جامخانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و ڕه‌خنه‌ی شه‌خسی - وه‌لامیک بۆ حه‌مه غه‌فور
Thursday, 22/08/2013, 12:00
1985 بینراوە
لەسەربەشی یەکەمی وتاری ناعەدالیەتەکانی ناو گۆڕان و شکاندنی خاوەن هەڵوێستەکان، بەڕێز حەمە غەفور، رەخنەی ئەوەم لێ دەگرێ منیش بۆ هەریسەکە هەوڵمداوە و رەخنەی شەخسیشم لە کاک محەمەد رەفعەت گرتوە. بەم چەند خاڵەی خوارەوە وەڵامی ئەو بەڕێزە دەدەمەوە چونکە ناحەقی بەرامبەر خۆیان کردوە پێش ئەوەی بەرامبەر بە من بیکات.
1-کاک حه‌مه غه‌فور پێی وایه منیش بۆ هه‌ریسه‌که هه‌ولم ده‌دا. ئه‌و زاته ده‌بوایه له ڕیگای هاوڕی کۆمۆنیسته‌کانی له ولاتی ئوسترالیا پرسیاریکی بارودۆخی ژیان و گوزارانی منی بکردایه به‌رله‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بخستایه پالم که گوایه من بۆ هه‌ریسه‌که‌مه . ئه‌و سات باش ده‌یزانی که من وه‌ک پزیشکیکی خاوه‌ن 2 ئیختساس ته‌نها موجه‌ی مانگیکم به قه‌د موچه‌ی سۆشیالی 2 سالی ئه‌وه. من 27 ساڵه له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه بۆ به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری به مالی خۆم و له‌سه‌ر حیسابی ژیانی تایبه‌ت و خانه‌واده‌ی خۆم سیاسه‌ت ده‌که‌م. به‌لام دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی له‌م چه‌شنه که ئاماده‌یی قوربانیان تیا بیت له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئیجگار که‌من له جا‌و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بۆ تۆله سه‌ندنه‌وه و به‌تالکردنه‌وه‌ی رق و قینه‌یان سیاسه‌ت ده‌که‌ن ،منیش تاراده‌یه‌ک ناهه‌قی تۆ ناگرم که باس له هه‌ریسه ده‌که‌یت . دیاره من له پیناو به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی هه‌میشه ئاماده بووم و ئاماده‌شم بەنرخترین سەرمایەی هەمە، ژیانیشم لەپێناویدا دابنێم. من ئامادەبوم پارەی ئەندام پارلەمانیەکە هەمووی لەڕێگەی گۆڕانەوە بدەم بە کەسوکاری شەهیدانی ١٧ شوبات بەبەردەوامی ئەو چوار ساڵە. ئیدی هەریسی چی و حاڵی چی. تۆ کە لەبەرژەوەندی و زەرەری ماددی ناگەیت خەتای من چیە. کاک حه‌مه غه‌فور ده‌بوایه بیزانیایه که من بۆ 5 سال ده‌جیت ئه‌ندامی فه‌خری ریکخراویکی خیرخوازیم له کوردستان و ته‌نها ئه‌و پاره‌ی که من سالانه بۆ هه‌ژاران و که‌م ده‌رامه‌تانی کوردستان ده‌ینیرم به‌قه‌د موجه‌ی سالیکی ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی کوردستانه. وه هیوادارم به‌ریز شه‌رمین که‌ریم که به‌رپرسی ئه‌و ریکخراوه خیرخوازیه‌یه و ئیستا کاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه گه‌ر راستناکه‌م به‌درۆم بخاته‌وه..
2-تۆ تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌خه‌یته پالم که باسی شتی شه‌خسیم کردوه..ئایا لەوە چاوقایمتری چی هەیە باسی شتی شەخسی بکرێ و هەندێ کەس لە حیزبەکەی تۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری باسی بکا. بۆ یەخەی من ئەگری و ناچی یەخەی برادەرێکی خۆتان بگری بەناوی کاک" ع" چی بۆ یەکێک لەسەرکردە حیزبیەکانی جارانتان نوسیوە ئەو هەموو ئیهانە و سوکایەتی و قسە بازاڕیانە سەغڵەتی نەکردی کەچی رەخنە سیاسیەکانی من لە کاندیدێکی فاشیل و گەندەڵی گۆڕان قەرسی کردویت. کاک حه‌مه غه‌فور ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆزقال شاره‌زایی هه‌بیت له دونیای سیاسه‌ت و یه‌ک تۆزقال ئه‌قلیه‌تی سیاسی له کۆمه‌لگای ئه‌وروپا وه‌رگرتایه ده‌بوایه بزانیت که 3 شت هه‌ن له ژیانی که‌سانی سیاسی شه‌خسی نین 1-سکاندلی سیکسی 2-گه‌نده‌لی 3-خراپ به‌کارهینانی ده‌سه‌لات. به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م براده‌ره ته‌نها ده‌نوسیت بۆ ئه‌وه‌ی بلیت منیش هه‌م نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیک بگه‌یه‌نیت .
3-ئه‌و شته شه‌خسیانه‌ی به‌ریزتان باسی ده‌که‌ن، ئەوە دەردەکەی لای خۆت و لای هەندێ کادیری حیزبەکەتە. بەشێکی بەرچاوی ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەت لەم وڵاتەوە بۆ ئەو وڵات دەڕۆیشتن و پارەی بانکەکانیان ئەبرد گوایە موڵکی سەرمایەداریە و ئەچون بەناوی ترەوە خۆیان ئەناساند و مافی پەناهەندەی تریان ئەخوارد و دواتریش ئەچون داکۆکیکتان لە دیپۆرتکردنەوەی پەناهەندە ئەکرد. تکایە ساباتەکەتان هەمووی جامخانەیەو بەرد لەکەس مەگرن .له ولاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا هیج کاریکی ناشیاو نه‌ما ده‌ستی بۆ نه‌به‌رن بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌ند کردنتان ، هه‌ر له ئیشی ڕه‌ش تاوه‌کو جیابونه‌وه‌تان له ژنه‌کانتان بۆ وه‌رگرتنی خانوو له حکومه‌ت و تاوه‌کوو وه‌رگرتنی بیمه‌ی بی‌کاری ، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌لین بروخیت سه‌رمایه‌داری و بژی جینی کریکار . ئه‌و کریکاره‌ی گه‌ر له برسا مرد ئاماده نین 1 دۆلاریشی پیبده‌ن.
4-که‌سیک سیاسه‌ت بکات ،ژیانی شەخسی بەو رادەیە نیە کە ئێوە تێگەیشتون. من ئەوە فێربوم لە رۆژئاوا، سیاسەتکردن یانی خزمەتکردن بە خەڵک، نابێ هیچ شتێ شاراوە بێ. ئیشوکار و کاسبی ودەرامەت پەیداکردن ئەبێ لە فۆرمدا بنووسرێ و ئاشکرا بکرێ نەکو وەک ئێوەی بەڕێز بەشتی شەخسی تێگەیشتونە. ئەم تێگەیشتنە شەخسیەی تۆ و هەندێ کەسانی حیزبەکەت بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە شتی نهێنی و گەندەڵی زۆرتان هەیە و حەزناکەن کەس پێی بزانێ. وه من له‌به‌ر ریزی بیپایانم بۆ هه‌ندیک ئه‌ندامی حیزبه‌که‌تان ئه‌گینا ئاماده‌م له داهاتوو و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن ریگای دا ئاماژه به گه‌نده‌لیه‌کانی ئیوه‌ش بکه‌م .
5-ئه‌م جۆره ترس لای ئیوه له شتی شه‌خسی، بۆ شاردنەوەی کەموکوڕی و عەیب و عارەکانی خۆتانە چونکە ئەوەندە کەلێن و درز لە قسەو کردارتاندا هەیە، کەس باوەڕی بە کردار و گفتارتان نەماوە.
من نالیم هه‌موو حیزبه‌که‌ت بەڵام ئەڵیم چەند کەسێک لەو حیزبەیا بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی گەورەترین زیانی لە حیزب و کرێکار و هەموو ئەخلاقێکی جوانی چەپەکان دا.
6-وه‌ک حیزبیش توانای به‌شداریکردنتان نه‌بوو له هه‌لبژاردن، ئەوسا ئەڵێن بایکۆتی ئەکەن، ئەمەش چەواشەکاریەو بەدڵنیایەوە لەترسی ئەوەی بەقەدەر حیزبی زەحمەتکێشانی سەر بەپارتیش دەنگتان نەئه‌هینا.چه‌واشه‌کاری ئیوه له‌و شوینه‌یه که ده‌لین 50 ملیۆن دینار زۆره بۆ به‌شداری کردن له هه‌لبژاردن وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی. ئینجا کاتیک پاره‌که‌تان بۆ نه‌درا دین و باسی بایکۆت ده‌که‌ن. جه‌واشه‌کاریه‌کانی ئیوه بی راده‌یه
7-باشتره بجیت هەندێ زانیاری ورد لەسەر شتی شەخسی و شتی گشتی بخوێنیتەوە ئەوسا قسە لەسەر بابەتێکی ئاڵۆزی وا بکەی جامخانەکەشتان هەمووی شوشەیە تکایە بەردەفڕکێ مه‌که‌ن.
8-له به‌شی دوه می ناعەدالیەتەکانی ناو گۆڕان و شکاندنی خاوەن هەڵوێستەکان بە درێژی لەسەر ئەم شتە شەخسی و عامانە قسە ده‌که‌م
له کۆتایی دا هه‌روه‌ک شاملۆ وته‌نی " دونیایه‌کی سه‌یره گولم" کی باسی شتی شه‌خسی ده‌کا و بۆچی باسی ده‌که‌ن.