هه‌ولێر زیندانێک بۆ هاوڵاتیی و سه‌ربازگایه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات !
Saturday, 05/03/2011, 12:00
ئیستا رۆژانە ئەم پرسیارە بەرەوە روومان دەبێتەوە، کە هەولێری ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی بۆچی ناڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ته‌خت و تاجی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بروخێنی؟ بۆچی له دوای 17 فێبریوه‌رێوه ئه‌م شاره بێده‌نگ بووه . پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر وه‌ک کوردستانپۆست خۆمان گه‌یانده ئه‌م شاره داگیرکراوه‌ی کوردستان ، به‌نیازی ئه‌وه‌ی به‌یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌وه لێره‌ش جۆشدانێ دروست بکه‌ین ، هه‌ر نه‌بێت بتوانین ڕیپۆرتاژێکی مه‌یدانی ئه‌نجام بده‌ین و له کوردستانپۆستدا دیدی خوێنه‌ره‌کانی پێ بگه‌شێنینه‌وه . بەهۆی هەندێک (......) له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ،توانیمان کۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندییەکی چڕ‌و پڕ دروست بکه‌ین و خه‌ڵکی تا سه‌ر ئیسقان، چاکتره بڵێم تاسه‌ر مۆخ دژی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ن و هه‌موویان له هه‌لێکی زێڕین ده‌گه‌ڕێن بۆ ڕشتنی ڕق و داخی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدا ، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که به‌ڕاستی و به‌پلان ناسنامه‌ی ئه‌م شاره‌یان شێواندووه ، ده‌یان خه‌ڵکی نامۆ ده‌بینی، ئه‌م شاره سه‌ربازگایه‌که ، ئێمه نه‌مان توانی وێنه‌یه‌ک بگرین چونکه کاتێک ویستمان وێنه‌ی یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کان بگرین ، ئۆتۆمۆبێلێک به‌خێرایه‌کی تیژ لەلامانه‌وه وه‌ستاو تفه‌نگیان لێ راکێشاین و داوای کامێراکه‌یان لێ کردین ، هه‌ر له‌وێدا پێیان ووتین بۆ وێنه ده‌گرین ؟ ده‌ستیان کرد به‌لێپرسینه‌وه لێمان ، ئێمه ووتمان میوانین و هاتووین بۆ ئێره .
هه‌ولێر سه‌ربازخانه‌یه‌که و پارتی کردوێتی به‌جه‌نگه‌ڵستانی چه‌ک و جبه‌خانه ، لێره‌وه به‌هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێین که هه‌ولێر وه‌ک مه‌نجه‌ڵێکی هه‌ڵمی په‌ست قوڵپ ده‌دات، پارتیش سه‌ر قاپه‌که‌ی ناوه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر ئاگردانێکی گه‌رم دایناوه ، هاکا مه‌نجه‌ڵه‌که په‌قی و هه‌ولێر سه‌ره‌و ژێر بوویەوە ، ئه‌و ده‌م نه‌هێزه فشه‌له‌که‌ی زرێڤان نه نووسه‌ره قه‌ڵه‌مفرۆش وهه‌راجه‌کان ناتوانن به‌ر به‌و لافاوه بگرن، که له‌قینی 15 ساڵ داگیرکردنی پارتییەوه هه‌ڵده‌قوڵێ ، ئێمه دڵنیاین هیچ که‌سێک 31ئابی لە یادنه‌چووه ، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر خه‌مه‌کانیان له دڵی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه.
ڕۆژی ئازادیی زۆر نزیکه و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌مێنێ . ئێمه بۆ مێژوو ده‌ڵێین: خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر له‌خه‌می هه‌موو گه‌لی کوردان . به‌هاوڕێکانیشمان له‌کوردستانپۆست ده‌ڵێین ، ئه‌و په‌یامنێره‌ی که به‌نیاز بوو له‌گه‌ڵماندا بێت و ئاسان کاریمان بۆ بکات ، به‌ر له دوو ڕۆژ ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پاراستن گرتوویانه براکه‌ی و خوشکه‌که‌ی هه‌واڵیان داینێ، که هیچی پێ نه‌گیراوه و وه‌ک خه‌ڵکێکی ئاسایی گیراوه، ئیستا له زیندانی محه‌ته‌یه و چاوه‌ڕوانی که‌فیلێک ده‌کات بۆ به‌ر بوون.
پەیامنێری کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست