هەواڵێكی بە پەلە..سەرۆك و سكرتێری یەكێتی مۆبایلیش بۆ دەنگ كڕین بە كار دەهێنێت!
Saturday, 11/07/2009, 12:00
دووای ئەوەی زۆرینەی پێشمەرگە دێرینەكانی نێو یەكێتی بڕیاریاندا كە دەنگ بۆ لیستی گۆڕان بدەن، بە تایبەتیش ئەوانەی وا خاوەنی خەباتن دانەبڕاون و بنەماڵەی شەهیدن، پێشمەرگەی دانەبڕاوی یەكێتی كە خاوەنی چوار شەهیدە. رەشید هەڕێنەیی لەم رۆژانەدا لە پێناو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی گۆڕان لە سنووری چەمچەماڵ، كاتێك كە سەرانی پارتی یەكێتی دەبینن سێ سەد و پەنجا سەیارە شوێنی كەوتوون، سكرتێرو سەرۆك كۆماری ئێراق جەلال تاڵەبانی تەلەفۆنی بۆ دەكاو بۆ ماوەی نێزیكەی نیو سەعات قسەی لە گەڵدەكات و داوای لێدەكات بگەڕێتەوە ببێت بە كوڕی خۆی و داوای هەرچی بكات بێ قەیدو شەرت بۆی دەكات، ئەویش رەفزی دەكات، ئەمە ئەو مەهزەلەیە كە پارتی و یەكێتی تێی كەوتوون كە مرۆڤیش بە كاڵا تێدەگەن و لە بەرنامەیاندایە بیانكڕن و بیانفرۆشن! دەك ئاوەدان بیت ئێراق، تا خاوەنی سەرۆكی ئاوها بیت دڵنیابە گاوانی دیمۆكراسی هەر بە دەستی تۆوە دەبێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست