قه‌ره‌یڵان: كێشه‌كه بوونی چه‌كی گه‌ریلاو نه‌بوونی لێبووردن نییه
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1923 بینراوە
موراد قه‌ره‌یڵان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه په‌كه‌كه چه‌ك دانانێت‌و راشیگه‌یاند كێشه‌كه بوونی چه‌كی گه‌ریلاو نه‌بوونی لێبووردن نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی نه‌سه‌لماندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی تاڵه‌بانی گرت، كه پشتگیری له پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كات.
موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا هاوڵاتی له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، له‌باره‌ی داواكاری بۆ چه‌كدانانی په‌كه‌كه، وتی ئه‌گه‌ر گه‌ریلای كورد له‌سه‌ر شاخه‌كانی كوردستان نه‌بێت سه‌رۆك كۆماری توركیا نایه‌ت‌و له‌گه‌ڵ كورد دانانیشێت. ئه‌گه‌ر كورد به‌بێ شه‌رت‌و مه‌رج ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه كورد خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی لاواز ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هاوكاری‌و شه‌ڕكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه له‌دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، قه‌ره‌یڵان وتی ئێمه له‌و بڕوایه‌دا نین، كه هێزه‌كانی باشور به شێوه‌ی چه‌كداریی شه‌ڕمان له‌دژ بكه‌ن، چونكه هه‌موومان له رابردوو وانه فێربووین.
له‌باره‌ی داواكردنی لێبووردن بۆ په‌كه‌كه وتی ته‌نها كێشه‌كه بوونی گه‌ریلاو نه‌بوونی گه‌ریلاو لێبووردن‌و لێنه‌بووردن نییه. پێویسته پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئێمه تاوانبار نین كه لێمان ببوورن، باشه ده‌وڵه‌تی توركیا لێمان ببوورێت، ئه‌ی كێ له ده‌وڵه‌تی توكیا ببوورێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیاشه‌وه، به پێویستی زانی هه‌موو كورد پشتگیری له پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك بكات، وتی چوونی مام جه‌لال بۆ ئه‌سته‌نبوڵ چووه خزمه‌تی ئاكه‌په‌وه، چونكه ئاكه‌په به كورد ده‌ڵێت من كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته ته‌نها له‌گه‌ڵ من بن، ئه‌كه‌په ده‌یه‌وێت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بكات.