کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاغای ڕه‌فسنجانی سی ویه‌ك ساڵ خیانه‌ت و خوێن ڕشتن به‌س نیه

Thursday, 10/02/2011, 12:00



هـاشمی ڕه‌فسه‌نجانی كه‌له‌ ڕۆژانی یه‌كه‌‌می دامه‌زرانی ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران
له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه‌ به‌ ڕێوی ڤێڵباز به‌ناوبانگه‌ بۆ كه‌س نیه‌ كه‌ نه‌ یناسێت وه‌ به‌ ته‌ واوی بۆ هـه‌موو كه‌س ئاشكرایه تا چ ڕاده‌یه‌ك دژبه‌ نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی ئێران له‌ ناو ڕژێمی شیعه‌ ی ئیسلامی ئێران ده‌ ستی هـه‌ بوه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌زۆر له‌ زانایان وه‌ ڕووناك بیرانی كه‌ سایه‌تی سیاسی ئه‌مڕۆی دنیا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ كه‌شتی شكاوی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هـیچ شێوه‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بو كه‌له‌و قه‌یرانه‌ سه‌ختانه‌ی كه‌ سی ویه‌ك ساڵه‌ ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئێران تێی كه‌وتوه‌ بتوانێ به‌م شێوه‌ بڕواته‌ پێش وه‌ بگاته ‌ئه‌م ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ . هـیچ جێگای گومان نیه كه‌ بڵێین دۆخێك كه‌ ئێستا ئێران له‌ ناویا په‌له‌قاژێ ئه‌كا نیشانه‌ی هـه‌وڵدان وه‌ سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی خوێن ڕێژو دارو ده‌سه‌كه‌یه‌تی كه‌له‌ ماوه‌ی ئه‌م سی و یه‌ك ساڵه‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر ئێراندا تێ په‌ڕیوه‌ وه‌ هـه‌موو كات شێوه‌ی شا كلیلێكی بۆ ڕژێمی مه‌لایان یاری كردووه‌ . له‌ ناو ته‌واوی
خیانه‌ت و ده‌ست درێژیه‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی خوێن ڕێژ ئه‌توانین تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌ی له‌سێداره‌دان و كوشتنی به‌په‌له‌ی پسپۆڕانی ڕژێمی پێشووی ئێران .لابردنی ده‌وڵه‌تی بازرگان وه‌ دانانی كه‌سێكی تر له‌و خیانه‌ت كارتر به‌ ناوی به‌نی سه‌در بۆ هـێرش كردن بۆ سه ر گه‌لی كورد به‌بیانوی له‌ناو بردنی حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ ڕۆژانی تازه‌ دامه‌زرانی ڕژێمی ئێران. ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ خومه‌ینی جه‌لاد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوشتاری ساڵانی شه‌ست كه‌ زیاتر له‌ هـه‌زاران كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێران به‌هـۆی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا له‌وكاته‌دا له‌ سێداره‌ دران . لابردنی حسین علی مونته‌زری یه‌كێك له‌ مه‌لایانی ئه‌و كاته‌ی مه‌قامی ڕێبه‌ری وه‌ کردنه‌ به‌ری جلی وولایه‌تی فه‌قێ له‌ به‌ری علی خامنه ی یه‌كێك له‌ هـه‌ره‌ تاوانباره‌ گه‌وره‌كانی ئێستای ئێران .داڕێژانی ڕێگاو شوێن بۆ تیرۆری ئه‌ندامانی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆنمونه‌ ئه‌توانین لێره‌دا ناوی دكتۆر عبدالڕه‌حمانی قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی و هـاوڕێیانی بهـێنین .سه‌ركوت كردنی شۆڕشی گه‌لی كورد و به‌تڵان بردنی ملیاردها ملیارد پاره‌ی خه‌ڵكی ئێران وه‌ به‌ هـه‌زاران تاوانی تر ئاماژه‌ پێ بكه‌ین . له‌بیرمان نه‌چێت كه‌ ڕه‌فسه‌نجانی وه‌ علی خامنه‌یی وه‌ محسنی ڕه‌زایی و ده‌یان خیانه‌تكاری تری ئه‌م ڕژێمه‌ كۆنه‌ په‌رسته به‌ هـۆی داڕێژان وه‌ كردنی كاری تیرۆرستی له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ چه‌ند دادگای ئه‌وروپی و ئه‌مریكا لاتین تاوانبارن وه‌ هـه‌ركات بیانه‌وێت له‌ ئێران بچنه‌ ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م ووڵاتانه‌ دادگایی ده‌كرێن و ڕه‌وانه‌ی زیندانیان ده‌كه‌ن . بارودۆخی ئابوری ئێستای ئێران به‌هـۆی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران كه‌ بریتین له‌ چوار نه‌ته‌وه‌ به‌دۆخیك گه‌یشتوه‌ كه‌ قه‌یرانێكی سیاسی و ئابوری دروست كردوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زرانی ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ و كه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه‌ كێشه‌یێكی گه‌وره‌ی بۆ كاربه‌ ده‌ستانی ئه‌م ووڵاته‌ دروست كردووه‌ وه‌له‌ قۆناغێكی خراپ دایه وه‌ به‌ هـۆی سونه‌تی دێرینه‌ی ئم حوكومه‌ته‌ ڕه‌ڤسه‌نجانی بۆ جارێكی تر بوه‌ به پیاوه‌په‌ڕۆیینه ‌بۆ ده‌ر هـێنانی حوكومه‌ت له‌و قه‌یرانه‌ كه‌ تێی كه‌وتووه به‌ نیازه‌ هـه‌ ر به‌ شێوه‌ی هـه‌میشه‌ كه‌ هـه‌بوه‌ كه‌ هـه‌مان دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌ چه‌وساوه‌یه . خه‌باتی گروپی سه‌وزی خه‌ڵكی كه‌ لایه‌نگری موسه‌وی وه‌ ئاخوند كه‌ڕوبی به‌شێوازێك چونه‌ پێش كه‌ ده‌ری خست كه‌ دوژمنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئێران چ كه‌سیكه وه‌ توانی كه‌ دام و ده‌زگای به‌یتی ڕه‌هـبه‌ری وه‌ ولایه‌تی فه‌قێ یان وه‌ك دوژمنی خه‌ڵك دیاری كرد .جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بڵێین دوای هـه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ نێوان خامنه‌ یی وه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا له‌ ناو كار به‌ ده‌ستانی ڕژێمی خوێن ڕێژ
وه‌ دژه‌ خه‌ڵكیدا یه‌كم كه‌س ڕه‌فسنجانی زووتر له‌ هـه‌موویان بۆی ده‌ركه‌وت وه‌ هـه‌ستی پێ كرد كه‌له‌ ووتارێكدا بۆ خامنه‌ یی نوسی كه‌له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ڕقێك كه‌ له‌دڵی خه‌ڵكی ئێران دایه هـوشیاربێت وه‌ ڕێنمایی خامنه‌ یی وه‌ دارو ده‌سته‌ مل هـوڕه‌كه‌ی كرد كه‌ باشتره‌ تا ڕاده‌یه‌ك وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه‌ وه‌ ئاگای له‌ نزام بێت .ڕه‌فسه‌نجانی له‌ ماوه‌ی ئه‌و هـه‌شت مانگه‌ی كه‌له‌ هـه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران دا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران وه‌ك و نیسكێك هـه‌نگاوی ده‌نا وه به‌ هـه‌مان شێوازی گورگ و مه‌ڕ هـه‌ڵسوكه‌تی ده‌كرد وه‌ دانوسانی له‌ ناو دوو كورسی به‌ ده‌یان جار له‌ خۆی ده‌رئه‌بڕی.
كاتێك كه‌ پێش كه‌وتویی له‌ خه‌باتی هـێزی خه‌ڵكی ده‌دی لایه‌نگری خۆی بۆ خه‌ڵك به‌ گه‌ڕ ده‌خست وه‌كاتێك كه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ ده‌ستانی حوكومه‌تی خوێن ڕێژو سه‌ركوت كه‌ر ته‌شه‌ریان بۆ به‌كار دهـێنا ده‌ست به‌جێ به‌ شاخ وباڵی ڕێبه‌ری لاشكاوی ولایه‌تی فه‌قی یه‌وه‌ ده‌هـات وه‌ به‌ شێوازێكی ڕێویانه‌ لایه‌نگری خۆی بۆ ڕژێم ده ر‌ده‌بڕی تاڕاده‌یه‌ك كه‌ خامنه‌یی تاوانبار له‌ چاوپێكه وتنیک جارێكی تر ڕه‌فسه‌نجانی هـه‌ڵبژارد به‌ پاسه وانی له‌ ولایه‌تی خوێنڕێژی خامنه‌یی وه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پۆستی ڕیاسه‌تی مه‌جلیسی خبره‌گانی ڕه‌هـبه‌ری له‌ ووتارێكدا بۆ دامه‌زرانی ئه‌م مه‌جلیسه‌شانۆییه‌ جارێكی تر دژایه‌تی خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران وه‌ لایه‌نگری خۆی به‌ نیزامی شیعه‌ی ئیسلامی ئێران وه‌ ولایه‌تی فه‌قی كه‌ ئێستاكه‌ له‌ژێر په‌لاماری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێراندایه‌ده‌ربڕی . ڕه‌فسه‌نجانی له‌ سی ویه‌ك ساڵی ڕابر دودا له‌هـه‌ر پۆست و مه‌قامێكدا جگه‌ خیانه‌ت و تاوان له‌ دژی خه‌ڵكی ئێران جگه‌ له‌ ڕه‌شایی به‌رامبه‌ر به‌ خۆی شتێكی تر له‌ پێش چاودا نیه له م ماوه ی ڕابردووه‌دا بۆداڕشتنی ناكۆكی له‌ نێوان خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو دژه‌ نیزامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران .بۆ به‌رگریكردن له‌ كه‌شتی شكاوی ولایه‌تی فه‌قی هـاته‌ گۆڕه‌پانی مه‌یدانه‌وه‌ وه‌ دۆخی ئێستای ئێرانی بۆ مێشك پوكه‌كانی خبره‌گانی ڕه‌هـبه‌ری به‌م شێوه‌ باس ئه‌كا كه‌ گوایا زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سایه‌تیانه‌ كه‌ هـاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌سانێك هـه‌ن كه‌ هـه‌ر له‌ ڕابردوشدا دژی نیزامی ئیسلامی وه‌ قانونی ئه‌ساسی بوون وه‌ ئه‌بێ حسابی ئه‌و كه‌سانه‌ فریو خواردو وه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تانی بێگانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م بدرێن ڕه‌فسه‌نجانی كه‌ زۆربه‌ی كاربه‌ ده‌ستانی ڕژێمی ئێران بۆبه‌ده‌رهـێنانی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌م كێشه‌یه‌ دڵیان به و خۆش كردبو له‌ مه‌جلیسی نمایشی خبره‌گاند اوه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارێكی به‌هـێز لێیان ده‌ڕوانی .به‌ڵام له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی ئه‌م دواییه‌ی گه‌ه‌لانی ئێران له‌ دژی ڕژێمی له‌ بنه‌ڕه‌ت گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی به‌ شێوازێكی گوماناوی تاڕاده‌یه‌ك له‌لیستی دام و ده‌زگای تاوانكاره‌كانی ژێرده‌ ستی علی خامنه‌یی ڕه‌فسه‌نجانی نرا ئه‌ولاوه‌ وه‌ بۆ داهـاتوویه‌كی دیاری نه‌كراو چووه‌ زبڵدانی نیزامه‌وه‌ وه‌ هـه‌روه‌هـا به‌هـۆی ئه‌ووه‌ی كه‌ ئێستاكانه‌ كه‌سێك له‌و تاوانبار تر وه‌ خوێن ڕێژتر كه‌به‌ڵگه‌ی ئه‌نفالی لاوانی خه‌باتگێڕی گه‌لی كوردی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ وه‌ ڕۆژ نیه‌ كه‌له‌ گرتوخانه‌كانی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامیدا به‌ده‌یان ئه‌ندام وه‌ كه‌سایه‌تی سیاسی وه‌غه‌یره‌ سیاسی حزبه‌ كوردیه‌كان كه‌ بۆ كه‌مترین داخوازیان كه‌هـه‌مان مافی مرۆڤی هـه‌ر ئازادی خوازێكه‌ له‌ ڕیزی سێداره‌دا داده‌نرێن یاوه‌كوزیندانی هـه‌تاهـه‌تایی چاوه‌ڕوانیان ده‌بێت .هـه‌رچه‌ند له‌ ڕۆژی ده‌سه‌ڵات گرتنی ئه‌م ڕژێمه‌ كۆنه‌ په‌رسته‌وه‌ هـه‌تاوه‌ك و ئه‌مڕۆ هـه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی بردووه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه وه‌هـه‌تا سوتانی له‌بنه‌ڕه‌ت ڕیشه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌وه‌ درێژه‌ی ده‌بێت جا ئه‌گه‌ر بێین و باس له‌ تاوانه‌كانی ئه‌م دیكتاتۆره‌ی كه‌ ئێستاكانه‌ له‌ ژێر ده‌ستی خامنه‌یی دایه‌ ببه‌ین ئه‌بێ به‌ هـه‌زاران لاپه‌ڕه‌ ڕه‌ش بكه‌ینه‌وه‌ وه‌ له‌وانه‌یه‌ دوای ئه‌م تاوانبارانێكی تر له‌ ناو گرێو لۆچه‌كانی عه‌باكه‌یی خامنه‌یی تاوانباردا خۆیان حه‌شاردابێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕوونه‌ كه خه‌باتی گه‌لانی ئێران به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورد كه‌له‌ هـه‌موو چه‌وساوه‌ ترو له‌هـه‌موو زیاتر تاوانی به‌رامبه ر كراوه‌ بۆ هـه‌تاهـه‌تایه‌ ڕێژه‌ی هـه‌یه‌ وه‌ تاگه‌یشتن به‌ ئاواتیان قه‌ت سه‌ر بۆ نامرۆڤێكی وه‌ك خامنه‌یی وه‌ دیكتاتۆرێكی وه‌ك احمدی نه‌ژاد دا نانه‌وێنێن .به‌ ئاواتی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ به‌ چاو یه‌كگرتویی له‌ ژێر ئاڵای یه‌كسانی بۆ داهـاتێكی باش بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ دی بێت وه‌ بیبینین .تاوه‌كو به شێوازێكی باشتر بتوانین ڕدێنی مه‌لایانی نیزامی سیداره‌ی ئیسلامی ئێران له‌ قوڕ هـه‌ڵكێشین وه‌ لاوانی گه‌له‌كه‌مان دور له‌ نیزامێكی دیكتاتۆری ده‌سكه‌وته‌كانی ژیانیان كه‌ هـه‌مان ئازادی نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌سه‌ر به‌رن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە