لاپه‌ڕه‌یه‌ک له سیاسه‌ت
Saturday, 03/12/2011, 12:00
هه‌ر وه‌ک ده‌بێژن سیاسه‌ت ده‌ریایه، راسته جیهانی سیاسه‌تکردن زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام سیاسه‌ت خۆی زۆر ساده‌یه و بریتییه له ژیانی تۆ و کۆمه‌ڵگاکه‌ت. له تیۆری سیاسه‌ت فێری سیاسه‌تکردن نابیت، تیۆری سیاسه‌ت ته‌نها بریتییه له له‌قاڵبدانی دیارده‌که. سیاسه‌تکردن زۆر (Subjective) ه مانای مرۆڤ له زاتیه‌تی خۆی و بۆ زاتیه‌تی خۆی سیاسه‌ت ده‌کات به واته‌یه‌کی دی و به‌داخه‌وه کاتێک که‌سێک سیاسه‌ت ده‌کات بۆ تموحی شه‌خسی خۆی ده‌یکات نه‌ک بۆ بابه‌تێک و به‌هایه‌کی ئینسانی و هه‌میشه لایه‌نی زاتی به‌سه‌ری زاڵه، ئه‌مه‌شه که سیاسه‌ت له خشته ده‌بات، گه‌ر بهاتایه سیاسه‌تکردن بابه‌تی بوایه به خێروبهرکهت بۆ ئینسان ده‌گه‌ڕایه‌وه. عه‌ره‌ب خاوه‌نی شارستانین و مێژوویه‌کی تاڵی له سیاسه‌تکردن هه‌یه و وته‌یه‌یه‌کی جوانی بۆ داناوه که باش ته‌عبیر له سیاستکردن ده‌کات و ده‌بێژن: له سیاسه‌تدا ده‌توانرێت مێرووله بکرێت به حوشتر و حوشتریش بکرێت به مێرووله. لێره‌دا ئه‌و مێرووله حوشتره باسده‌کرێت.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی که‌سانێکی زۆر غه‌وغا و بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌ی دروست بوونی کوردستانی گه‌وره ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت کوردستانێکی بچوکیشیان بۆ دروستناکرێت. بێگومان لێردا مه‌سه‌له شه‌رعیه‌تی بوون یا نه‌بوونی کوردستان نییه به‌ڵکو خستنه به‌رپرسیاری بیرکردنه‌وه‌ی مه‌عقولانه‌یه. له کاتی داگیرکردنی عێراق و تائێستاش ئه‌و ته‌وژمی غه‌وغا و پڕوپاگهنهیه هه‌یه که نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕن و ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی بچوک دروستده‌که‌ن(وه‌ک زه‌خره‌فه) و له‌و نێوه‌دا کوردستانی گه‌وره دروست ده‌بێت!(هه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌و خوایه). ئه‌م نه‌خشه‌کێشانه زیاتر له خه‌یاڵپڵاو ده‌کات وه‌ک له به‌رنامه‌ی سیاسی حکومه‌تانی گه‌وره چونکه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه له مه‌یدانی سیاسه‌ت و دیبلۆماسی جیهاندا هه‌رگیز باسی نه‌کراوه و ته‌نها له مێدیای کوردا هه‌یه و ئاڕاسته‌ی کورد کراوه چونکه باش له‌گه‌ڵ ئیستیغلالکردنی هه‌ستی کورد ده‌گونجێت و چه‌ندان رێخراو کۆڕ و کۆمه‌ڵی زۆری له لایه‌ن غهیرهکردوه بۆ دروستکراوه که‌سانی سادهجێبهجێی ده‌که‌ن که مه‌نجه‌ڵه دانوولهکه گه‌رم ده‌که‌ن و تا ئه‌مڕۆکه جمه‌ی دێت!!. وڵاتان باش له گرنگی و کاریگه‌ری رۆڵی کورد له رووخانی رژێمی سه‌دام تێگه‌یشتن ئه‌و غهوغایهش به تایبه‌تی ئاراسته‌ی رووخاندنی رژێمی ئێران و سوریا کراوه که له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به وڵاتانی (Politically incorrect سیاسه‌تی ناپه‌سه‌ند) پێناسه ده‌کرێن که ڕیز له مافی ئینسان ناگرن و دیموکراتی تیا نییه. به‌ڵام له لایه‌کی تر کێشه‌ی کوردیان له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرد و ته‌نانه‌ت که‌رکوکیان له کورد سه‌نده‌وه و خستیانه‌وه سه‌ر حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و (حاکمی ئینتیدابی عێراق پۆڵبڕێمهر) به زاری خۆی ده‌یگووت ئێمه ده‌ست ناخه‌ینه کاروباری ناوخۆی عێراق، جا ئیتر خه‌یاڵپڵاوی هاوکێشه‌ی نه‌خشه‌کێشانی تازه و کوردستانی گه‌وره بۆ ئێوه له کێشه‌یه چۆن جووتی ده‌که‌ن!. ئینسان ده‌بێت بیر له شت بکاته‌وه و داوی په‌ڕۆی سه‌وز و سوور نه‌که‌وێت.
له‌م سینه‌ما گێڕانه له مێژوودا زۆر بووه. که‌م که‌س هه‌یه ناوی (لۆڕانس عه‌ره‌بی) نهبستبێت. لۆڕانس عه‌ره‌بی له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ئه‌فسه‌رێکی گه‌نجی لێهاتووی موخابه‌راتی به‌ریتانیا بوو له میسر، حکومه‌ت فێری زمانی عه‌ره‌بی کرد و ناردی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی عه‌شایره گه‌وره‌کانی عه‌رب وه‌ک هاشمی و حیجازی و سعودی و..... هاندانیان دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. لۆڕانس عه‌ره‌بی توانی هه‌موو عه‌شایره‌کانی عه‌ره‌ب کۆبکاته‌وه و بیخاته شه‌ڕه‌وه و به‌ڵینی داپێیان گه‌ر دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی شه‌ڕبکه‌ن ، پاش ئه‌وه‌ی که جه‌نگ ته‌واو بوو ئه‌وا به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ عه‌ره‌ب دروستده‌کات. عه‌شایری عه‌ره‌ب کردیان و ناوچه‌که‌یان له ژێرده‌ستی له‌شکری عوسمانی تا سه‌ر سنووری شاره‌کانی ماردین و مێرسین پاکرده‌وه. به‌ڵام که جه‌نگ ته‌واو بوو بهریتانیالهسهر نه‌خشه‌ی ناوچه‌که هه‌ر به قه‌ڵه‌م نه‌خشه‌ی چه‌ند وڵاتێکی کێشاو هه‌ر یه‌که‌ی ره‌ئیس عه‌شیره‌تێکی له‌سه‌ر کرد به مه‌لیک،(ئیتر بڕۆن بیخۆن و تا ماون هه‌ر به‌ته‌مای ده‌وڵه‌تی عهرهبیببن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست! تا ئه‌مڕۆکه‌ش کێشه‌ی سیاسی جیهان له ناوچه‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه، ئینگلیز هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردوه پاکستانی دروستکرد و میلله‌تێک نییه ناوی پاکستان بێت که ئێستا به خۆیان ده‌ڵین پاکی و بۆ هه‌ویه‌ت دروستکردنه و به‌نگلادیش له‌سه‌ر پاکستان بوو که ئه‌وان به‌نگالین، پاکستانی هه‌مووی هیندیه و فه‌رهه‌نگیان هیندیه به‌ڵام موسڵمانن، هیندستان موسته‌عمه‌ره‌ی ئینگلیز بوو، له کاتی غاندی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی دروستبکات هات موسڵمانه‌کانی هێنا که به ژماره له هیندوهکان زیاتر بوون و کردنی به گژ غاندیدا، هه‌رچه‌نده غاندی زۆر هه‌وڵیدا که یه‌کێتی هیندستان بپارێزێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هیندوهکان کوشتیان چونکه قورئانی ده‌خوێند، ئینگلیز دوو چۆله‌که‌ی به به‌ردێک کوشت و هیندستانی له زۆرینه‌ی موسڵمان لابرد و هیندستانیشی کرد به دوو پارچه). لۆڕانس عه‌ربی ئه‌وه‌نده ساڵانیكی زۆر له‌ناو عه‌شایری عه‌ڕه‌بدا ژیا که بوو به عه‌ره‌ب بۆیه پێی ده‌ڵێن لۆڕانسی عه‌ره‌بی، دوای جه‌نگ که گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ریتانیا له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌ی به به‌ریتانیا کردبوو، هاتن کردیان به (لۆرد)، به‌ڵام ئه‌ونده بوو به عه‌ره‌ب نه‌یتوانی له کۆمه‌ڵگای ئینگلیز بژی و خۆی له کۆمه‌ڵگای به‌ریتانی دوورخسته‌وه و به ته‌نها ده‌ژیا تا مردنی. ئه‌وه‌ی که فلیمه‌که‌ی نه‌بینوه که (عومه‌ر شه‌ریف) ده‌وری ده‌بینێت، ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه له ویکیپێدیا هه‌یه.
http://en.wikipedia.org/wiki/T._E._Lawrence سه‌خته به عه‌قلی کورد له سیاسه‌ت تێبگه‌یت، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی وڵاتان که ناگووترێت، سیاسه‌تی وڵاتان و پڕوپاگه‌نده‌ی موخابه‌راتی دوو شتی جیاوازن و پڕوپاگه‌نده‌ی موخابه‌رات بۆ ئاسانکردنی ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ڵه‌ته، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ئاشکرا ناکرێت، چونکه ده‌وڵه‌تێک که نهێنی نه‌بوو مانای ده‌وڵه‌ت نییه، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت پاش تێپه‌ڕبوونی 50-100 ساڵ ئاشکرا ده‌کرێت و ده‌خرێته به‌رده‌ست ئه‌کادیمییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و کاتێک سه‌رده‌مێکی تر هاته پێشه‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه رووی داوه، به‌ڵام دنیای ئه‌مڕۆ وه‌ک ساڵانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م نییه که ئیمپراتۆره‌کانی به ئاره‌زووی خۆی و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به قه‌ڵه‌م میلله‌تان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ یاسای جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دادگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه که هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تان سنووردار ده‌کات و ناکۆکی نێوان چاره‌سه‌رده‌کات که ئه‌و کاته نه‌بووه و جگه له‌وه‌ش عورف و ئه‌قلیه‌تێكی تر و قیه‌مێکی تر له جیهاندا باوه و ههڵیدهسوورێنێت که ڕیگا به زۆر شت نادات که 100 ساڵ پێش نه‌بووه، به‌ڵام وڵاتانی هێزدار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ر ئه‌مان شته! به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن ئه‌وه‌تا ئهفغاسیا به ئه‌ندازه‌ی پارێزگاری سلێمانیه له جۆرجیا بووه‌ته‌وه و ئیعلانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی خۆی کردوه که له‌شکری روسی پارێزگاری ده‌کات چونکه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و میژوویی و فه‌رهه‌نگی تێدایه.
کورد ده‌یه‌وێت به(لۆبی) ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ خۆی دروست بکات!، یا له باس و خواسی ناو مـێدیای جیهانی سیاسه‌تی خۆی داده‌ڕیژێت!، بۆ کورد لۆبی بووه به باو، چه‌ند ساڵێک پێش ملیۆن دۆلاریان تیا سهفکرد و خوارد. کورد به هه‌ڵه له مانای لۆبی تێگه‌یشتووه و واده‌زانێت وشه‌ی لۆبی وشه‌یه‌کی جوانتره له جیاتی جاشی!. دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردستان پێوسیت به لۆبی ناکات! ته‌نانه‌ت له‌وه زیاتریش ده‌ڕۆم و ده‌ڵێم له دروستبوونی کوردستان پێویست ناکات ته‌نانه‌ت سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا و ئینگلیز یا وڵاتێکی تر له وڵات هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌بیت به دوژمن،(هه‌مووی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چ سیاسه‌تێکت هه‌یه و چۆنی ده‌که‌یت!)، ئه‌مریکا و ئینگلیز یا وڵاتێکی تر ئه‌وه‌نده پێویستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن و خاوه‌نی فیتۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێک ببێت به ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاربدات و که ئه‌و وڵاتانه له‌و پرۆسێسه‌دا ڤیتۆ به‌کارنه‌هێنن و ئه‌وانیش به عورفی دیبلۆماسی کاتیک فیتۆ به‌کارده‌هێنن که شتێک دژی به‌رژه‌وه‌ندییان بێت به‌تایبه‌تی (Vital interest).
له‌م رۆژانه، دوا چاوپێکه‌وتنی دوور و درێژ ی (فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار مام جه‌لام)م له سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن له رێگای ئینته‌رنێته‌وه گوێ لێگرت. هه‌ندێک که‌سانی ناشی له سیاسه‌تدا زۆریان له‌سه‌ر نووسی بوو، مام جه‌لام ئه‌و قسانه‌ی بۆ کورد نه‌کردوه و له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی کوردی نه‌یکردوه و ئه‌و قسه‌کانی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری کورد نه‌کردوه، ئه‌و وه‌زیفه‌ی سیاسی هه‌یه و باش ده‌زانێت که حکومه‌تان گۆی لێ ده‌گرن که چی گووتوه و چی نه‌گووتووه، له‌قسه‌کانیدا جارێکی تر لایه‌نگری و پاڵپشتی خۆی بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عێراق دووبارهکردوه که شتێکی چاکه به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گچکه‌یان کردبوو! وه‌ک عاده‌تیش سێوی به پرته‌قاڵ پێ فرۆشتن که هه‌مو شتێک له عێراق گه‌شاوه‌یه‌وه ته‌نانه‌ت به‌هاری عه‌ربی ئه‌نجامی گاریکه‌ری عێراقی دیموکراتییه، ئه‌مه قسه‌ی سه‌ر زاره و مه‌گه‌ر ئه‌و خوایه و خۆی بزانێت له ژێره‌وه چی ده‌کات. مام جه‌لال له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی کورستان که رۆیشته‌وه بۆ به‌غداد خۆی کردبوو به جه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌فسه‌ره کورده‌کانی له‌شکری عێراقی که هیچ له کاری عه‌سکه‌ری نازنن له خۆی کۆکردبووه و هه‌ر فه‌ج بوو ره‌وانه ده‌کرا بۆ سه‌ر سنوور بۆ سه‌ر ئه‌م شاخ و ئه‌و شاخ و ئه‌مجا خێرا ئه‌مریکایه‌کانی گه‌یانده هه‌ڵه‌بجه جا چۆن مه‌سه‌له‌که‌ی لێ تێگه‌یاندبوون مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی و خوا بزانێت!.
چه‌ندێک لێپرسراوی مێژوویی هه‌یه له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کاتێک که سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له‌شکری ئێرانیان له کاتی جه‌نگی ئێرانی عێراقی هێنایه هه‌ڵه‌بجه!، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه هێنانی له‌شه‌کری تورکیا و جێگیرکردنی له‌سه‌ر خاکی هه‌رێم وعێراق هه‌مان لێپرسراوی مێژوویی هه‌یه که راستناکرێتهوه! و ئه‌مه ده‌ستی مناوه‌ره‌ی کورد و عێراقی قهتیسکردوه!. ئایا ئه‌مه لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیه!؟. باشه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چییه! و له کوێدایه. ساڵانێکه له‌م دواییه‌دا لاسایی وڵاتان ده‌که‌نه‌وه ئه‌و ته‌عبیره بۆ ده‌سته‌مۆکردنی خه‌ڵک به‌کارده‌هێنن نه‌ک به مانای ته‌عبیره‌که.
ئیستا سیاسه‌تی جیهانی به (Multipolaire) پێناسه ده‌کرێت، مانای سه‌رده‌می دووبلۆکی نییه، مانای چه‌ند جه‌مسه‌ڕێکی هێزی سیاسی جیهانی هه‌یه وه‌ک ئه‌وروپا، ئه‌مریکا، چین، روسیا، هیندستان و به‌رازیل. که سیسته‌مێکی سیاسی جیهانی ئاڵۆزه و وه‌کو دوو بلۆکی نییه. لایه‌نگری سیسته‌می (Multipolaire) ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسایه چونکه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی. ئه‌مریکا به‌هیزترین هێزی عه‌سکه‌ری هه‌یه که هیچ هێزێکیتر ئێستا ناتوانێت خۆی له قهرهبدات. به‌ڵام ئابووری به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و له حاڵی حازر حکومه‌تی ئه‌مریکا به پاره‌ی چین ده‌ژی و به هه‌زاران میلیارد دۆلاری حکومه‌تی چینی له (وه‌ره‌قه‌ی نه‌قدی) حکومه‌تی ئه‌مریکایه گه‌ر رای بکێشیته‌وه و له بازاڕی مالی بیفرۆشێته‌وه حکومه‌تی ئه‌مریکا وه‌ک یۆنان ئیفلاس ده‌کات و له‌وانه‌یه ببێته جه‌نگ که چینی کۆنفیشیۆس هه‌رگیز شتی واناکات، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له ده ساڵی داهاتوو چین ببێت به یه‌که‌م ئابووری جیهان. یه‌کێتی ئه‌وروپا خۆی له ئه‌مریکا جیا ده‌کاته‌وه و سیسته‌مێکی سۆسیال لیبراڵی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام هێشتا زۆر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ستراتیژی به‌یه‌که‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه.
سیاسه‌ت سنعه‌ته، وه‌لێ له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا چه‌ندان هێزی سیاسی و ناسیاسی هه‌یه که ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت بگرنه ده‌ست. سیاسه‌تی میلله‌تێک به که‌سانی ئه‌نارشی و گێره‌شێوێن ناکرێت، به که‌سانی هه‌لپه‌رست ناکرێت، به که‌سانی تووندڕه‌و ناکرێت، به عه‌قلی ناوبازاڕ ناکرێت که قیه‌می ناوبازاڕ بهێنیت و بیکات به قیه‌می سیاسه‌تی میلله‌ت چونکه(له کۆمه‌ڵگای ئینسانی قییه‌می چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت به قییه‌می میلله‌ته‌که) بۆ نموونه له کوردستان قیه‌می ده‌سه‌ڵاتداران بووه به باو وه‌کو پاره کۆکردنه و هی بی سنوور و ته‌لار و باخ و باخات له گونده‌کان و مه‌یلی ژن و ژنهێنان و راقیهت و لوکسی ژیان به‌سه‌ربردن . ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت ده‌بێت له ده‌ستی که‌سانی حیکمه‌تدار و خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت و منه‌وه‌ر و لێهاتوو بێت.
نابێژم سیاسه‌ت به‌ڵکو سیاسه‌تکردن و جامبازی، نه‌ک له رواڵه‌تدا به‌ڵکو له موماره‌سه‌دا وه‌کو یه‌کن، به‌ڵام یه‌کێکیان له ئاستێکی به‌رز و ئه‌وی تریان له ئاستێکی نزم له کۆمه‌ڵگادا. بۆ ئه‌وه‌ی که نازانێت مانای وشه‌ی زامبازی چییه، جامباز ئه‌و که‌سه‌یه که له مه‌یانی وڵاخ خه‌ریکی کڕین و فرۆشتنی وڵاخه. جامباز له ناو هه‌موو وڵات و میلله‌تێکدا به فێڵباز و ده‌ستبڕ و هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر ناسراوه. هه‌موو مامهڵکردنێکیش له سیاسه‌تدا جۆرێک له هه‌ڵخڵه‌تاندن هه‌یه یا قه‌ناعه‌ت پێکردن هه‌یه. ته‌نانه‌ت له زۆر ئاستی به‌رزی نێو وڵاتان و جیهانی و به چاکه‌ت و پانتۆڵ و بۆیمباخهوهیه و له ته‌لار و هۆڵدا. هه‌موو گفتووگۆیه‌کی نێوان ده‌وڵه‌تان بۆ گه‌یشتن به (رێکه‌وتن)ێک جۆرێکه له جامبازی، له زمانی سویدی به جامبازی ده‌ڵێن (Kohandel) . جا مێدیای سویدی کاتێک باسی کۆبوونه‌وه و گفتووگۆی نێوان حیزبه‌کان یا ووڵاتان ده‌کات ده‌نووسن و ده‌بێژن پاش جامبازییهکی (Kohandel) دوو سه‌عاتی گه‌یشتن به رێکه‌وتن، یا ده‌بێژن پاش ماراسۆنێکی جامبازی چوار سه‌عاتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێکه‌وتن. ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وه نووسیوه تا ئینسان فێرببێت که تێبگات سیاسه‌ت چییه و چۆن ده‌کرێت و ته‌کنیکه‌کانی چییه!. هه‌موو شتێک فێربوونه که‌س شت له گیرفانی ده‌رناهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست