لە سویسرا مهراسیمێک بۆ چلهی کاوه گهرمیانی ساز کرا
Monday, 20/01/2014, 12:00
1581 بینراوە
لە رۆژی ١٩ / ١ / ٢٠١٤ بهدروشمی "باكاوه دوا كاری تیرۆر بێت له كوردستان" له شاری (زویرخی) سویسرا مهراسیمێك بۆ یادی رۆژنامهنوسی شەهید(كاوه گهرمیانی) رێكخرا.
مهراسیمهكه، تایبهت بوو بۆ چلهی شههیدی قهلهم (کاوه گهرمیانی).
لهم بۆنهیهدا د. ناسر سۆرانی وەک ئەندامی ستافی کوردستانپۆست بەشداری کرد و وتهیەکی لە بری ستافی کوردستانپۆست پێشکەش کرد.
ههر لهو مهراسیمهدا چهند کورته فیلمێکی ئهرشیفیو بهڵهنامهیی لهسهر کاوه گهرمیانی شههید له رێگهی ڤیدیۆ پرۆژێکتۆرهوه نمایشكرا.
لە خوارەوە دەقی وتەکەی د. ناسر سۆرانی بڵاودەکەینەوە:
************************
بەڕێزان سڵاو ....!
بەناوی ستافی کوردستانپۆستەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ یادی ئەم شەهیدە بوێر و مەزنە کاوەگەرمیانی دادەنەوێنین، سەرەخۆشی لە دایک و هاوسەرەکەی، برا و خوشکەکانی دەکەین، هیوای تەمەن درێژیش بۆ ئامەدی کوڕی دەخوازین.
بەڕێزان ...
هەڵبەتە کاوە، سەردەشت، سۆران و عبدالستار شەریف تەنها بە دەستی دەسەلاتی بنەمالەی کوردیی شەهید نەکراون، بەڵکو دەیان نووسەر و رۆژنامەنووس و رووناکبیری تریش، لەسەر دەمی راپەڕین و پێش راپەڕینیش بەو شێوەیە لەناوبراون و شەهیدبوون ئەویش لە پێناو ئازادیی بۆ ئێمە و گەڕانەوەی کەرامەت بۆ تاکی کورد گیانی خۆیان بەخت کرد. ئەو چوار شەهیدەی ناوم هێنان لە گەڵ دەیانی تر بە دەستی دوو بنەماڵە و دوو دەسەلاتیی مافیای تێرۆرکراون.
تێرۆرکردن دیاردەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرە، کە لە بری دیالۆگ هانای بۆ دەبات و دەیەوێت ناحەز و نەیارانی خۆی بێدەنگ بکات، دەسەڵاتی کوردی ئەمڕۆ مەستی دۆلار و خۆشیی و رابواردنە، نە گوێی دەبیستیت، نە چاوی دەبینێت، بەرپرسەکانی کورد لە ناز و نیعمەتدان بۆیە هەرچی رەخنەیەک لێبگیرێت، لە بری وەلامدانەوە، هانا بۆ بەکارهێنای هێزدەبەن، تاکە رێگایەکیش بۆ بێدەنگ کردن، کاریی تیرۆرکردنە، تیرۆریش دووجۆرە: تیرۆری بەدەنی و تیرۆری دەروونی، لە کوردستاندا هەردووکیان بە شێوەیەکی قێزەونانە پیادە دەکرێ. ئەوەتا ڕۆژانە سووکایەتی بە خاک و نیشتیمان و و پیرۆزی کورد دەکرێت، هەر کەسێک رەخنەیەک بگرێت بە توند و تیژی وەڵام دەدەنەوە.
بەڕێزان کاوە گەرمیانی هەروەک سەردەشت عوسمان دۆستی چەکوشەکەی کوردستانپۆست بوو.
کاتێک کاوە گەرمیانی گۆڤارەکەی بڵاو دەکردەوە لەسەر دزی وفەسادییەکانی دەسەڵاتی مافیای کوردی، یەکسەر ئاسایش لە گەرمیان، زۆربەی ژمارەکانیان کۆکردەوە و دەیان سووتاند، نەیان دەهێشت کەس فریای ئەوە بکەوێت بیکڕێت و بیخوێنێتەوە ، هەر بۆیەش شەهید کاوە بۆ کوردستانپۆستی دەنارد و ئێمەش بۆمان بڵاو دەکردەوە. لە کەیسی شەهید سەردەشت و کاوە گەرماینیدا کوردستانپۆست بەگەرم وگوڕی ڕاستی و بەڵگەکانی دەخستە ڕوو دەسەڵاتی مافایا کە وەک بکەری تێرۆرەکەی هەراسان کردبوو فەشەلی بە درۆ و سیناریۆ ساختەکانیانی هێنا.
بەڕێزان خۆتان باش دەزانن، کە کورستانپۆست بوێرانە درێغی نەکرد لە لێدانی پیرۆزییەکانی هەردوو بنەماڵەی مافیا و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی کوردستان. دەتوانرێت بگووترێت سۆران، سەردەشت و کاوە، قوتابی قوتابخانەکەی کوردستانپۆست بوون، کە بە چەکوشەکانیان رەخنەی توندیان لە دەسەلاتی کوردی و پیسخۆرەکانی ئەو دوو حیزبە گرتووە.
هەرچەندە ئێمە وەک کوردستانپۆست و هاوکارەکانمان لە ناوەوەی کوردستان پێمان وایە شتێک نییە بەناوی دەسەڵاتی کوردییەوە، بەڵکوو ئەوە دەسەلاتی داگیرکەرانی تورکیا و ئێرانە، کە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن و بە وەکالەت لە ڕیگای بارزانی و تاڵەبانییەوە حوکمی کوردستان دەکەن، پارتیی و یەکێتیی خەڵکی کوردستان بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەبەن. ئێمە پێمانوایە هەرێمی کوردستانیش ناوچەیەکی دروستکراوە، تورکیا و ئێران بۆ ئەو بەشە بچوکەی باشووری کوردستانیان دیاری کردووە، تا ببێت بە بەڵگەیەکی مێژوویی، کورد کەرکوک و خانەقین و موسڵ و سەنجار و ناوچە داگیرکراوەکانی تری لە بیر بچێتەوە. دیارییکردنی سێ پاریزگا بەناوی هەرێمی کوردستان خیانەنێکی نەتەوەیی، کە لەپاڵ ئەو هەرێم و سێ پاریزگایەدا کورد، مافی بەشەکانی تری دەخورێت... ئێمە پێمان وایە بوونی دەسەلاتی کوردی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان.
هەبۆیەش وەک کوردستانپۆست و دۆستەکانمان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان پێمان وایە خەڵکی کورد لە باشوور پێویستی بەهێزێک و ئۆپۆزیسیۆنێکی راستەقینە هەیە تووندتر پێ لەسەر ئەوە دابگرێت کە دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە دەبێت بە هێز لاببرێن، ئەوەی تا ئیستا کراوە وەک خۆپیشاندان و نارەزاییدەربڕین و رەخنەگرتن ئەوەی سەلماند، کە ئەو دەسەڵاتە نەک گوێی لێ نییە، بەڵکو ترسیشی نییە. ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی ئەمڕۆ هەیە و لە خوودی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوودا خۆیان دەبیننەوە، ئۆپۆزیسیۆنی راست نیین، ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینە ئەوەیە، کە نەچیتە دەسەڵاتەوە و هاوبەشی و هاریکاریی حکومەت و مافیاکان نەکات، نەبێتە شەریکە بەش لە بردنی خێر و سامان و دەرهێنانی نەوتی وڵات.
هیوادارم هەموولایەکمان بەیەکەوە و بەوانەیشەوە کە لە دەوری ئۆپۆزسیۆنن لەوە بگەن، کە ئەمڕۆ مەترسییەکی گەورە لە سەر هەر یەکەمان هەیە، ناسنامەمان دەسڕێتەوە، ئەگەر بیر لە رێگاچارەیەک نەکەینەوە، نەوەکانی داهاتوومان کوردبوون بە خۆیانەوە نابینن لە ناوچوونمان دەبێتە بوونێکی حەتمیی و راستیی.
لە کۆتایدا دووبارە ئێمە وەک کوردستانپۆست لەگەڵ ئیوەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەلەم دادەنەوێنین، بەتایبەتیی کاوە گەرمیانی و سەردەشت و سۆران و هەموو ئەوانی تر.
سوپاس و داوای لێبوردنتان لێدەکەم، کە سەرم ئێشانن.
ناسر سۆرانی لە بری ستافی کوردستانپۆست
--------------------------
بەشێک لە وتەکانی د. ناسر لە مەراسیمەکەدا:
http://www.youtube.com/watch?v=zNuFgAjRkfY