کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران لە ئۆپۆزۆسیۆنەوە بۆ دەسەڵات‏

Thursday, 16/07/2009, 12:00


لە سەرەتای راگەیاندنى لیستى گۆڕان و دەست پێ كردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن, جەماوەرى گۆڕان و سەركردەكانى ئەو لیستە بەردەوام باسى زەرورەتى دروست بوونى موعارەزەیان دەكرد لە ناو پەرلەمانی كوردستان, بەڵام دواى ئەوەى ئەو لیستە توانى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى هەموو قەبارەى پێشبینى یەكان تێك بشكێنێت و تەنانەت بووە جێ ی سەرسورمانى سەركردەكانى ئەو لیستە لەو پێشوازی یە جەماوەریەى كە لە گەڵ راگەیاندنی ئەو لیستە سەرى هەڵدا بەتایبەتى لە نێو گەنجان و رۆشەنبیران دا, بۆیە قسەو ووتەكانى لیستی گۆران لە ئۆپۆزۆسیۆنەوە گۆرا بۆ گرتنە دەسەڵات و چۆنیەتى حوكم كردنى ووڵات. دیارە ئەمە ئێستاش شتێكى زەحمەتە بەڵام مەحاڵ نی یە وە بۆ ئەوەى ئەو لیستە بە بەردەوامى لەو گەشەسەندنە دابێت پێویستە:

1. هەموو هەڵسوراوانى لیستى گۆران بەتایبەتى لە شارەكانى هەولێر و دهۆك زیاتر كاریگەر بن و ئەو ترسەى كە چەندین ساڵە پارتى لە دڵی خەڵكى ئەو شارانەى دروست كردووە بیرەوێننەوە و پیشانى بدەن كە نەهێشتنى دەسەڵاتى پارتى مەحاڵ نی یە بەتایبەتى لە بارودۆخی ئێستاى عێراق دا و ئەو ئەركەى كە ئێستا لەسەر شانى جەماوەرە تەنها نوكەقەڵەمێكى سەرسنووقەو هیچى تر.

2. لە ئێستاوە لەگەڵ لیستە بەهێزەكانى تری ناو گۆرەپانى سیاسی نیمچە هاوپەیمانی یەك دروست بكرێ بۆ ئەو گریمانەیەی كە لەوانەیە بە هەردوو لیستى گۆران و چاكسازى و خزمەتگوزارى زیاتر لە نیوەى كورسیەكان بەدەست بێنن.

3. خیتابێكى راستەوخۆی بەرێز نەوشیروان مێگفى بۆ هاووڵاتیانى هەردوو شارى هەولێر و دهۆك , كە دڵنیا بن ئەوە یەكێكە لە هەرە گرنگترین ئەو خاڵە لاوازانەى كە لەوانەیە بە چەند خیتابێكى لەوشێوەیە لیستى گۆران زیاتر گەشەبكات لە هەولێر و دهۆك.

4. هەرچەندە زۆربەى جەماوەرى گۆران لە خوت و خۆرایی بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم دەنگ بە بەرێز كەمال میراودەلی دەدەن, بەڵام پێویستە لیستى گۆران هەوڵێكى جددیش بۆ ئەم مەسەلەیە بدات بۆ یەكدەنگ كردنى هەر چوار پاڵێوراوەكە بۆ یەك پاڵێوراو بۆ مسۆگەركردنى سەرۆكایەتى هەرێمیش. كە بەداخەوە وا دیارە لیستى گۆران نایەوێت ئەو بەرەیە لە دژى مەسعود بكاتەوە و راستەوخۆ دژایەتى شەخێى ئەو بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە