قایمقایمى ڕانیە بڕۆ بەغدا نیوەى ڕێگەت بێ
Friday, 20/03/2009, 12:00
1248 بینراوە
پاش خۆ ئامادە كردن بۆ یادى ڕاپەرین كە یەكێتى نیشتمانى دەیەوێت لەم چركە ساتەدا كەم و كوڕیەكانى خۆى پێ داپۆشى،یەكێتى كە لە قورسترین قەیران و تاقیكردنەوەى ژیانى سیاسى خۆیدا دەژیت و ملیۆنان خەڵكى كوردستان چاوەڕوانى گۆڕانكارى و ئایندەى نادیارى ئەم حیزبە دەكەن بە دەستى باندەكانى مافیاى جەلالى كە دەستیان بەسەر سەروەت و سامانى كوردستاندا گرتوە لە سنورى دەسەڵاتى خۆیاندا،ەملا بەختیار قسە كەرو بەڕێوە بەرى باندى مافیا كە میزانیەى مەكتەبەكەى ملیارێك و شەش سەد و پەنجا هەزار دینارە لە پارەى دزراوى خەڵكى كوردستان بۆ چەند لافیتەیەك و تیپێكى چاوەشى بەناوى یادى 5/3 بڕى 75 ملیۆن دینار دەداتە دكتور خەسرەوى بەرپرسى بەناو مەڵبەندى ڕاپەرین كە گومان دەكرێ بەشێك لەو پارەیە بۆ سەفەرەكەى دكتۆرى نەخۆش بێ كە مانگى دوو جار دەچێتە ئەوروپا بۆ ڕابواردن بە ناوى نەخۆشیەوە..
لەم نێوەدا على حەمەد بەگ كە قایمقایمى ڕانیەیە لە پێشبڕكێدایە لەگەڵ دكتۆرى نەخۆش(د.خەسرەو) بۆ دزى و ماستاو كردن،دواى ئەوەى دەوێت لە نێوان باڵى ڕیفۆرم و باڵى مافیاى گشتى كە خۆشى سەر بە باڵى مافیایە ماستاوى دوو سەرە بكات بەو نیازەى كە ڕۆژێك كە لە قەلیش بو لە كۆتر نەبێ،پارێزگاى سلێمانى داوەت دەكات بۆ یادى ڕاپەڕین بۆ ئەوەى خەتى مافیاش لێى زیز نەبن لەولاشەوە عیماد ئەحمەدیش داوەت دەكا پاش ئەوەى دانا ئەحمەد مەجیدى پارێزگا بەمە دەزانێ زۆر پەست دەبێ لە ڕێگەى تەلەفونەوە سوك و ڕیسواى دەكات،ئاخر بەدبەخت نازانى دوو سەرە گا لە مەنجەڵێكدا ناكوڵن لەم ساتە وەختەى ئێستاشدا؟؟؟
جەنابى قایمقایمیش وەك خۆ گران كردن و بۆ داپۆشینى ئەم هەڵوێستە ئیحراجەى ئیستقالە پێش كەش دەكات بەو ئومێدەى بڕێك لەو دۆلارە دزراوەى بدەنێ بۆ ئاشت كردنەوەى چونكە دڵنیاین بە چەندین ساڵ ماستاو ئەو شوێنەى دەست كەوتوە وا بە ئاسانى دەست بەردارى نابێ..
بەڵام ئێمەى خەڵكى ڕانیە هیوادارین ئەم دزو ماستاو چیە ئاشت نەكرێتەوە و نەگەڕێتەوە كە وەك مۆتەكە خراوەتە سەر سینگى خەڵكى بەشەرەفى ڕانیە و ئەم دەڤەرە، بۆیە دەڵێین بڕۆ بەغدا نیوەى ڕێگەت بێ....