بەسپێتی وخاوێنی خۆتان ببورن؟!!
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
ئەوان نەریتی خۆیانە
گورگی ڕەش بن یاخود سپی
هەردڕندەودژی ژیانن !
ئەوان تەنها
...
دژوخوێنمژی ئێمەنین ؟
بەسروشت وخاك و ئاوو
زیندەوەری ئەم وڵاتە
هەراسانن !!
ئەوان هەلۆكانی ئێرە
چاوی داگیركاریانی هەڵكۆڵیوە ؟
ئەوان دڵ وناخیان ڕەشە
ڕەنگە سپیەكەی ئێوەشیان
بەدژی خۆیان ناسیوە !!
ئەی پەلەوەری بێ پەنا
تۆ چاوت لەكام رێگایە؟!
بەهیوای كام فریاد ڕەسی
لە وێرانەی ئەم جەژنەدا دەرت بێنێ؟
لەم جەژنەدا جەژنانەی تۆش
ئەوە نەبوو تام وچێژت
خەندە بۆسەر لێوی مناڵێ بهێنێ!!
ئەم جارەیان چەكی كۆمەرگ
دیاری جەژنی خەلیفەكەی سەدەی نوێیە
لەم دەڤەری ئازادییە دیبارێنێ !!
ببورە لەبێخەمیمان ،
فەرمانڕەوای وڵاتەكەی لەمەڕ ئێمە
هەرگیز بۆئێوە خەم ناخواو
پێتان نابەخشێت نرخ وسەنگ !
ئێمە خونچە گوڵی ساوا...
شۆرەِژنی شۆخ وشەنگ و
كوڕەلاوی هەرزەكارو
دایەو باوەمان پێكەوە
بون بەخۆراكی گورگەكان !!
بەڵام كەسێك نەهاتەدەنگ؟!!!!
بەسپێتی وخاوێنی خۆتان ببورن
فەرمانڕەواكان ئەترسن
سەرەولێژ بێ
بەرژەوەندی باڵای گیرفان ؟!
ئەم بێدەنگیە دەخوازێ
خەلیفەی شمشێر بەدەستی
سەردەستەی تازەی گورگەكان؟!!
27\8\2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست