کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌نگیی ناڕه‌زایی تا دێت تووند و تیژتر ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتیش به‌عسئاسا په‌لامارده‌دات

Thursday, 13/05/2010, 12:00


1) ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی تووڕه‌ له‌ سلێمانیی یه‌که‌م تووڕه‌ له‌ پارتیی و بنه‌ماله‌ی بارزانی، که‌ سه‌رده‌شت عوسمانینا تیرۆرکرد، دووه‌میشیان تووره‌ له‌ رژێمی ئێرانی، که‌ پێرێ چوار کوردی رۆژهه‌ڵاتیان له‌ سێداره‌ دا، هه‌موو ئه‌م خۆپێساندانانه‌ سلێمانیان خرۆساند، به‌ڵام ده‌سزگا سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی ئاسایش په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیان دا و زیاد له‌ 5 کوردی رۆژهه‌ڵاتیان گرت و تا ئیستا ئه‌وانه‌ بێسه‌رو شوێنن، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌ په‌لاماری رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری هه‌واڵگه‌رییه‌کنیان دا، ویستیان کامیر و ئامیره‌کانیان لێبسته‌نن، له‌وانه‌ رۆژنامه‌نووسێکی یابانییه‌، که‌ رایانکێشا بۆ ئه‌وه‌ی کامیراکه‌ی لێبسته‌نن و وێنه‌کانی بسڕنه‌وه‌.
2) هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر سێ به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا.
خۆپێشه‌نادان له‌ کۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک ئه‌نجام دراو، به‌ دروشمی مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی، لاوانی توڕه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر بینای سه‌فاره‌ت و دوای شكاندی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان، بۆ چه‌ند كاتێك ژمێرێک ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بینای سه‌فاره‌تدا، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی زۆری پۆلیسی دانیماركییه‌وه، توانرا خۆپێشانده‌ران چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌ بینای سه‌فاره‌ت دوور بخه‌نه‌وه‌ ، پاشان ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی دانیماركی و ته‌له‌فزیۆنی (1)ی دانیماركی ته‌واویی رووداوه‌که‌ییان نمایش کرد.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام هاوارده‌که‌ن و دروشم ده‌ڵین.. سه‌دان پۆلیسی دانیماركیش له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و سه‌فاره‌تدان
ناره‌زایی به‌رده‌وامه‌.
3) دیسان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیرانیش له‌ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، زیاتر له‌ 250 که‌س خۆپیشاندانیان کرد، سه‌فاره‌تیان به‌ به‌رد و بوتڵی پڕ له‌ نه‌وت و ئاگرباران کرد. تا نووسینی ئه‌م هه‌واله‌ ئاپوره‌ی خه‌ڵک به‌ر ده‌م سه‌فاره‌تیان ته‌نیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە