"له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره‌و به‌رچاو دروستده‌بێت"...دكتۆر كامیران به‌رواری بۆ هاوڵاتی
Friday, 12/06/2009, 12:00
سازدانی: سۆران عارف ــ دهۆك دكتۆر كامیران به‌رواری سیاسه‌تمه‌دارو پسپۆڕی سیاسی‌و مامۆستای زانكۆ، پێیوایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره ده‌بێت، داواش ده‌كات یه‌كێتی‌و پارتی پابه‌ندی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و ویستی گه‌ل ببن.
پێشیوایه كاتی ئه‌وه هاتووه پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پاراستن‌و زانیاری ملكه‌چی یاسا ببن‌و ببنه هێزی نیشتمانی نه‌ك وابه‌سته‌ی حیزب.
هاوڵاتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره چۆن ده‌بینیت، تیڕوانینت بۆ ئاینده چۆنه؟ كامیران به‌رواری: بێگومان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سالَِ جیاوازه له ساڵانی رابوردوو، چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لیستی جیاواز هه‌یه هزر‌و بیر‌و بۆچونی جیاواز ده‌بینرێت، ئۆپۆزسیون بوونی هه‌یه‌و دروستده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تردا له خه‌باتێكی سیاسیدان بۆ رۆیشتنه په‌رله‌مانه‌وه. بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌م ئاسته‌دا گۆڕانكاری دروستده‌بێت، چونكه بوونی فره‌لیستی، واته بوونی فره به‌رنامه، واته بوونی خه‌ڵكی جیاواز به هزر‌و بیری جودا، به دیتن‌و ته‌وه‌جوهاتی جودا. له‌هه‌ر ره‌وشێكدا ئه‌م جۆره مرۆڤانه بچنه په‌رله‌مان، بێگومان یه‌كسه‌ر گۆڕانكاری له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌سپێده‌كات.
هاوڵاتی: پێتوایه هه‌رده‌سه‌ڵاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاوه دروستبێت له‌م باره‌ی ئێستادا ده‌توانێت حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات؟ كامیران به‌رواری: من باوه‌ڕناكه‌م یه‌كێتی‌و پارتی رێگه‌نه‌ده‌ن به‌كه‌س، له‌په‌رله‌مانی پێشویشدا لیستی جیاواز هه‌بوون، بۆیه كه‌سێك یان لایه‌نێك بیه‌وێت رۆڵی خۆی ببینێت له‌په‌رله‌ماندا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا كه‌سێكیش بێت، به‌ڵام هه‌ڵوێست ده‌توانێت رۆڵی خۆی ببینێت، یه‌كێتی‌و پارتی له‌هه‌رده‌مێكدا پێویسته رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن، هه‌ر كه‌سێك ههڵبژێردراوو میلله‌ت ئه‌و لیسته‌ی ویست پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش به‌گوێره‌ی ئه‌و راستییه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هیچ شتێك له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناگۆڕدرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی هه‌ر لایه‌نێكدابێت، بێگومان هه‌رپارتێك بگات به‌ده‌سه‌ڵات یان ببێت به هاوبه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌مه گره‌نتییه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی‌و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه، به‌ڵێ له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌داسه‌د ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببات.
هاوڵاتی: به‌ڵام ئه‌وان پێیانوایه هه‌رده‌سه‌ڵاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی دروستببێت، بۆ ئه‌م باره‌ی ئێستا باشنییه؟ كامیران به‌رواری: من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه‌وه‌م له‌و باوه‌ڕه‌دام یه‌كێتی‌و پارتی له هه‌رده‌مێكدا پێویسته رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن، هه‌ر كه‌سێك ههڵبژێردراوو میلله‌ت ئه‌و لیسته‌ی ویست پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش به‌گوێره‌ی ئه‌و راستییه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
هاوڵاتی: ئه‌و هێزه‌ی له كوردستاندایه به‌ده‌ست یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه‌یه، ئایا هه‌ر لیست‌و لایه‌نێك به‌بێ هێزی نیزامی‌و حكومی ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببات؟ كامیران به‌رواری: له‌كوردستاندا ئێمه پێویستمان به زۆر شته یه‌كێك له‌وانه ده‌ستووری كوردستان دابنرێت، دووه‌م هه‌ندێك یاسای پێشكه‌وت‌و شارستانی‌و دیموكراسی دابنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی، سێیه‌م ئێمه بزاڤ بكه‌ین ببین، به‌ڵام له‌راستیدا له‌پراكتیكدا زۆرلایه‌نی حكومه‌تی ئێمه لاوازه، بۆ نمونه هه‌نگاوی یه‌كه‌م له په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیونی تێدابێت یان نا ئه‌وه ده‌بێت حیزب‌و حكومه‌ت له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به‌دروستی كاری خۆی بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و له‌شكره‌ی له كوردستان هه‌یه ببێت به له‌شكری حكومه‌تی كوردی‌و له‌شكر له بن كۆنترۆڵی هیچ هێز‌و لایه‌نێكدا نه‌بێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم هه‌ركه‌سێك ببێت به سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی له‌شكری كوردستانیش بێت، پێویسته پله‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم جیاوازبێت له سه‌رۆكی له‌شكری كوردستان، خاڵێكی تر كه له‌هه‌مووی گرنگتره ئه‌وه‌یه ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌ی بێت له هه‌موو پارێزگایه‌كی كوردستان، له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا بێت‌و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆبێت، نه‌ك له ژێركۆنترۆڵی پارت‌و لایه‌نێكدا بێت، هه‌روه‌ها ده‌زگای پاراستن‌و زانیاری ببن به‌یه‌ك‌و ببن به ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل‌و وڵات كاربكه‌ن‌و دوركه‌ونه‌وه له حیزبیی سیاسی. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو ئاسایش یان زانیاری یان پاراست یان له‌شكر به پارتێكی كوردستانی‌و حكومه‌تیشه‌وه گرێدراوبێت، ئه‌مه موڵكی حیزبێك نییه. بۆیه ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردندا هه‌موو داموده‌زگای حكومه‌ت بێلایه‌نبێت.
هاوڵاتی: به‌ڕای تۆ ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه دروستده‌بێت كه هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن؟ كامیران به‌رواری: ئه‌گه‌ر له‌ناو هه‌ڵبژادنیشدا دروستنه‌بێت، به‌ڵام بێزاری خه‌ڵكی كوردستان په‌یامێكی راسته‌وخۆ‌و ئاشكرایه بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه كوردستان پێویستی به گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵی هه‌یه له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
گۆڕانكاری له په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت، چونكه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان مه‌یدانی سیاسه‌ته‌و له‌وێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤی خاوه‌ن توانا‌و لیستی جودا بڕۆنه په‌رله‌مان، ئه‌و لیستانه خاوه‌ن په‌یام بن‌و پابه‌ندی ئه‌و هزروبیر‌و بۆچونانه‌بن كه ده‌یده‌ن به خه‌ڵكی، ئه‌وه له پێش چاو بگرن‌و بۆ كورسی‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ست له پرۆژه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرن، بێگومان ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ گۆڕانكاری، لێره‌دا دوو رێگه له‌به‌رده‌م میلله‌ت‌و حكومه‌تی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یان ده‌بێت به‌ره‌و گه‌نده‌ڵییه‌كی زیاتر‌و چون به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت‌و گوشارخستنه‌سه‌ر كه‌س‌ولایه‌ن‌و نوسه‌ران‌و رۆشنبیرانه، یان ئیمان هێنانه به گۆڕانكاری‌و مافی مرۆڤ‌و ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و پێكه‌وه ژیان‌و دانانی بنه‌مای جڤاكێكی سڤیل، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێكدایه، به‌ڵام من باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه‌له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا گۆڕانكاری گه‌وره‌و به‌ر چاو دروستده‌بێت.
هاوڵاتی: باوه‌ڕتوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ده‌ستێوه‌ردان‌و ساخته‌كاری ئه‌نجامبدرێت؟ كامیران به‌رواری: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر چاودێری ده‌ره‌وه هه‌بێت، باوه‌ڕده‌كه‌م ده‌ستێوه‌ردان كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا بینیمان‌و روویدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ناگات به‌وه‌ی بڵێین ده‌ستێوه‌ردان نابێت‌و گه‌نده‌ڵی تێدا ناكرێت، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه به‌رچاوه بوو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو ئه‌وكات هێز‌و لایه‌ن‌و هاوڵاتی ده‌توانن دان به‌و ئه‌نجامانه‌دا نه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ببێته‌وه. من پێشبینیده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش ده‌ستێوه‌ردان له‌كاری هه‌ڵبژاردندا بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند لیستی جیاواز باوه‌ڕم وایه له‌جاره‌كانی تر كه‌متر ده‌بێت. باوه‌ڕم وایه له‌م جاره‌دا ململانێیه‌كی توند دروستده‌بێت، ئه‌م فره‌لیستییه‌ی ئه‌مجاره‌و ئه‌و ململانێیه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت چه‌ند به‌هێزبێت، به‌هیچ ره‌نگێك خزمه‌تی دوژمن‌و داگیركه‌ر ناكات‌و سودێكی زۆری تێدایه تا له‌م رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت زیاتر بكرێت، له‌رابوردوودا حكومه‌تی كوردستان زۆرجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له‌كاره‌كانیدا، چونكه ئۆپۆزسیون نه‌بووه له‌په‌رله‌ماندا، به‌بوونی ئۆپۆزسیون ده‌توانرێت زه‌مینه‌یه‌كی خۆش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده ئاماده‌برێت، سه‌داسه‌د ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له دوای ئه‌م چوارساڵه كه دێت‌و هه‌ڵده‌بژێردرێت جیاواز ده‌بێت له‌م په‌رله‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست