بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


کێوە ڕەش

Thursday, 14/08/2014, 12:00



لە وڵاتەکەی مندا
هەموو چیاکان
قسەیان پێیە
بە یەک دەنگ هاوار دەکەن ودەڵێن :
چوار وەرزی ساڵ دەنەخشێنین
سەرمان بڵیندەو
باس لە ئازادی وسەر بەخۆیی دەکەین
چواروەرزی ساڵ
بەفری سەر لووتکەمان
سپی سپی
حەیرانی ئاشتی و
دەنگی ئاهورایی
دەکەنە موژدەو بەڵێن
لە ناو ئەو هوموو چیایەدا
تەنیا چیایەکە کە ناوی سەری ڕەشە
ئەوەیش
بەفری ڕەشی لێ دەبارێ!
بۆ بێ بەختی نەتەوەی کورد
هەوای ناساز وبێگانە پەرەستیش
لە وێدا لە ناو دڵیدا
چوار وەرزی ساڵ
خەروار خەروار
هەزار هەزار
دەبێتە گوتار، دەبێتە کردوەو
دەبێتە

بیری قڕێژی کورد
خەڵەتێن.
جەعفەر کەریمی
٨/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە