نهزانێک وهزیری پلاندانه!!.
Monday, 13/06/2011, 12:00
ئەو وەزیرەى هیچ لە پلاندانان نازانێت كراوە بەوەزیرى پلاندانان دواى ئەوەى بڕیار درا كابینەى پێنجەم دروست بكرێت وە هەروەها وەزارەتێكى نوێ لە ناو ئەم كابینەیە دابمەزرێت ئەویش وەزارەتى پلاندانان بوو.
هەروەها دواى تێپەربوونى چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنى ئەم وەزارەتە نیوەى خەڵكى كوردستان بێ ئاگابوون لەوەى كە وەزارەتێك هەبێت بە ناوى وەزارەتى پلاندانان بۆیە ئەم وەزارەتە هیچ ئەكتیڤێكى نەبوو وەهیچ جێ دەستى وەزارەتى پلاندانان دەرنەكەوت لە ماوەى ئەم چوار ساڵە بەڵام كورد ووتەنى ئەوەى ڕۆیشت ڕۆیشت دواتر لە كابینەى شەشەمى دكتۆر بەرهەم ێالح دووبارە ئەم هەڵەیە كرایەوە وەزیرێكى ترى بۆ دانرا ئەم وەزارەتە بەد بەختە كە زۆر لەوەى پێشوو تر خراپتر كە هیچ زانیاریەكى ئەو تۆى نیە لەسەر پلاندانان و ستراتیجیەتى هەرێمى كوردستان ئەوەتا خۆى بە زارى خۆى ئاشكراى دەكات كە كورستان پلانى نەبووە لە پرۆژەكانى نیشتەجێكردن وەكو جەنابى وەزیر دەلێ لە ۆركشۆپێك لە رۆَژى پێنجشەمەى رابردوو گرێ درابوو لەگەڵ یوئێن هابیتات دا من نازانم سەرۆكى هەرێم ئەم وەزیر و بەرێوەبەرەگشتیە نەزان و كەم ئەزموونانە لە كوێ دەدۆزنەوە بۆ خەڵكى كوردستانى بێ شەنس دەهێنن خودایە ئەم زولمانە تاكەى هەڵدەگرى ڕۆَژێك دێت بە بەرچاوى خەڵكى كوردستانەوە ڕیساوە دەبن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست