پشتیوان سادق هەرەشەى كوشتن لە 3 مامۆستایى زانكۆى سەڵاحەدین دەكا!!
Thursday, 19/02/2009, 12:00
1842 بینراوە
پشتیوان سادق مێردمنداڵ و فەرخە بەرپرسەكەى لقى 2ى پارتى لە هەولێر، لە پەراوێزى خۆ ئامادەكاریەكانى بۆ پێشكەشكردنى ئەو تەزویر نامەیى(دكتۆرانامەى) كە لەلایەن 3 شارەزاو مامۆستایى زانكۆى سەڵاحەدینەوە بە 6000 هەزار دۆلارەوە بۆى نووسراوەتەوە،و تا نووسینى ئەم بەدواداچوونە پشتیوانى ناسادقى پارتى زیاتر لە 12000 دۆلارى خەرج كردووە تا بە شێوەیەكى ئەكادیمى و زانستى و بێ هەڵە توێژینەوەكەى بۆ ئامادەبكرێت و، بە ئیمتیازو سەرووتر پلەى دكتۆراكەى پێبدرێت!!
ئالەم سۆنگەیەوە كرمانج عەبدوڵڵا و عەبدوڵڵاى ئاسایش و شوان محەمەد كە 3 بەرپرسى ناو هەولێرن بە ڕێگەى كەسى دووەم ئەو زانیاریەیان بۆ ناردین تا بە سدقەوە بڵاوی بكەینەوە، كە پشتیوان سادق لە هەوڵى ئەوەدایە تا كو لێژنەى پێشكەشكردنى توێژینەوەكەى بە پارە بكڕێت، تا لە ڕۆژى پێشكەشكردنەكە هیچ ڕەخنەو ئاستەنگێكى ئەكادیمى و زانستى بۆ نەهێننە بەر دەمى ، بۆ ئەوەى بە باشترین پلەى ئیمتیازو سەرووتر بڕوانامەكەى وەربگرێت، كە سەورتاپایى تەزویرە، لە یەكەمین دێڕیوە تا كۆتایەكەى پشتیوان ئاگادارى نیەو، لەلایەن 3 مامۆستایى شارەزایى زانكۆى سەڵاحەدینەوە بە 6000 دۆلار بۆیان نووسیوەتەوەو! لەبەر هەندێ ئیعتیبار ناوى ئەو مامۆستایانە بڵاوناكەمەوە، گەر پشتیوان سادق دەمى كردەوە ئەوا ژمارەى 100 دۆلاریەكانیش بڵاودەكەمەوە!
ئەو 3 بەرپرسانەى پارتى لە 12 شوێن وەك نوكتەو قسەى خۆش لەناو زۆربەى نادیەكانى خانزاد و شیراتۆن و هەولێر پلازاو دەىمدم گێراویانەتەوە، تا ئەوەى كرمانج عەبدوڵڵا بە مەى فرۆشەكەى شیراتۆنى گوتووە: خزمەتمان باش بكە كە ڕۆشتین تۆش دەكەینە دكتۆرایى ناو شیراتۆن وەك خاڵە پشتیوان !!
دواى هەولێكى زۆر لە نائومێدیدا، پشتیوان سادق هەڕەشەى كوشتنى لەو مامۆستایانە كردووە، كە لێژنەى هەڵسەنگاندنى بابەتەكەى بەناو دكتۆرانامەكەى لە و مامۆستانە كردووە! ئەوانیش لە ڕێگەى پزیشكێكى نادارى دۆستى ماڵى مەسعود بارزانیەوە هەڕەشەنامەكەیان گەیاندۆتە مەسعود بارزانى !
پشتیوان سادق ئەوەى دركاندوە، ئەى بۆچى بە پارە كارئاسانى و هاوكارى بۆ دكتۆرا تەزویرەكەى نازنازى كچى مەلا محەمەد كرا، كە نازناز هاوسەرى مەحمود محەمەدى ئەندام(م س) پارتیەوەو، بە 20000 هەزار دۆلار وەك بەرتیل دكتۆرایەكى علوجى وەرگرتووە، منیش بە مافى خۆمى دەزانم دكتۆرایەكى فۆل ئۆتۆماتیكم هەبێ كە مۆدێل 2009 بێت!
مەهزەلەیكى ترى پشتیوان سادق!!! پشتیوان سادق بۆ هەر پرسەیەكى ناو هەولێر بچێت، پێش خۆى 20 كەس ڕەوانەى پرسەكە دەكات ، تا ئاگادارى خاوەن پرسەكە بكەن و ریكلامى بۆ بكەن و شوێنێكى شازى لە پرسەكەدا بۆ دابنێن و، ئەو 20 كەسە وەها دادەنیشن تا لە ئامادەبوان بكەن هەموویان هەستنە سەرپێ!!!
یا پێش هەر كۆڕوو كۆبوونەوەیەك ژمارەیەك بەناو كادیرو ماستاوچى و كوتلەكەى خۆى فێر كردووە، هەر قسەیەكى كرد چەپڵەى بۆ لێبدەن، یا چەند كەسێك فێر كردووە باسى پیاوەتى و زیرەكى و بلیمەتى پشتیوان بكەن، تا كەس نەوێرێت ڕەخنەى لێبگرێت!
یا هەر كەسێك ڕەخنەى لێبگرێت ئەوا پلە حیزبیەكانى بە یاسایى مارو پەیژە دێنێتە خوارەوەو، گەر قسەى زیاترى كرد هەڕەشەى گرتن و كوشتنى لێدەكا!
وەك ئەو چاو سوركردنەوەیەى لە نەقیب سەڵاحى پۆلیسى هاتۆچۆى كرد، كە لە كۆبونەوەیەكدا بە نوێترین شێواز سوكایەتى و ئیهانەى بە پشتیوان سادق كردو، تەواوى ئامادەبوانیش ئەمجارەیان تەنها چەپڵەیان بۆ نەقیب سەڵاح لێدا، واتە هەموویان لەگەڵ بۆچونەكانى سەڵاح دابونە، بۆ بەیانى نەقیب سەڵاح لە بەرپرسى ڕێكخراوەوەو كرایە ئەندامێكى سادەی پارتى و، لە ناو بەڕێوەبەرایەتیش لە شوێنە هەستیارەكان دورخرایەوە!
پشتیوان سادق لە ڕێگەى چەند سەنتەرێكى لاوانى پارتیەوە، داوێنپیسى و سێكسەكانى خۆى ئەنجام دەدات، بۆ ئەم دێرانە (كاك سەفین حەسەن) شاهیدى دەدات كە چیان بۆ پشتیوان سادق كردووە، تا لێان رازیبێت و میزانیەى زۆریان بۆ دابین بكات، تا ئەوەى پشتیوان هەموو ئێوارەیەكى پێنج شەمە لە سەر هەینى وەك ئەم كاتەى كە دەینووسم، سەفین و ستافەكەى جەوى رابۆاردن لە سەنتەرەكەیان بۆ پشتیوان سادق و ڕەشید تاهیر خۆش دەكەن!!