كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى یان كۆنگره‌ى به جاشكردنى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان؟
Wednesday, 31/07/2013, 12:00
پێش ئه‌وه‌ى بچمه نێو كرۆكى بابه‌ته‌كه‌وه ئه‌مه‌وێت له پێناسه‌یه‌كى كورتى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه بۆ ماڵى بارزانى ده‌ست پێ بكه‌م.
ئۆجه‌لان له كتێبى مانیفستۆى شارستانێتى دیموكراتیك ده‌ڵێ: وه‌ك چۆن نهتهوهپهرستى توركى سپى له ئه‌نادۆڵ سه‌باره‌ت به زایۆنیزمى ئیسرائیل رۆڵى ئیسرائیلى به‌رایى بینیوه، میللیگهریى كورد له باشورى كوردستان به تایبه‌تیش له رێگاى بارزانیهكانهوه رۆڵێكى هاوشێوه‌ى بینیوه. به جۆرێك له جۆره‌كان ناسیۆنالیزمى كورد سپییه. له بوارى سیاسى و ئایدۆلۆژییه‌وه له‌لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه ئاواكراوه. نه‌ك ته‌نیا له بوارى تیۆرى به‌ڵكو له بوارى كرداریشدا په‌یوه‌ندى به‌هێز له نێوان ناسیۆنالیزمى توركى سپى و ناسیۆنالیزمى كوردى سپى جێگاى باسه. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (پ،د،ك) وه‌ك (جه هه په) ى كوردان بهرنامهرێژكراوه، به‌شێكى كرده‌ى هێزه پیلانگێڕیهكانه كه ساڵى 1925 وه له‌سه‌ر كاره. هێزه پیلانگێڕه‌كان له كاتێكدا له قۆناغى 1925- 1940 هه‌وڵى كۆمهڵكوژكردنى كوردان ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له 1926 ته‌نیا به دابه‌شكردن و پارچه‌كردنى زۆرهملیانهى كوردستان ناوه‌ستن! ئه‌وجاره له پارچه‌ى ژێر ده‌ستى عێراقدا بناغه‌ى میللیگرایى كوردى سپى داده‌نێن كه رۆڵ و پێگه‌ى رزگاركه‌رى پێده‌ده‌ن.
ئۆجه‌لان زۆر به راشكاوى له‌و چه‌ند دێره‌دا ئه‌و هێزانه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه فوویان له بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كردوه و رۆژانه له ژێر په‌رده‌ى كوردایه‌تى و جلى كوردى و ئاڵاى كوردستان و پێشمه‌رگایه‌تى و خوێنى شه‌هیداندا خیانه‌ت له‌م نه‌ته‌وه و نیشتمانه پارچه پارچه كراوه ده‌كه‌ن و قورمیشن به‌ده‌ست داگیركه‌رانى كوردستانن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و چه‌ند دێڕهى ئۆجه‌لانه‌وه رۆژانه شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان گوێ لێده‌بێت، هه‌ر رۆژه و لێدوانێكمان به‌ده‌مى ئۆجه‌لانه‌وه ده‌درێت له به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى! یان ئه‌وه‌تا ئۆجه‌لان راست ناكات له‌گه‌ل نوسینه‌كانى خۆیدا، یان ئه‌وه‌تا به‌رپرسانى به‌ده‌په و په‌كه‌كه درۆى به‌ده‌مه‌وه ده‌كه‌ن؟
وا بۆماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له ژێر چاودێرى داگیركه‌رانى كوردستان و به تایبه‌تى توركیا گه‌نگه‌شه‌ى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى راگه‌یاندنه روو زه‌رده‌كانى پارتى شه‌و رۆژیان خستوه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ گه‌وره‌كردن و قه‌به‌كردنى ئه‌و به‌ناو كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاره چۆن هه‌ریه‌كه له (پارتى كرێكارانى كوردستان و په‌ژاك و په‌یه‌ده و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان) چوونه‌ته نێۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه كه سوور ده‌زانن ئه‌مه پلانێكى نوێى داگیركه‌رانه و ئه‌یانه‌وێت له ژێر په‌رده‌ى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى له رێگاى بنه‌ماڵه‌ى هه‌میشه جاشى مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه و بهبرنامه هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان بجاشێنن و كوردى ساخته بگشتێنن و عه‌قڵى كۆمه‌ڵگاى كوردى پێ ژه‌هراوى بكه‌ن. سه‌یره هه‌ریه‌كه له‌و چوار هێزه چوونه‌ته نێو ئه‌و گه‌مه دۆڕاو و ناشرینه‌وه! كه خۆشیان باش ده‌زانن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى چۆن چۆنى ده‌بێت، ئه‌وه‌تا به ئاشكرا گه‌وره به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى تورك داواى كردووه مه‌سعود بارزانى سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌ى به ناو نه‌ته‌وه‌ى بكات، له‌ولاشه‌وه نێچرڤان بارزانى چووه بۆ توركیا و له‌گه‌ل گه‌وره به‌رپرسانى تورك كۆبووه‌ته‌وه به‌رنامه و ئجینداى ئه‌و به ناو كۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌ى خستوونه‌ته به‌رده‌ست، تورك هێشتا ئاماده نیه دان به مافى ملیونان كوردى باكور بنێت، ئه‌ى خێره پێشنیار ده‌كات مه‌سعود بارزانى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و به‌ناو كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یه بكات!!؟؟ ئه‌ى خێره پارتى له‌ملاوه چه‌ندین مانگه به فیتى گه‌روه به‌پرسانى تورك و فارس سنوره‌كانیان به رووى خۆرئاواى كوردستان داخستووه و له‌ملاشه‌وه ئه‌م چوار حیزبه ئه‌چنه ژێر بارى ئه‌و به‌ناو كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه!؟ هه‌ر بۆیه به‌نده ئه‌و كۆنگرهیهم ناو ناوه كۆنگره‌ى به جاشكردنى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان.
بارزانى زۆر زیره‌كانه یارى ده‌كات به‌و هێزانه‌ى كه له ده‌ورى كۆبووبوونه‌وه، له‌ولاوه كێشه‌ى خستبووه نێوان په‌ژاك و هێزه‌كانى دیكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌م لاشه‌وه خۆى كردبوو به كوێخاو ناوبژى ئه‌كردن و دواتر خۆى وه‌ك پیاو باش ده‌ركرد و راگه‌یاندنه روو زه‌رده‌كانى پارتى بڵاویانكردوه گوایه بارزانى كورسیهكى بۆ په‌ژاك وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ى وه‌ك پیاوهتیهك به‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌دا ئه‌وته‌وه. له‌م لاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه بخاته نێوان یه‌كگرتووى ئیسلامى كۆمه‌ڵ به هه‌ردوو لایان یه‌ك كورسى پێدابوون و وتبووى خۆتان رێكبكه‌ون، له‌ملاشه‌وه وه‌ك پیاو باشێك خۆى ده‌رده‌خات و شاندێك ده‌نێرێت بۆ لاى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه بایكۆتى ئه‌و به‌ناو كۆنگرهییهى كردبوو. ئه‌مانه هه‌مووى گهمهیكى ئاشكرا‌و دیارن كه پارتى و بنه‌ماڵه بۆ گه‌وره‌كردنى خۆیان ئه‌یكه‌ن و پلان بۆداڕێژراوه.
ئه‌و چوار حیزبه‌ى كه ناوم هێناون پێویسته به خۆیاندا بچنه‌وه و بایكۆتى ئه‌و به‌ناو كۆنگره نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده خۆشیان ئازادن له‌وه‌ى كه به‌رده‌وام ده‌بن له خربوونه‌وه له ده‌ورى مێزى كابرایه‌كى وه‌ك مه‌سعود بارزانى كه تا بیناقاقاى خهررقه له خیانه‌ت و كورد كوژیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه ئه‌وه دڵنیام رۆژێك دێت ئه‌م چوار هێزه كه له ده‌ورى ئه‌و كابرا خیانه‌تكاره خربوونهتهوه به‌ر نه‌فره‌تى مێژوو ده‌كه‌ون، چونكه ئه‌وانیش ده‌بنه به‌شێك له‌و یارییه‌ى كه داگیركه‌ران پلانیان بۆ داناوه كه ئه‌ویش درووست كردنى به جاشكردنى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان كه داگیركه‌ران له ریگاى بارزانى كورد فرۆشه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له كۆتایدا پرسیارێك ئاراسته‌ى ئه‌و چوار حیزبه ده‌كه‌م و ئه‌پرسم(ئایه ئه‌م بهناوكۆنگرهیه درووستكردنى به‌ردى بناغه‌ى میللیگرایى كوردى سپى نییه له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و كه رۆڵ و پێگه‌ى رزگاركه‌رى پێده‌ده‌ن؟ بۆیه ئه‌و پرسیاره‌م له هه‌ندێك له حیزبه‌كانى دیكه نه‌كرد، چونكه زۆربه‌یان له ژێر هه‌ژموونى پارتیدان و به یه‌ك فیكه ته‌سلیمى زۆربه‌ى خۆاست و ئامانجه‌كانى پارتى و بنه‌ماله ده‌بن و بوونیشه، به‌تایبه‌تى یه‌كێتى پاشكۆى ته‌واوى سیاسه‌ته‌كانى پارتییه.
تیبینى: سود له لاپه‌ڕه 192 كتێبى مانیفستۆى شارستانى دیموكراتیك په‌رتووكى پێنجه‌م عهبددوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌رگیراوه كه له وه‌رگێرانى لوقمان عه‌بدوڵڵایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست