کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافیای پزیشکان....یان پزیشکی مافیا!!

Sunday, 05/09/2010, 12:00


بۆ سه‌ندیکای پزیشکانی به‌رێز
بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رێز
بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروتی سلیمانی به‌رێز
بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌ی به‌رێز
بۆ هه‌موو رای گشتی.........
به‌رێزان سڵاو، پیشه‌ی پزیشکی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌شیوه‌یه‌کی زۆر خراپ تێك چوه‌ و بووه‌ به‌ بازرگانی به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ به‌ به‌رچاوی سه‌ندیکا و حکومه‌ت و خه‌ڵکه‌وه‌ و به‌ ئاشکرا مه‌سه‌له‌ی حسه‌ و حسه‌کاری ده‌که‌ن له‌ نێوان پزیشک و تاقیگه‌ و پزیشك و ده‌رمانخانه‌، پزیشك و پزیشکی ئه‌شعه‌ و سۆنه‌ره‌کان و هه‌تا له‌ هه‌ندێ جاردا کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌سه‌ر جاده‌کان به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شیوه‌کان ده‌برێن به‌ لایه‌کدا له‌ ڕێگه‌ی که‌سانێك که‌ دانراون‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، یاخود باس له‌ ڕیکه‌وتن ده‌کرێت له‌ به‌ینی پزێشک و دوکاندار و خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌ و خه‌ڵكی تر که‌ له‌نزیك عیاده‌کان کار ده‌که‌ن و وه‌کوو ده‌ڵاڵیی و شتی له‌و بابه‌تانه‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ نه‌خۆش بۆ ئه‌و پزیشکانه‌ کۆ ده‌که‌نه‌وه‌.
ئه‌م جاره‌ حکایه‌تێکی سه‌یرم بیست حه‌زم کرد هه‌موو لایه‌ك لێی ئاگادار بن، ئه‌ویش ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:
کارمه‌ندانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌ ساڵی یه‌ك جار پشکنینی ته‌ندروستیان بۆ ده‌کرێت له‌سه‌ر حسابی کارگه‌که‌ بۆ دڵنیا بوون له‌ باری ته‌ندروستی کارمه‌ندان و هه‌روه‌ها وه‌کوو جۆرێک له‌ تأمین سحی بۆ هه‌موو کارمه‌ندان، بێگومان ئه‌مه‌ کارێکی زۆر باشه‌ و جێی ده‌ستخۆشیه‌ بۆ اداره‌ی کارگه‌که‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و سه‌رسورمان ه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ له‌لایان 2 پزیشکی کارگه‌ه‌وه که‌ ژن و مێردن و ناویان د.دلۆڤان و د.دیاری ه‌، له‌ لایان ئه‌م دوانه‌وه‌‌ شته‌که‌ ‌ڕێك ده‌خرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پزیشكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ خۆیان له‌ ناو بازار، به‌و شیوه‌یه‌ی که‌ کێ پشك یان حسه‌ی زیاتریان بداتێ ئه‌و‌ا هه‌موو کارمه‌نده‌کان ئه‌برێنه‌ لای ئه‌و پزیشکه‌، بۆ نموونه‌ فه‌حسه‌کان بریتین له‌ پشکنینی چاو و تاقیگه‌ و ئه‌شعه‌ی سنگ و سۆنه‌ر و فه‌حسی قورگ و گوێی و لوت، دیاری و دلۆڤان له‌گه‌ڵ چه‌ند اخسائیه‌کی ئه‌و بوارانه‌ رێککه‌وتن و له‌ 15 هه‌زاری عیاده‌که‌ 5 یان 6 هه‌زار ئه‌ده‌ن به‌ دلۆڤان و دیاری به‌ دزی کارگه‌وه‌‌، هه‌ر که‌سێكی تریش زیاتر بات ئه‌وا ده‌برێنه‌ لای ئه‌و، ئه‌م ساڵ پشکنینه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ بوه‌‌، پشکنینی چاو لای د.خۆر و د.ڕۆژه‌ یه‌، ئه‌شعه‌ و سۆنه‌ریش لای نه‌سرین زه‌نگه‌نه‌یه‌ و تاقیگه‌که‌ش به‌ ناوی شنه‌یه‌ که‌ ژن برای نه‌سرینه‌، ئه‌مانه‌ دیاره‌ له‌ هه‌موو پزیشکه‌کانی تر پشكی زیاتر ئه‌ده‌ن به‌ دیاری و دلۆڤان بۆیه‌ بۆ ئه‌مان ده‌رچوه، به‌ڕیزان من پرسیارێك له‌ هه‌مووتان ده‌که‌م، ئه‌مه‌ کاری پیشه‌یی و پزیشکی و مرۆڤانه‌یه‌ یان باندی مافیا و ساخته‌چێتی و قۆرغ کردنه؟ ئه‌مه‌ کارێکی جوانه‌ بۆ پزیشکان و سمعه‌ی پیشه‌که‌یان، ئایا سه‌ندیکا و وه‌زاره‌ت و ئه‌وانه‌ی تر ئاگاداری ئه‌م شته‌ن یان نا؟ یان ئه‌م کاره‌ ئاسایه‌ به‌لایانه‌وه‌؟ ئه‌گه‌روایه‌ با بڵێن، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ که‌ د.دیاری و د.دلۆڤان ئیستغلالی شوێنه‌کانیان کردوه‌ له‌ کارگه‌که‌ و ئه‌م بازرگانیه‌ ناشرینه‌ ئه‌که‌ن له‌ پاڵه‌وه‌ بۆ پڕ کردنی گیرفانیان، ئه‌وه‌ی که‌ له‌مانیش تاوانبارتره‌ ئه‌و پزیشکانه‌ن که‌ فه‌حسه‌کان ده‌که‌ن و‌ ڕازین به‌شێک له‌ مافی خۆیان بده‌ن به‌م دوانه‌، هیوا دارم ئه‌وه‌ی خۆی به‌ به‌رپرس ده‌زانێت له‌م‌ بابه‌ته‌، به‌ زوترین کات لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ بکه‌ن و چاری بکه‌ن.‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە