لێدوانی هاوبه‌ش له دوهه‌مین ساڵرۆژی گیان به‌خت کردنی ئێبراهیم لۆتفۆڵڵاهی
Friday, 15/01/2010, 12:00
کۆمه‌ڵه و چاک
رۆژی پێنج شه‌ممه، 14ی ژانویه، به‌رانبه‌ر به 24ی به‌فرانبار، دوساڵ به سه‌ر کوشتنی خوێندکاری کورد " ئێبراهیم لۆتفۆڵڵاهی"، له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری سنه تێپه‌ر ده‌بێت.
ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی، خوێندکاری 27 ساڵه‌ی به‌شی "ماف"ی زانکۆی په‌یام نووری شاری سنه، رۆژی شه‌شی ژانویه‌ی 2008، له به‌ر ده‌رگای زانکۆ، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئێتڵاعاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دواتریش بۆ گرتوخانه‌ی نهێنی ئه‌م ناوه‌نده ڕاگوێزرا. پاش 9 رۆژ له گرتنی ناوبراو، واته رۆژی چوارشه‌ممه 14ی ژانویه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خوێندکاره کورده پێوه‌ندی ده‌گرن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که گۆیا ئیبراهیم له ژووری تاکه‌که‌سی دا خۆی کوشتووه !!!
به گوته‌ی "ساڵح نیکبه‌خت"، پارێزه‌ری ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی، دوابه‌دوای سه‌ردانی بنه‌ماله‌ی لوتفوڵڵاهی بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری سنه، پێیان ڕاده‌گه‌یێنن که ئێبراهیم گوازراوه‌ته‌وه بۆ گۆرستانی "به‌هه‌شتی مۆحه‌ممه‌دی" ! کاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات هه‌روه‌ها پێیان ده‌ڵێن که بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌که‌یان، کاتژمێر 7ی به‌یانی رۆژی دواتر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بکه‌ن. به‌لام ڕۆژی دواتریش له دوای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵاهی، هه‌وڵه‌کانیان بێ ئه‌نجام ده‌بێت و له کۆتایی پێیان ڕاده‌گه‌یێنن که کۆڕه‌که‌یان کاتژمێر 11ی شه‌و به خاک سپێردراوه و دواتر گڵکۆی ئیبراهیمیان پێ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌ر ئه‌و رۆژه هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت، به شێوه‌ی نهێنی گڵکۆکه‌ی ئیبراهیمیان بۆتۆنکاری کرد و ته‌نانه‌ت ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوره‌سمی ئاینیشیان به بنه‌ماڵه‌ی لۆتفۆڵڵاهی نادا.
بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم، خوازیاری هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕی ئیبراهیم ده‌بن، چوون باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بووه که ڕۆڵه‌که‌یان خۆی کوشتبێت، به‌ڵکوو له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که ئیبراهیم، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعات، ژیانی له ده‌ست داوه. هاوکات به پێی ڕاپۆرتی یه‌که‌می پزشکی یاسایی، له سه‌ر ته‌رمی ئیبراهیم شوێنی شکاندنی لووت و سه‌ر، هه‌روه‌ها شین بوونه‌وه‌ی پێست بیندراوه. به‌ڵام دادگای شاری سنه، گوته‌کانی پزیشکی یاسایی ڕه‌ت کرده‌وه و دواتر به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیزنی لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر چۆنیه‌تی مردنی ئیبراهیم نه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه که جیا له ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی، چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش، له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی دا و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران گیانیان له ده‌س داوه. بۆ وێنه کاوه عه‌زیز پوور که له ڕێکه‌وتی 27ی گوڵانی 1387، له ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌یی له گرتوخانه‌ی شاری مه‌هاباد گیانی له ده‌ست دا. ئه‌م دیارده‌یه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌شکه‌نجه له ناو گرتوخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌یه.
به پێی خاڵی 38ی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێک هێنانی هه‌رجۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک مه‌نع کراوه. هاوکات کۆنڤانسیۆنی دژ به ئه‌شکه‌نجه که له ساڵی 1982 له ریکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان په‌سه‌ند کرا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانیش واژۆ کراوه. به‌ڵام ئه‌مه له حاڵێکدایه که هێشتا دیارده‌ی ئه‌شکه‌نجه له نێو گرتوخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران دا، به شیوه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیزنی چاوپێکه‌وتنی چاودێرانی بێ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی له زیندانه‌کانی گشتی و هه‌روه‌ها زیندانه‌کانی نهێنی ناسراو به ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی، نه‌داوه. بۆیه تا کاتێک که ده‌زگای دادی ئێران به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به ڕوونی نه‌جوڵێته‌وه، بوونی دیاره ئهشکهنجهین و ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌م دیارده‌یه له شوێنه‌کانی دوور له ناوه‌ند، واته پارێزگاکانی په‌راوێزی ئێران، به تایبه‌ت پارێزگا کوردنشینه‌کانی له وێنه‌ی : ئیلام، کرماشان، سنه و ئۆرومیه، به هۆی نه‌بوونی که‌مترین چاودێری و هاوکات گوشاری سیاسی و ئه‌منیه‌تی زیادتر، دیارده‌ی ئه‌شکه‌نجه و پێشێل کاری مافی مرۆڤه‌کان له زیندانه‌کان ئه‌و هه‌رێمانه دا، زۆرتر به‌رچاو ده‌که‌وێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له‌م هه‌رێمانه رێژدا، ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه که له ژێر ئه‌شکه‌نجه ی هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی، گیانیان له ده‌س ده‌ده‌ن و که‌م ئه‌ندام ده‌بن، له ناوچه و هه‌رێمه‌کانی تر زیادتره.
داواکاری:
کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت:
له سه‌ر مه‌رگی ئێبراهیم لۆتفۆڵڵاهی لێکۆڵینه‌وه ده‌س پێ‌ب کات. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن ئه‌نجام بدرێت.
که‌س یا که‌سانێک که بونه‌ته هۆی مه‌رگی ئێبراهیم لۆتفۆڵڵاهی، بناسرێن و به پێی یاساکان، له‌گه‌ڵیاندا بجوڵێنه‌وه.
رێز له‌و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیانه که په‌سه‌ندی کردوون و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ، بگرێت. ئینسانه‌کان نابێ ببنه قوربانی سیاسه‌تی دژه مرۆڤانه. هه‌ر مرۆڤێک مافی ژیانی ئازاد و دوور له توندوتیژی هه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرووپا
رێکخراوه‌ی ودێری کوردوساید-چاک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست