کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سول له‌ نێوان دوو به‌هشت دا‌

Saturday, 12/03/2011, 12:00


ئاوات وئامانج به‌ستن وگره‌و کردن له‌ جوله‌ پێکردنی هه‌ست وسۆزی کۆسره‌ت ره‌سول بۆ هاتنه‌وه‌ی

بۆ رێزی گه‌ڵ وبه‌رزکردنه‌وه‌ی کارتی کۆسره‌ت ، راکردنه‌ به‌دوای سه‌راب وپێده‌چێت خوێندنه‌وه‌ێێکی

راست ودروست بۆ که‌سایه‌تی ئێستای کۆسرت نه‌هاتۆته‌ کردن ،منیش نکۆڵی ناکه‌م له‌ رابردووی ئه‌م

که‌سایه‌تیه‌ وخه‌باتی وتێکۆشانی له‌شۆرشه‌که‌ی پاش ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .ئه‌مه‌ مێژوی شاخه‌

ونابێت پشتی پێ به‌ به‌سترێت و بکرێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆدیاری کردنی که‌سایه‌تی هه‌ر که‌سێکی به‌شداربووله‌

شۆرشی رابردوو ، زۆر به‌ڵگه‌ ونه‌هێنی له‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی شاخ پاش راپه‌رین ئاشکراکران وزۆری

تریش ماون وهه‌ڵگیراون هێشتا رۆناکیان نه‌دیوه‌ ، یان بزراکراون ،لێره‌ مه‌به‌ستم نیه‌ گومانی په‌یوه‌ندی

کۆسره‌ت به‌ ده‌زگاکانی سیخوری دووژمنمان دورست که‌م ، نا نه‌خێر ، ئه‌مه‌ ته‌نها بۆوه‌بیر هێنانه‌ویه‌ که‌

مێژووی شاخ وه‌ستاوه‌و کۆتایی هات له‌ رۆژی راپه‌رینی به‌هاری 1991 وپاش راپه‌رین تا ئمرۆ هه‌ر

سه‌رکرده‌ێێك مێژووێکی تایبه‌ت به‌خۆی تۆمار کردوه‌ وکه‌سایه‌تیه‌که‌شی دیار ده‌کرێت تا چه‌ند ده‌ستی

داوه‌ته‌ دزین و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ڵ وتاچه‌ند ده‌ستی سووره‌ به‌ ناحه‌ق له‌ خوێن رشتنی

رۆڵه‌کانی گه‌ڵ وچه‌ند هه‌وڵی داوه‌ بۆ سه‌پاندنی یاساودادپه‌روه‌ری ویه‌کسانی وبه‌رگری لێ کردبێت ،

هه‌ڵبه‌ته‌ شاراوه‌ نیه‌ له‌ پاش راپه‌رێنه‌ شکۆداره‌که‌ی به‌هاری 1991 کۆسره‌ت ده‌ستی نه‌پاراستوه‌ له‌

دزین وبه‌تاڵانبردنی سه‌رخان وژێرخانی هه‌رێم وهه‌وڵدانی به‌ به‌کارهێنانی سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ڵ

بۆ دورست کردن وپه‌ره‌پێدانی په‌یگه‌ی تایبه‌تی خۆی وهه‌وڵدانێکی بێ وچان بۆ دورست کردنی

بنه‌ماڵه‌ی خۆی وهێنانی بۆ ئاستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی ، له‌رێگا به‌خشینی پاره‌ وزه‌وی و

نیشاندانی وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت سه‌روه‌ت سامانی خۆیه‌تی وبه‌میرات ده‌ستی که‌وتوه‌ ، بێ ره‌چاوکردنی

هیچ بنه‌ماێێك له‌ دابه‌ش کردنی ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست نه‌هێنا ، چونکه‌ تاڵه‌بانی

هه‌ستی به‌یارونیازه‌کانی کۆسره‌ت ده‌کرد وکه‌وته‌ لێدانی کۆسره‌ت ، به‌رشتنی پاره‌ له‌به‌رده‌می وله‌

مڵا که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وناشرین کردنی په‌یگه‌ی کۆسره‌ت ، له‌م کاته‌ ده‌ست پێ ده‌کات که‌کرا

به‌ سه‌رۆکی حوکمه‌ته‌که‌ی سلێمانی وتاڵه‌بانی ده‌یزانی کۆسره‌ت جیاوازی ناکات وه‌ك خۆی ئه‌سا

له‌ نێوان ماڵی تایبه‌ت وماڵی گشتی وله‌و ماوه‌یه‌ کۆسره‌ت ئه‌وه‌ی بۆی کرا ده‌ستی لێ نه‌ئه‌پاراست

وبه‌م کاره‌ تاڵه‌بانی توانی زه‌ربه‌ێێكی که‌مه‌ر پسێن له‌ په‌یگه‌ی کۆسره‌ت بدات ورووی راسته‌قینه‌

بۆ خه‌ڵك نیشان دا وله‌به‌رامبه‌ر زۆربوونی سه‌روه‌ت وسامانی کۆسره‌ت ،که‌م بونه‌وه‌ی لایانگرانی

هه‌وه‌ها تاڵه‌بانی به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا پاش به‌شداری کۆسره‌ت له‌ گه‌ڵ باڵی ریفۆرم وکرینی کۆسره‌ت و

گفت دانی به‌ به‌شداری کردنی کوره‌که‌ی له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی بزمارێکی تری دا له‌ تابوتی

خه‌ونه‌کانی کۆسره‌ت ،وه‌بۆ له‌ گۆڕنانی به‌یه‌کجاره‌کی خه‌ونه‌کانی کۆسرت ولایه‌نگرانی و کوشتنی

هیواکانیان ، کردنی به‌ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ، که‌ئه‌مه‌ش خاڵێکه‌ له‌ خاڵه‌کانی ئتفاقه‌ ستراتیژیه‌که‌ی

نێوان ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ ، به‌ نزیکردنه‌وه‌ی کۆسره‌ت له‌ سه‌رکردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ونه‌بونی هیچ

ده‌سه‌لاتێکی کۆسره‌ت وخستنی ژێر ده‌ستی ئه‌مان وبۆ تاواکردنی به‌رنامه‌که‌یان وکۆتایی هێنان به‌

مه‌ترسی کۆسره‌ت ، ره‌فزکردنه‌وه‌ی بارزانی به‌ بونی کۆسره‌ت به‌ جێگری بۆ جاری دووه‌م ، په‌رده‌

داخرا وکۆتایی هات به‌ئه‌ستێره‌ی کۆسره‌ت وکوژایه‌وه‌ ، به‌ڵام هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه‌ وقابیلی گۆڕانه‌

وده‌رفه‌ت هه‌ر ده‌مینێت گه‌ر کۆسره‌ت هه‌وڵی بۆ بدات ، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ لێروه‌ ده‌ست پێده‌کات، ئێستا

کۆسره‌ت له‌ نێوان دوو به‌هه‌شت دا ده‌ژیت ، به‌هه‌شتی په‌یگه‌ی ناو جه‌ماوه‌ر وبه‌هه‌شتی سه‌روه‌ت و

سامنی دزراوی گه‌ڵ ، کامیان هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌مه‌ گرنگه‌ وکه‌سایه‌تی خۆی ده‌ست نیشان ده‌کات وکامیان

به‌قوربانی ئه‌وی تر ده‌کات ، رۆژگار له‌ داهاتو وڵامان ده‌داته‌وه‌ ، گه‌ر چی من ره‌شبینم له‌ هاتنه‌وه‌ی

بۆ نێو جه‌ماوه‌ر......به‌هه‌شتی نێودۆلارو یۆرۆ هه‌ڵده‌بژێرێت .........




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە