی خۆیەتی مسوڵمانانی كوردهەڵوێستێكی كوردانەیان هەبوایە سەبارەت بەقسەكانی یوسف قەرزاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان كەشۆڕشگێڕانی كورد بەتیرۆریست ناودەبات !!ئەوانەی بەرامبەوستەم وداگیركاری خەبات ئەكەن قەرزاوی بەناومسوڵمان فتوای لەناوبردنیان دەدات؟!!بەگوێرەی هەوڵێكی سایتی هاوڵاتی قەرزاوی بەوشێوە ناڕەوایەئەدوێ(د.یوسف قەزاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەبەیان نامەیەكداكەلەشاری ئەستەمبوڵەوەبڵاوی كردەوە،هێرشی كردەسەرپارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)لەبەیان نامەیەكداكەوێنەیەكی دەست سایتی هاوڵاتی كەوتووە،قەرزاوی داوالەعەلمانیەكان ولیبراڵەكان وچەپەكان دەكات گەلەكەیان بخەنەسەروی حزبەكانیانەوە،ئیدانەی ئەوكردەوەتیرۆریستیانەبكەن كەپارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامی دەدەن وخەڵكی بێ تاوان وژن ومنداڵ دەكەنەئامانج،قەرزاوی بۆئەومەبەستەش ئایەتێكی قورئان دەهێنێتەوە دەڵێت كەقورئان ئاگادارمان دەكاتەوەلەكوشتنی خەڵكی بێ تاوان؟!!!)ئەوەناوەڕۆكی بەیان نامەكەی قەرزاوی بوو بەپێویستی نازانم هیچ سەرنجێك لەسەروتە ناڕەواكانی قەرزاوی بخەمەرووئەوەباخوێنەری بەرێزخۆی بڕیاربدات،ئەوەی بەلای منەوەكارەساتە ئەوەیەهەندێ كەس لەكوردستان خۆیان وەك دروێشی (شێخ قەرزاوی) نمایش دەكەن ودەچنەسەنگەری بەرگری كردن لەوزاتەناموباركەی سەدام حوسێن بەشەهید ناودەبات وشۆڕشگێڕانی كوردبەتیرۆریست دەزانێت؟!!تۆبڵێی چارەنوسی ئەودەروێشەكوردانەبەگەلی كوردەوەپەیوەست بێت یان بەقەرزاوییەوە؟!ئەگەرقەرزاوی بۆبەرژەوەندی سیاسی خۆی وهاوبیرەكانی چاولەتاوانەكانی تورك دەپۆشێت وجەوهەروناوەرۆكی ئاینەكەی فەرامۆشدەكات، كوردلەپێناوی چیدا دەچێتەبەرەی قەرزاوییەوە؟!ئێمەی كوردتاكەی ئەوڕاستییە نابینین خەڵكی كەركوك وكرماشان وكوبانی ودیاربەكروەك چوارستونی كەپرێك پێكەوە وەستاون،هەریەك لەوستونانەهەرەس بێنێت كەپرەكەزیانی گەورەی پێدەگات، بەڵام ئەگەرهەمووكوردستان خاپوربێت ولافاوی خوێنی كوردهەستێ قەرزاوی وهاوشێوەكانی دەنگیان لێوەنایات هەوەك دەنگیان لێوەنەهات لەكاتی هەمووئەوتاوانانەی دەرهەق بەكوردوكوردستان كرا،تاكەی ئەم نەگبەتییەبەروكمان بەنادات خۆمان وخاك مان ووڵات مان ومێژوومان ناناسین؟تاكەی لەئاستی ڕاستییەكانی خۆمان چاودادەخەین وبۆدرۆكانی خەڵكی ترچەپڵەلێدەدەین؟حكومەت ودەوڵەتی توركیایە كە ئێستا كەوتۆتە سەردوو ڕێیانێك یان چارەسەریەكی بنەڕەتی و ئاقڵمەندانە یاخودقوڵكردنەوەى كێشەو ئاڵۆزیەكان بە شێوەیەك كە دەرئەنجامی زۆر خەتەرناكی لێچاوەڕوان دەكرێت، گومان لەوەدانیە بەهەزاران فتوای ناڕەوای قەرزاوی وفەتحوڵاگولەن گەلی كورد لەخەبات وبەرخۆدان دەست هەڵناگرێت وكۆڵ نادات، ئەودوورێگایەی لەپێش دەسەڵاتدارانی توركدایە رێگای شەڕوئاشتییە ،ئێستاتۆپ لەگۆڕپانی توركیادایەوچارەنوسی ئەووڵاتەپەیوەستەبەگەمەیەكی ژیرانەوە ، چونكە لایەنی كوردی لەماوەى ساڵانی ڕابردوودا هەنگاوی زۆر كاریگەری ناوە بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی وپێكەوەژیان، ئێستاش چاوەڕوانی بریارو كرداری زانستی و سەردەمیانە دەكەن نەك بەئەقڵ و لۆژیكی سەدەى رابردوو هەڵسوكەوت بكرێ، بێگومان چارەسەركردنی ئەو دۆزە چەندە لەقازانجی كورددایە ئەوەندەش لەبەرژەوەندی تورك دایە، توركیا زۆر لەمێژە گیرۆدەى ئەقڵی دۆگمابووە لەنێو بازنەیەكی داخراودا ئەخولێتەوە ، ئەگەریەك جاردەسەڵاتدرانی ئەووڵاتە لەدەرگای دیموكراسیان بدایە وكوردبەمافەسەرەتایەكانی بگەیشتایە خودی دەوڵەتی توركیا لەورەوشە ئاڵۆزەی كە تێیكەوتووە دەربازی دەبو ، ئەگەر بەهەمان لۆژیكی رابردوو تێڕوانین و خوێندنەوەى بۆ ئەو مژارە هەبێ و هەمیشە چاوی لە سواڵكرنی تەنها وشەیەكیش بێت كەلەدژی كورد بێت ، بێگومان چاڵێك بۆ خۆی هەڵدەكەنێت دەرچون لەناویدا زۆر مەحاڵە،ئەوكاتەش تەنهاڕووڕەشی بۆئەوانەدەمێنێتەوە كە ڕەش بەسپی دادەنێن وسپی بەڕەش؟!گورگ بەئاشتیخوازپێناسەدەكەن وكۆتری سپی بەدڕندە!!!!!!!!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە