کێ یوسف سەلیمی برای نێچیرەڤان بارزانی دەناسێت؟
Tuesday, 27/03/2012, 12:00
ئه‌مه‌ی ده‌یبینن وێنه‌ی پاسه‌پۆرتی یوسف سه‌لیم بارزانییه. ئه‌م که‌سه که‌سێکی زۆر ناسراو نییه، باوکی یوسف که‌سێکی ناسراوه و لای پارتییه‌کان ره‌مزێکی نه‌ته‌وه‌ییه. به هه‌ڵه‌دا مه‌چم، مه‌به‌ستم لە سه‌لیم بارزانی نییه، بەڵکو مه‌به‌ستم لە ئیدریس بارزانیه، ئه‌م یوسف سەلیمە کوری ئیدریس بارزانییه، به‌ڵام ئایا ده‌زانن بۆچی ناوی ئیدریسی لە خۆی کردۆتەوە، لە کاتێکدا مەلاییەکان و هەندێک لە پارتییەکان شانازی به ناوی ئیدریس بارزانییەوە ده‌که‌ن و زۆریان له خۆشه‌ویستیدا ناوی مناله‌کانیان ئه‌که‌ن به ئیدریس، که‌چی کوره‌که‌ی ئیدریس واتا ئه‌م یوسفه شانازی به ناوی باوکیه‌وه ناکات و خۆی کردووه به یوسف سه‌لیم بارزانی. ئەگەر لە ناوی دایکی ورد ببینەوە، ئەمیش برای نیچیرەڤانە و دایکیان ناوی نازداره كچی حه‌مه‌ی ئه‌وره‌حمان ئاغايه، یوسف سالانێکه له ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی کاری عه‌قاراته و بەم ناوە شارەوەوە کار ده‌کات. لە کوردستانیش بە ناوی خۆیانەوە، هەموو خیانەت و گەندەڵیی و ناپاکییەک بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان و نەتەوەی خۆیان دەکەن، که‌چی له ئه‌مه‌ریکا ناو و نازناوی دیکەیان، لە کوردستان شه‌رم لە میللەت و له خۆیان ناکه‌ن بەلام شه‌رم له بێگانه ده‌که‌ن.
یوسف سه‌لیم ئیدریس بارزانی له دوای کۆنگره‌ی سێزده‌ی پارتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه، که‌چی رۆژێک که‌س هه‌ستی به بوونی نەکردووە له کوردستاندا، ئێستا خه‌لک به ده‌مووچاویش نازانن چ شێوه‌یه‌کی هه‌یه. ئه‌و هه‌موو ئاوات و عه‌شقی بووه‌ته ئه‌مه‌ریکا و زۆر که‌م سه‌ردانی کوردستان ده‌کات، دیاره له‌وێ له به‌رگی کوری سه‌لیم بارزانیدا ئاسوده‌تره. ئه‌و هیچ له کاری حیزبی نازانێت و به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسی ومادییه‌کانیش لای ئه‌و له حیزب و هەموو ستێکی دیکە گرنگتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست