کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نویترین شیوازى گەندەلى لە شارەوانى هەولیردا

Saturday, 01/09/2012, 12:00



شتیكى زۆر ئاساییە گەر هەندیك دامودەزگاى حكومەت پاش دەوامى رەسمى لە دائیرەكانیان بمیننەوە یاخود بگەرینەوە بۆ دەوام پاش ئەم كاتە بۆ راپەراندنى كارەكانى هاوولاتیان وەك نەخۆشخانەو پۆلیس بەمەرجیك باریكى نا ئاسایى لە ئارادا بیت وەك تەقینەوە یا هەر كارەساتیكى تر,بەلام سەرۆكایەتى شارەوانى نەك بەشەكانى لە رۆژى پشوى رەسمى وەك رۆژى هەینى 31ى ئاب تا درەنگانى شەو پاش كاتژمیر 12ى شەو بگەرینەوە بیناكەو كۆبونەوە ببەستن چى مانایەكى هەیە,هەرچەندە لە ئیستاوە ئەگەر كاریكت لە شارەوانى هەولیردا هەبیت دەبیت بچیتە مالى سەربەستە شەل یان علی رەشید چونكە ئیشەكانى مالەوە (گەرەنتیە),ئەم دوو ناوبراوە دوینى شەو تا درەنگانیك لەگەل چەند كەسیكى تردا كە هەندیكیان هەر فەرمانبەرى ئەم دەزگایەش نین لە كۆبوونەوەدا بوون,باشە ئەم جۆرە كۆبونەوانە چى بە دواوەیە؟نهینیەكانى چیە؟ بۆچى لە درەنگانى شەودا لە رۆژى پشووى رەسمیش دەبەستریت؟كین ئەوكەسانەى كە ئەمانە نایانەویت بیانبینن؟بەریوەبەرى نویى شارەوانى هەولیر پاش ئەوەى دەستنیشان كرا كە گوایا دژى گەندەلیەكانى سدقى زرارى بووە,نابراو دەرچوو خاوەنى چەندین كۆمپانیاى تایبەتیە و چۆنیەتى دەستنیشان كردنیشى ئەوە باسیكى ترە بەلام پرسیا ئەوەیە مامۆستایەك چۆن لە مامۆستاییەوە بۆ وەزارەتى كشتوكال دواتر بۆ شارەوانى؟من نامەویت ببمە پاریزگارى سدقى زرارى بەلام هەر هەموو گەندەلیەكانى سدقى لە ریگاى سەربەستە شەلەوە بوو,بەلام ئەمیان باجەكەى دا,لە كۆتایی دا بەستنى ئەم جۆرە كۆبونەوانە لەم جۆرە كاتانەدا جی ى گومانى هەموو كەسیكە,زیاتر لە 15 كەیسى گەندەلیمان لەبەردەستە لەو ماوە كورتەى كە بەریوەبەرى نوى دەست بەكار بووە وە بەم زووانە بلاویان دەكەینەوە لە كوردستان پۆستى ئازیزدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە