سه‌ت ره‌حمه‌ت له کفن دز
Monday, 19/04/2010, 12:00
نازانم هۆنه‌رمه‌ندان موسیك ناسان له کوێن بۆ وا بێ ده‌نگن له ئاست ئه‌م هه‌موو چه‌واشه‌کاریه‌ی کۆره‌ك تیڤی ئه‌یکا وه ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تیه‌و ناحه‌قییه‌ی بۆ قبول ئه‌که‌ن که به هونه‌ری کوردی وه به کاره‌کانی خۆشیان ده‌کرێ ، که‌چی به داخه‌وه هونه‌رمه‌ندان فزه‌یان لێوه نایه،ته‌نانه‌ت که‌سێکی ئاسای نه‌شاره‌زا له بواری موسیك د‌رك به‌و چه‌واشه‌کاریه‌و ناحه‌قیه‌ی کۆره‌ك تیڤی ده‌کات که کۆمه‌لێ گۆرانی بێژی سه‌قه‌ت و ده‌نگ نه‌شازو بی ئاست به که‌له هۆنه‌رمه‌ند و داهێنه‌ر و به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد ناویان ئه‌به‌ن. به‌رنامه‌یان بۆ ساز ئه‌که‌ن وه ریگلامیان بۆ ئه‌که‌ن...وه هه‌روه‌ها ئه‌ڤین ئاسۆ به ده‌می خۆی وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێکی شاره‌زا بێت له بواره‌که‌دا داوا ده‌کات له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشتگیریان بکه‌ن پاره‌یان بۆ سه‌رف بکرێت و ئه‌لبومی گۆرانیان بۆ بکرێ جونکێ ئه‌مانه گه‌وره ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری کوردیین وه ئه‌بێ حوکمه‌تی هه‌رێم ئاورێکیان لێ بداته‌وه. خۆل ئه‌که‌ن به چاوی بینه‌را مه‌رامه گلاوه‌کانیان وه رق وکینه‌یان ئه‌رژن به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌کانیان به‌م کارانه..... بۆ نمونه ئێستا به ناو (دانیال)ێك په‌یدا بوه به قسه‌ی خۆی ئه‌لێت ئاواز و گۆرانی داده‌نێ بۆ هونه‌رمه‌ندانی تر که‌چی خۆی گۆرانی کۆن ئه‌لێته‌وه هه‌موو ده‌نگ و گیانی نه‌شازه گۆرانێکی ره‌سه‌نی کوردی شێواندوه که‌چی کۆره‌ك تیڤی به هۆنه‌رمه‌ندی گه‌وره کورد ناوی ئه‌با وه له تۆپ 10 له ریزبه‌ندی یه‌که‌م دایناوه گشت پێنج ده‌قه جارێك لێی ئه‌داته‌وه،یان خانمێکی تر به ناوی (نی‌نا) که گوێت له ده‌نگی ئه‌بێ وائه‌زانی له که‌ناری شه‌ت عه‌ره‌ب پیاسه ئه‌که‌ی،یان (کورده) که هیچ سفاتێکی هونه‌رمه‌ندی تێدا نیه ئیتر کۆمه‌لێکی ترله‌و شیوه وه‌کو ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی سۆرا گۆرانی بێژی تێدا نه‌بێ بێجگه له‌مان ، نازانین به چی پێوانه‌ێك ئه‌م تۆپ 10ه داده‌نرێ ئایا به رای خه‌لکی به‌چ رێگایك ده‌نگی بۆ ده‌درێ پێمان بلێن به‌لکو ئێمه‌ش بتوانین ده‌نگ به‌م که‌له هونه‌رمه‌ندانه بده‌ین هه‌ر وه‌کو خۆ‌یا ئه‌لێن،، یان به رای ئارامۆ و ئه‌ڤین تۆپ 10 داده‌نرێ به ئاره‌زوی خۆیان هونه‌رمه‌ند به‌رز ئه‌که‌ن و دایئگرن یان به رای ئاغاکانیان چونکێ هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌م دوو که‌ناله هی کێیه وه کێ مه‌سره‌فی ئه‌کات. خۆزگه‌مان به کفن دز وامان لێ هاتوه خۆزگه به گروپ و تاخمه‌که‌ی هه‌لکه‌وت زاهیر ئه‌خوازین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست