سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی هه‌وڵده‌دات دووباره سودمه‌ند بێت له شوێنی نیشته‌جێ بوون
Saturday, 30/11/2013, 12:00
1843 بینراوە
کۆمه‌ڵێک مامۆستا له زانکۆی سلێمانی چه‌ند ساڵێکه هه‌وڵده‌ده‌ن که پارچه زه‌ویه‌ک وه‌ربگرن یان خانویه‌کیان بۆ دروست بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی که پێیان ده‌درێت به بره پاره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان هه‌بێت. به داخێکی زۆره‌وه کۆمه‌ڵێک چاو برسی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات، ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌کار بهێنن که له‌وه‌و پێش سودمه‌ند بوون و ئێستاش ئه‌یانه‌وێ دووباره سودمه‌ند بن، رۆژ به رۆژ فشار ده‌خه‌نه سه‌ر نوێنه‌ری مامۆستایان: بۆ نمونه سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی و دار‌و ده‌سته‌کانیان که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر سودمه‌ند بوون له وه‌رگرتنی زه‌وی، ئێستا ئه‌یانه‌وێ گیر‌و گرفت بۆ نوێنه‌رانی مامۆستاکان دروست بکه‌ن و رێگری له‌و مامۆستایانه‌ی که سودمه‌ند نین بکه‌ن. سه‌رۆکی زانکۆ و چڵکاو خۆره‌کانی ئه‌یانه‌وێ دووباره ناویان بنوسرێته‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوون، به پاساوی ئه‌وه‌ی کاتی خۆی که ئه‌و زه‌ویانه‌ی که وه‌ریان گرتوه پاره‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کردوه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رای ئه‌وان ئه‌بێت سودمه‌ند بنه‌وه له زه‌وی وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه‌ی که سودمه‌ند نین. پرسیار له خه‌ڵکی سلێمانی ده‌که‌م ئه‌مه کارێکی ره‌وایه سه‌رۆکێکی زانکۆ به‌م شێوه‌یه لێپرسراوی بکات، به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌م شێوه‌یه؟؟ پێویسته هه‌موو تاکێکی کورد ئه‌م کاره نه‌شیاوه‌ی له‌و به‌رێزه‌و ده‌ورو پشته‌کانی قبوڵ نه‌که‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌م فێڵ بازیهیان بۆیان بچێته سه‌ر، ئه‌وا ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی که سودمه‌ند نه‌بوون، دووباره سوردمهند نابن له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆ و گروپه‌که‌ی زۆرن و ئه‌و کاته ئه‌بێت به شیوه‌یه‌کی خاڵ به‌ندی، ئیتر هه‌ر ئه‌وان سودمه‌ند ده‌بن، چونکه کۆنترن له مامۆستا تازه‌کان. ئه‌وانه‌ی که سودمهنیش نه‌بوون ئه‌بێت گۆرانی بڵین باقی وه‌سه‌لام. هیوادارم میدیاکان کاری بۆ بکه‌ن، رێگر بن له جۆره کاره نه‌شیاوانه.