پێشنیارێكی تاڵه‌بانیان ڕه‌تكرده‌وه ---رۆژنامه‌ی زه‌مان: به‌بێ شه‌ڕ ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتیدا
Monday, 16/02/2009, 12:00
پێشنیارێكی تاڵه‌بانیان ڕه‌تكرده‌وه 5 سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان ناكێشنه‌وه
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند تاڵه‌بانی ناڕه‌حه‌ت بووه له‌هه‌ڵوێستی 5 سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی، به‌رهه‌م ساڵحیش نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاڵه‌بانی بكات له‌به‌غداد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هاوڵاتی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، گفتوگۆكانی نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامێكی ئه‌تۆی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" تاڵه‌بانی ناڕه‌حه‌ت بووه له‌هه‌ڵوێستی چوار سه‌ركرده‌كه‌ی باڵی ڕیفۆرم‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، پێی وتون ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان بكشێننه‌وه‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆ بكه‌ن و پاشان ئه‌نجامی گفتوگۆكان بنێرن بۆ ئه‌و".
سه‌رچاوه‌كه وتی "مام جه‌لال پێی وتویه‌تی ئێوه خۆتان له‌و لیژنانه‌دا بوون كه بۆچاكسازی دروستكراوه له‌وێ بۆ ڕه‌خنه‌كانی خۆتان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، ئێستا دهستلهكاردهكێشنهوه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌وه‌ش سه‌ركرده ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی توڕه‌كردووه، ئه‌و ڕایه‌ی تاڵه‌بانی به‌وه ده‌خوێننه‌وه كه نیه‌تێكی جدی بۆ چاره‌سه‌كردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه. وتیشی "به‌ڵام مام جه‌لال به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێبكات په‌شیمان ببنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه نوێنه‌ری سه‌ركرده ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان به‌و پێشنیاره‌ی تاڵه‌بانی رازی نه‌بووه‌و گفتوگۆكان درێژه‌ی هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌هاوڵاتی راگه‌یاند كهبهرههم ساڵح ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵی هاوتایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی پێبكات كه سه‌ردانی به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند 5 سه‌ركرده دهستلهكاركێشاوهكه سورن له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان.
رۆژنامه‌ی زه‌مان: به‌بێ شه‌ڕ ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتیدا ئا ـ هاوڵاتی:
رۆژنامه‌ی زه‌مان له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، له‌هه‌واڵێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌ئێواره‌ی دوێنێوه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆسره‌ت ڕهسولو تاڵه‌بانییه‌وه.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه"لهههرهیهكه له‌شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر به‌بێ بوونی هیچ روبهروبوونهوهیهكی چه‌كداری".
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه كه‌ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داوكاری ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان بووه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه كه‌دوێنێ له‌به‌غداد عوسمانی حاجی محمود پێشكه‌شی تاڵه‌بانی كردبوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست