کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسایەی سەری جەلال و مەسعودەوە. دۆڕانەکانی کورد لە بغداد مسۆگەر بو

Monday, 07/12/2009, 12:00


سه‌رده‌می شاخ خه‌ڵکی ده‌یان پرسی باشه‌ (جاش) یش وه‌ کو پێشمه‌رگه‌ هه‌مان چه‌کو هه‌مان پوێستی جه‌نگیان پێیه‌ و به‌زیادییشه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ش سوپای عیراقیش گه‌وره‌ترین پشتیوانی فه‌و‌جه‌کانی جاش و مه‌فره‌زه‌کانی ئیستخبارات و ئه‌من بو له‌ کاتی شکاندا که‌‌ له‌ که‌سانی خۆفرۆش و خیانه‌تکار دروست کرابو که‌چی له‌گه‌ڵ بیستنی دابه‌زینی یه‌ك مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه‌. جاش ئه‌ژنۆی ئه‌شکێ و ئه‌که‌وێته‌ له‌رزه‌ . له‌م نێوانه‌دا جیاوه‌زیه‌که‌ ئه‌وه‌بو پێشمه‌رگه ئیراده‌و وڕه‌ی پۆڵاینی هه‌بو بۆ ئامانجێك ده‌جه‌نگا که‌ ڕزگاری و ئازاد کردنی کوردستان بو له‌ ژێر چنگی داگیر که‌ران‌ . به‌ڵام هه‌رچی جاش و خۆفرۆشه‌کان بون بێ ئیراده‌بون ئیراده‌ی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بو که‌ موچه‌ی خۆفرۆشیه‌که‌ی له‌ دوژمن وه‌ر ده‌گرت ده‌یگوت من ئه‌وه‌نده‌ موچه‌م هه‌یه‌ بۆچی تیا بچم بۆ به‌ سه‌لامه‌تی نه‌ی خۆم.. به‌ و پێیه‌ بێئیراده‌یی وای کردبو زیاد له‌ 20 فه‌وجی جاش خۆی له‌به‌ر هێرشی ته‌نها 5 پێشمه‌رگه‌دا بۆ نه‌گیرێتو کلك له‌سه‌ر شان بۆی بقوچێنێ. نه‌بێته‌ خۆ هه‌ڵکێشانیش که‌ خودی خۆم چه‌ندین جار به‌ده‌یان چه‌کداری جاش و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌م به‌ شیوو دۆڵا هه‌ڵبڕیوه‌. هه‌مو کات بۆ ئه‌و نه‌به‌ردی و ئیراده‌ پۆڵاینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وکات گریانم دێت هه‌زاران ئاخ و ئه‌سه‌ف به‌ ناچاری پڕ به‌ سینه‌م هه‌ڵده‌کێشم. به‌ڵام ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی هه‌مان ئیراده‌یه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی که‌می نه‌کردبێت...‌ به‌ڵام سه‌رکرده‌کانمان له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌ر خوێنی ئێمه‌ ‌ بونه‌ته‌ خاوه‌ن پۆست و کورسی و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ ئیتیر وه‌لائو ئیراده‌یان بۆ خاكو نیشتمان و خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌ماوه‌ ئاماده‌ن له‌ پێناوی به‌سه‌لامه‌تی خواردنی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان که‌وتوه‌ گه‌وره‌ترین ته‌نازول له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد بکه‌ن بۆیه‌ کتومت سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی کوردم وه‌ك جاشه‌کانی ئه‌وکاتیان به‌سه‌ر هاتوه‌ ئیراده‌ی ئه‌وان ته‌نها ئه‌و سامانه‌یه‌ که‌ هه‌یانه‌و نایانه‌وێ له‌ ده‌ستیان بچێت. وه‌ڵحاسڵ با واز له‌ رابوردو بێنین.

هەمومان ئاگادار بوین کە مەسعود بارزانی خۆی گیڤ کردەوەو وتی ئەگەر یاسای هەڵبژاردنەکان بەو شێوەیە بێت ئەوا ئێمە وەك کورد بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و وتیشی گوشاری هیچ لایه‌کیش قبوڵ ناکه‌ین چیش دەبێ باببێت. ئێمە تەنازول لە مافەکانمان ناکەین ئەوە لە کاتێکدا جەلال تاڵەبانی بۆ مانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆك کۆماری پێشتر یاسای هەڵبژاردنەکانی واژۆ کرد لەبەر ئەوەی ژێر بەژێر لایەنی شیعەکان و ئێرانیش وەعدی ئەوەیان پێدابو کە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کاندیدی بکەنەوە. بەڵام بۆ دواین جار ئەو لێداونو فڕت و فێڵ و دژ بەیەکەی سەرانی کورد وای کرد بۆشاییەك دروست ببێت و بە دۆڕاندنی کورد کۆتایی پێبێت.

دوێنێ شەو دوای گفتو گۆو مشتومڕێکی زۆر بە ئامادە بونی نوێنەری ئەمەریکاو هه‌ڕه‌شه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی له‌ کورد .. لە ناو کۆبونەوەکان لە نێوان لیستەکانی پەڕلەمانی عێراق لیستی بەناو هاوپەیمانی کوردستانی گەورەترین شکستی بۆ گەلی کورد تۆمار کرد جەلال تاڵەبانیش ناچار کرا. وا بڕیار بو لیستی‌ كوردستانیش‌ تا دوا سات به‌ پشتیوانی هه‌ڕه‌شه‌کانی پێشوتری مه‌سعود شه‌ڕی کورسی و مافه‌کانی کورد بکات به‌ڵام داواکانی لیستی کوردستانی نه‌یخوارد له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ كورسیه‌كانی‌ كوردیش به‌ گوێره‌ی یاسای تازه‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 41 كورسیان ده‌بێت و ڕێژه‌ی كورد له‌ عێراقدا له‌ 21% وه‌ كرا به‌ 17% و كۆی كورسیه‌كانی كورد له‌ هه‌موو عێراقدا له‌ 57 كورسی ده‌رباز ناكات. ئه‌مه‌و تاریق هاشمی جێگری سەرۆك کۆمار کە پێشتر یاساکەی ڤیتۆ کرد . خۆی ئامادە کردبو ئەمجاریش یاساکە ڤیتۆ بکاتەوە بەڵام دوای سەرکەوتنی سیاسەتی سونەکان و مانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی سوننه‌کان وه‌ك خۆی وبگره‌ زیادکردنی کورسیش بۆیان له‌ موسڵ و . سه‌رکه‌وتنی داواکانیان دواجار سونه‌کان گورزی خۆیان وه‌شاند هه‌ر بۆیه‌ جێگری سەرۆك کۆمار تاریق هاشمی ڤیتۆکەی کشاندەوە بەوە سونەکان گرەوی خۆیان بردەوە کوردەکانیش دەست لە گونان بەرەژێرتر دێنەوە. ئەم ته‌نازولانەی‌ ده‌سه‌لاتی‌ كورد وا ده‌كات كه‌ پێگه‌ی‌ كورد زۆر لاواز ببێت به‌ جۆرێك كورد پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمارو چه‌ندین پۆستی‌ تریش له‌ ده‌ست ده‌دات. ئەوە لە کاتێکدا مەسعود بارزانی پێشترخۆی توڕە کردو وتی فشاری هیچ لایەك قبوڵ ناکەین خۆی وه‌ك به‌سته‌ڵه‌که‌ به‌فره‌کانی قه‌ندیل نمایش کرد کە چی ئوبامای سەرۆکی ئەمەریکا بە یه‌ك تەلەفون دوێنێ شەوهەڕەشەی لە مەسعود بارزانی کردبو. وه‌ك شێره‌ به‌فرینه‌ تواندیه‌وه‌و کردیه‌وه‌ به‌ ئاو.
به‌پێی‌ لێکدانەوەی‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ هۆی‌ ئه‌و شكستو تەنازولانە بەرپرسانی ده‌سته‌لاتی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی‌ كورد تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌وا خۆیان لێبۆتە سیاسەتمەدارو خۆیان زۆر بە شارەزاو بە ئاگا لە هەڵوێستە ناسەقامگیریەکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا ئەدەنە قەڵەم. ئەوە لە حاڵێکدا کە ئەوان لە دو بنەماڵەی بازرگان و سه‌ر کوتکه‌ر لەسەر خوێنی شەهیدان چیتر نین سیاسەتەکانیان ئەگەر زیاتر نەبێت لە سیاسەتەکانی حیزبی بەعس ئەوە کەمتر نیە. ئەمەریکاش چاك ئەو ڕاستیەی بۆ دەر کەوتوە بەڵام بەرپرسانی کورد وا لە خۆیان بایبون وا ده‌زانن هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان به‌وان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌سەڵاتیان به‌ ده‌سته خۆیان سوار چاکی گۆڕەپانەکەن. بێئاگان لەوەی کە ئەمەریکا هەرکات بیەوێ و سیاسەت و ئامانجی بیخوازێ ئەوان دەکاتە قوربانی و حسابی کولەکەی تەڕیشیان بۆناکاو ڕبوردوی مێژوش شاهیدی ئەو ڕاستیەیە... بۆیە چیتر هەق نیە مەسعود بارزانی خۆی گیڤ بکاتەوەو هەڕەشەو گوڕەشە بکات و وه‌ك به‌سته‌ڵه‌که‌ به‌ستوه‌کانی قه‌ندیل خۆی نمایش بکات.با چیتریش جاشقەڵەم و بە کرێگیراوەکان و ڕاگەیاندنەکانیشیان دەهۆڵو زۆڕنای سەرۆکی چاو نەترسی بۆ نه‌کوتن... چونکه‌ ئه‌وه‌ سه‌ری چه‌نده‌مه‌ین جاره‌ جاشقه‌ڵه‌مه‌کانیشی به‌ خۆیه‌وه‌ ڕو زه‌رد کرد

چاوەڕوانیش بن جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی ئەو شکستو دۆڕاندنەی لیستی کوردستانی .گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گه‌لانی عێرا ق وکوردستان دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە