بانكي پاره‌كه‌ي نه‌وتي هه‌رێم گه‌نده‌لَترين بانكي توركيا ده‌رچوو!
Sunday, 29/12/2013, 12:00
1671 بینراوە
HALK BANK (بانكي گه‌ل) ئه‌و بانكه‌ي وڵاتي توركيا بوو كه برِيار بوو له‌چوارچێوه‌ي پرۆتۆكۆلَي هه‌نارده‌كردني نه‌وتي هه‌رێم به‌سه‌ر په‌رشتي پارتي ديموكراتي كوردستان له‌گه‌لأ ده‌ولَه‌تي توركيادا واژۆكرابوو ببێته ناوه‌ندي گوايه كۆكردنه‌وه‌ي داهاتي نه‌وتي هه‌رێم تيايدا، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ي ناكۆكيه‌كاني نێو توركيادا كه له‌نێوان ئاكه‌په‌ي ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكايه‌تي ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان و جه‌ماعه‌تي فه‌تحوڵا گوله‌ندا په‌رده له‌سه‌ر راستي ئه‌و بانكه‌و پاشخانه‌كه‌ي لادرا كه چ رۆلَێك ده‌بينێت و ئامانجه‌كان له‌پشت ئه‌و بانكه‌وه چيه.
كاتێك له‌نێو توركيا ناكۆكي نێوان جه‌ماعه‌تي فه‌تحوڵا گوله‌ن و ئه‌ردۆگان گه‌شته ئاستێك كه‌بته‌قێته‌وه په‌رده له‌سه‌ر زۆر راستي شاراوه لادرا كه هه‌م به‌نسبه‌ت مه‌سه‌له‌ي كورده‌وه جێگاي راوه‌سته‌يه هه‌ميش به‌نسبه‌ت مۆديلي ئيسلامي ميانرِه‌و كه حكومه‌تي ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان سه‌ركێشي ده‌كات. له‌گه‌رمه‌ي ناكۆكيه‌كاندا جه‌ماعه‌تي فه‌تحوڵا گوله‌ندا، دۆسيه‌ي گه‌نده‌لَيه‌كاني هالَك بانك(بانكي گه‌ل)ي وه‌كو كارتێكي فشار به‌رامبه‌ر ئاكه‌په و ئه‌رۆدگان به‌كار هێنا كه ناوه‌ندێكي گرنگي كۆكردنه‌وه‌ي داهاتي پارتي دادوگه‌شه‌پێدان ئاكه‌په‌يه.
ئه‌وه‌ي مه‌به‌سته باسكردني خودي هالَك بانك نيه كه بابه‌تێكي په‌يوه‌نديدار به‌كێشه ناوخۆيه‌كاني وڵاتي توركياوه په‌رده له‌سه‌ر راستيه‌كاني هه‌لَده‌مالَرِێت. به‌لَكو ئه‌وه مه‌به‌سته كه ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكي نيشتماني و نه‌ته‌وه‌يي هه‌نارده‌كردني نه‌وتي هه‌رێم بۆ وڵاتي توركيا و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئابوريه‌كي سه‌ربه‌خۆ له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسيۆن و به‌تايبه‌ت له‌لايه‌ن پارتي ديموكراته‌وه كه سه‌ركێشي ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ي ده‌كرد رۆژه‌ڤێكي به‌رفراواني داگيركرد. هه‌ر چه‌نده په‌يوه‌نديه‌كاني نێوان حكومه‌تي هه‌رێم و به‌تايبه‌تي پارتي ديموكراتي كوردستان له‌گه‌لَ توركيا ماوه‌ي چه‌ندين سالَه له‌سه‌ر بنه‌ماي به‌رژه‌وه‌نديه‌كي ته‌نگي دوولايه‌ن به‌ره‌و پێشه‌وه چوه، به‌ڵام له‌گه‌لأ سه‌ردانه‌كه‌ي سه‌رۆكي ماوه درێژكراوه‌ي هه‌ريمي كوردستان و سه‌رۆكي پارتي ديموكراتي كوردستان مه‌سعود بارزاني بۆ ئامه‌د و پێشوازي كردني له‌لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيري تورك ئه‌ردۆگانه‌وه گورِوتينێكي تري به‌و په‌يوه‌نديانه‌دا و باس له بره‌ودان به‌په‌يوه‌نديه ئابوريه‌كان يه‌كێ له بابه‌ته سه‌ره‌كيه‌كاني ئه‌و سه‌ردانه بوو. كه ئه‌مه‌ش روونكه‌ره‌وه‌ي ئه‌و راستيه بوو كه په‌يوه‌نديه‌كان چوارچێوه‌يه‌كي ته‌سكي دوولايه‌نه‌ي پارتي ديموكراتي كوردستان و ده‌ولَه‌تي تورك ده‌رباز ناكات. دواتريش باس له‌وه‌كرا كه گرێبه‌ستي نه‌وت واژۆكراوه‌و ئه‌و ناوه‌نده‌ش ياخود ئه‌و بانكه‌ي كه برِيار بوو داهاتي نه‌وتي هه‌رێمي تيادا دابنرێت هالَك بانك بێت.
ئاشكرا بوو كه هالَك بانك ياخود بانكي گه‌ل ماوه‌يه‌كي درێژه و به‌تايبه‌تي دواي زياتر بووني گه‌مارۆكاني سه‌ر كۆماري ئيسلامي ئێران له‌لايه‌ن وڵاتاني خۆرئاواوه ناوه‌ندێكي سپي كردني داهاتي ئێران بوه له‌رِێگه‌ي به‌زێرِكردن(گۆرِينه‌وه‌ي كاڵاكان له‌بري پاره به‌زێرِ)ي كاڵاكاني ئێران كه هه‌م داهات و هه‌ميش كاڵا بازرگانيه‌كاني له‌ليستي ره‌شدان و مامه‌لَه‌يان قه‌ده‌غه‌يه، به‌ڵام هالَك بانك وه‌كو ده‌زگايه‌كي فينانس هه‌م بۆ ئێران و هه‌ميش بۆ ئاكه‌په رۆلَێكي گرنگي ده‌بيني كه ئه‌مه‌ش ناكۆكه له‌گه‌لأ به‌رژه‌وه‌ندي و ستراتيژي هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاني هاوپه‌يماني ستراتيژي به‌تايبه‌تي ئه‌مريكا. بۆيه له‌گه‌لأ ته‌قينه‌وه‌ي ناكۆكيه‌كاني نێوان جه‌ماعه‌ت و پارتي داد‌و گه‌شه پێدان، ناوه‌ندي فينانسي ئه‌و پارته كرايه ئامانج و به‌شێوه‌يه‌كي به‌رفراوان شێوازي كار و بري پاره‌ي نێو بانكه‌كه‌و كه‌ساني پشت بانكه‌كه له‌لايه‌ن جه‌ماعه‌تي فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه ئاشكراكران.
پشكي هه‌رێمي كوردستان له دۆسيه‌ي ئه‌م بانكه‌دا ئه‌وه‌بوو كه برِيار بوو گرێبه‌سته زه‌به‌لاحه‌كاني داهاتي ساماني هه‌رێمي كوردستان له‌نێو ئه‌و بانكه‌دا كۆبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆي ئه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي سياسي له‌هه‌رێمي كوردستان به‌ئۆپۆزسيۆن و ده‌سه‌ڵاتيشه‌وه به‌خۆشحالَيه‌وه پێشوازيان له‌و گرێبه‌ستانه كردبوو، ئه‌م مه‌سه‌له‌يان وه‌كو بابه‌تێك نه‌بيني كه داهاتي نيشتيماني خراوه‌ته قومارخانه‌يه‌ك، به‌مه‌ش ئاشكرابوو كه سياسه‌تي نيشتيماني و داهاتي نيشتيماني و ئه‌و بابه‌تانه‌ي كه ره‌هه‌ندي نيشتيمانيان هه‌يه و ئاينده‌ي ئابوري هه‌رێم په‌يوه‌نديدار ده‌كه‌ن، سياسه‌تێكي تا دوارِاده ناشه‌فاف و بازرگانيكردنه به‌ساماني هه‌رێمه‌وه.
كاتێك له‌دانيشتن و لێكنزيكبوونه‌وه‌كاني پارتي ديموكراتي كوردستان و يه‌كگرتوي ئيسلامي كوردستان وردبينه‌وه له‌گه‌لَ پارتي ده‌سه‌ڵاتداري توركيا پارتي داد‌و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په ئه‌م ماوه‌ي دوايي زندووكرنه‌وه‌ي ميساقي ميللي(گه‌رانه‌وه‌ي موسلَ ـ كه‌ركوك بۆسه‌رده‌مي سنوري ده‌سه‌ڵاتي عوسمانيه‌كان) بابه‌تێكي گفتوگۆكاني نێوان هه‌ردوو لايه‌ني په‌يوه‌نديدار بوو، كه‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردني نه‌وتي هه‌رێم بۆ توركيا به‌پاره‌يه‌كي هه‌رزان و كۆكردنه‌وه‌ي داهاته‌كه‌ي له‌و بانكه‌دا كه به مالَه ئه‌مين(گوايه پارێزراو و بێ كێشه)كه ناو ده‌برا. بۆئه‌مه‌ش پێويست بوو له‌سه‌ره‌تادا يه‌ك ليستي كورد له‌كه‌ركوكدا بكريته ئامانج. ئه‌وه‌بوو له‌كه‌ركوك له‌گه‌لأ كشانه‌وه‌ي پارتي ديموكراتي كوردستان هێزه‌كاني تريش خۆيان كشانده‌وه. له‌لايه‌كي تر دواي ئاشكرابووني گه‌نده‌لَيه‌كاني هالَك بانك ده‌نگۆي ئه‌وه بڵاو بويه‌وه كه 400مليۆن دۆلاري مه‌سرور بارزاني له‌نێو بانكه‌كه‌دا بوه. ئه‌مه‌ش ئاماژه گه‌لَێكن كه ده‌كرێت بوترێت له‌به‌رامبه‌ر هيوابه‌خشينه‌وه به ده‌سه‌ڵاتي ئه‌ردۆگان بۆ له‌سه‌ر پێ مانه‌وه‌ي و كردنێتي به‌ياريكه‌رێكي به‌هێز له‌نێو توركيا و ناوچه‌كه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ي بۆهێزه جيهانيه‌كان و مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ييه‌كاني كوردان چيه وه‌ڵامه‌كه‌ي له‌مێژوي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌و پارته بۆ نزيك بوني مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ييه‌كاني كورد و ناوچه‌كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ي ئه‌وه‌يه!!
بۆيه ئه‌گه‌ر له‌سۆنگه‌ي سياسه‌تي ستراتيژي هه‌رێمه‌وه سه‌يري رووداوه‌كاني ناوچه‌كه و كێشمه‌كێشي ناوچه‌كه بكه‌ين تێده‌گه‌ين كه به‌بێ له‌پێشچاوگرتني سياسه‌تي ده‌مدرێژ و خوێندنه‌وه‌يه‌كي واقعيانه بۆ سياسه‌تي ناوچه‌كه به‌رژه‌وه‌نديه ته‌نگه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌نديه گشتيه‌كان كه‌وتوون و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ي ترسناكن بۆ ئاينده‌ي هه‌رێمي كوردستان به‌تايبه‌تي و كوردستان به‌گشتي. ئه‌گه‌ر ئه‌م سياسه‌ته به‌رده‌وام بێت و هێزه‌كاني تريش له‌ئاستيدا وه‌كو چاو‌دێر سه‌ير بكه‌ن ئه‌وه دوور نيه له‌هه‌نگاوهه‌لَگرتنێكي هه‌لَه و له‌به‌رچاو نه‌گرتني هاوكێشه‌ي ناوچه‌ي هه‌رێمي كوردستان ببێته ناوه‌ندێكي هێرشي هه‌مه‌لايه‌نه و باجه گرانه‌كه‌ش گه‌ل بيدات.