کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانکۆی سه ڵا‌‌حه‌دیین

Saturday, 28/04/2012, 12:00


 

وەک هه مومان دەزانین چه ند ساڵێکه زانکۆی سه ڵاحه دیین به ره و داڕمان وداته پین ده چێت،جاچ له ڕوی زانستی یان ئیداری ،هه مو بابه ته که ش ده گه ڕێته وه بۆ بونی سه رۆک زانکۆیه کی گه نده ڵ و به هه ده ر ده ری توانای مامۆستایان وفه رمانبه رانی ئه م زانکۆیه ،هه روه ها به هۆی بونی کۆمه ڵێک ڕاگرویاریده ده ری گه نده ڵ و دز (دیارە مە بە ستمان تە نها ئه وانە یە کە ئاوان)، کە تە نها کێشه یان دە ستکە وتنی پارە یە کی زۆرە له سه رحیسابی زانست و فێربون، ئه م کۆمە ڵه ‌جه ردە یە بە سه رۆکایە تی سە رۆکی زانکۆکه یان و باشە راکه ت لە گە ڵ ئە و ئه وه ی بیانه وێ ئه نـجامی دە دە ن ،بێگومان بیریشمان نە چێت وە زارە تیش مه به ستم وە زارە تی خوێندنی باڵایە ئاگاداری هه موشتێکه بە ڵام بێدە نگی هه ڵبژاردوە ،کۆمه ڵێکیش له به ڕێووه‌ به ره گشتیە کانیش شە ریکی کۆمه ڵه جه رده که ی سه رە وەن ،هه موپۆسته کانیان بۆخۆیان ‌قۆرخ کردوه ، بۆنمونه یە کێک له ڕاگرە کانی زانکۆی سە لاحه دیین دە فه رموێ کورسی نه ماوە لە سە ری دانە نیشتبم؛ وه ک بڵێی له م ووڵاته وله م زانکۆیە که سی لە و پیاو ترو له و بەتوانا تر بونی نه بێت؛یان وە ک بڵێیت ئه م بە کورسییە وە لە دایک بوبێت.....................
پێم خۆشه لێرە دا که مێک باس له گه نده ڵیه کانی سه رۆکی زانکۆبکه م که وای لێهاتوه له تام چۆته ده روچیتر بە رگە ناگیرێت،تاوانێکی گه ورە یە که سێک بکرێت بە سه رۆکی زانکۆکه چی تائێستاهه ر له قۆناغی ئاغایە تی دابێت وبە عە قڵیە تی ئاغایانه بیربکاتە وە،ئه م ئاغایه ی زانکۆ لە کۆبونە وە کانی لە گە ڵ فە رمانبە راندا دەڵێت من سه رۆکی زانکۆم بە ئارە زوی خۆم خه ڵک له شوێنێک بۆشوێنێک دە گوازمه وه که سیش بۆی نیه قسه بکات وەک بڵێی خاوه نی کۆمپانیایه ک بێت و خە ڵک له به له‌به‌رده‌ستی کۆیله‌ بن.

خانوە کانی مامۆستایانی زانکۆ که ماوەی چە ند ساڵێکه کاری تێدادە کرێت لە سە رە تادا سە رۆک زانکۆی پێشوو بڕێک پارە ی باشی تیادا دە ست که وت ،ئه مه ی ئێستاش راست وچه پ بۆ خۆی تێی که وتوە،هه رچه ند مانگ جارێک تێستی توڕەیی مامۆستایان دەکات بە وەی کەخانوەکان بەزوترین کات تەواودەبن بەڵام لەڕاستی دا وانیە تەنها دەیەوێت بزانێت تاچەند مامۆستایان لەئاست کەموکوڕیەکان بێدەنگ دەبن،جارێک شەقامەکان ڕێک ناخرێن جارێک ئاوئاوەڕۆی خانوەکان تەواوناکرێن......وە...........
گەندەڵیەکەتری سەرۆکی زانکۆ بریتیە لەدانانی یەک ڕاگر بۆ دوو کۆلێژ یان زیاتر کە لەڕۆژانی داهاتو ناوی ئەوکەسەتان بۆ ئاشکرادەکەین ، لەهەمان کاتدا بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا نابێت ڕاگرویاریدەدەری ڕاگرپلەی زانستیان لەپڕۆفیسۆری یاریدەدەرکەمتربێت،کەچی لەکۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدیین زۆرئاساییە پلەی زانستیشیان تەواونەبێت ئەمەش بەپێی دەسەڵاتی جەنابیان....................
هەروەها گەندەڵیەکی تری سەرۆکی زانکۆ بریتیە لەدامەزراندنی کۆمەڵێک خەڵک کەلەوە دەچێت بەندەی موخلیسی بن بەگرێبەست لەکۆلێژەکانی ئێواران لەکاتێکدا فەرمانبەرە رەسمیەکان دەگەڕێنێتەوە بەیانیان بەبێ ئەوەی قۆناغەکانی خوێندن لەکۆلێژەکانی ئێواران بەکۆتاهاتبێت،دیارەمەبەستمان لێرەدا ئەوەنیە کە خەڵک دانەمەزرێنرێت نەخێر باهەبێت بەڵام لەسەر حیسابی خەڵکی دی نا.................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە