وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەپێویستی بەهەڵوێستی نەتەوەی هەیە
Saturday, 20/08/2011, 12:00
ئەندامی دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان عوسمان رانییەی لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان www.pcdk.orgدا هێرش و بوردمانبارانكردنی ناوچە سنورییەكان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە بەتوندی شەرمەزاركردو رەخنەی لە لێدوانەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گرت دەربارەی شەرمەزاركردنی چالاكیەكانی هێزی پاراستنی گەل لە شاری چەلێ ی باكوری كوردستان.گوتی ئەم هەڵوێستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناكەوێتەبەرژەوەندی نەتەوەی گەلی كوردەوە .
عوسمان رانییەی لەسەرەتای لێدوانەكەیدا تیشكی خستە سەرئەو گۆرانكاریانەی لە هەرێمەكەدا بەڕێوە دەچن و گوتی گەلی كورد گەیشتۆتە ئاستێكی بڵند لەتێكۆشان و ڕۆژبەرۆژ دەبێتەخاوەن دەسكەوتی گرنگ و دەرفەتێكی باش واڵا بوویە بۆئەوەی ببیتەخاوەن پێگەیەكی گرنگ .لە بەرامبەر ئەمە دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا لەناو هاوپەیمانیەكی بەهێزدان بۆ لەباربردنی ئەو دەرفەتە و پێداگریان لەسەر سیاسەتی نكۆڵیكردن و لەناوبردن دەكەن ،وەك دەبینین لەهەركاتێك زیاتر هەوڵە شەرخوازییەكانیان خستۆتە گەرو .دەوڵەتی توركیا بە پێشەنگایەتی حوكمەتی ئاكەپە ماوەی 9 ساڵە سیاسەتێكی دورویانە بەڕێوە دەبات و بەشێوەیەكی جدی ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەركردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان لەباكوری كوردستان .سەرەرای ئەو پێش كەوتنانەی گەلەكەمان لەوپارچەیە ی كوردستان بەدەستی خستووە حوكمەتی ئاكەپە بێ وچان لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسێۆنی سیاسی و سەربازیدایەو ئەنجامی سەركەوتنەكانی بەرەی رەنج و ئازادی و دیموكراسی پەسەند نەكردوو مافی پەرلەمانتارێتی ناداتە 6 ئەندام پەرلەمان ولەماوەیەكی كورتدا بەهەزاران كادری سیاسی و مەدەنی وسەرۆك شارەوانی و كەسانی سیاسەتمەدارو چالاكی مەدەنی لەزینداندا بەندكردووەو ولەماوەی رابردوودا دڕندانە هێرشی كردەسەر چادری ئاشتی خەڵك و بە سەدان خەڵكی لە كونجی زیندانەكاندا بەند كردووە لەسەر قسەكردن بەزمانی كوردی . تائێستا بۆیەك رۆژیش ئۆپەراسیۆنی سەربازی رانەوەستاندووەو بە گرانترین چەكی وتەكنەلۆژیای شەرلەبەرامبەر ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەریلا دەكات .لەگەڵ ئەو هەمووهەوڵە ئاشتیخوازانەیەی ڕێبەری گەلی كورد لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەی گەلی كوردبە شێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتیانە و راگەیاندنی ئاگربەستی یەك لایەنەو پێشخستنی وناردنی گروپی ئاشتی بۆ توركیاو پێشكەشكردنی پرۆتۆكۆڵی ئاشتیانە لەلایەن ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانەوە . بەڵام لەلایەن حوكمەتەكەی ئاكەپەوە بە هەڵوێستی شەر وەڵامدراوەتەوە . ئەوە سێ هەفتەیە چاوپێكەوتن لەگەڵ بەڕێز ڕێبەر ئۆجەلاندا ئەنجامنەدراوەو بەبەهانەی بێ بنگە لەلایەن دەوڵەتەوە ئاستەنگ دەكرێـت و گەلی كورد ئاگاداری رەوشی تەندروستی ڕێبەرەكەی نیە. لەكاتێكی وەها كە هێزی پاراستنی رەوا لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا چالاكی ئەنجامدەدا بە هەمووپێوەرێكی دیموكراتیانەو مافی مرۆڤ رەوایە .كاتێك گەلێك بەهیچ شێوەیەك حساب بۆ ئیرادەی دیموكراتیخوازانەی نەكرێت و بەردەوام هێرشی بكرێتەسەر ئەوابۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەو پاراستنی مافەرەواكانی گەل هەمووچالاكییەك رەوایە.لەهەمانكاتدا دەوڵەتی توركیا لەگەڵ دەوڵەتی ئیران و تائاستێكیش حوكمەتی ئیراق و سوریا لەناو هاوپەیمانی و گەلەكۆمەدان و ئەوەتا بە ئاشكرا بەبەرچاوی هەموو كەسێكەوە تۆباران و بۆردومانبارانكردن و هێرشی زەمینی بەهاوبەشی لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوانەی گەلی كورد بەرێوە دەبەن . بۆردومانكردن و تۆبارانكردنی ناوچەسنوریەكان و گوندەكانی كوردستان لەباكورو باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان . بەردەوامكردنی هێرشەكانی ئێران لەناورۆژهەڵاتی كوردستان و بەڕێوەبردنی هێرشی سیاسی و سەربازی و لەسێدارەدان و پێشخستنی جاشایەتی لەهەمانكاتدا هێرشەكانی ئێران بۆسەرباشوری كوردستان تۆباران و گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن وهەوڵدان بۆ بێ ئیرادەكردنی گەلی كورد لەباشوری كوردستان بۆ پێكهینانی مەرامە سیاسیەكانی لە حوكمەتی ئیراقدا و.هەروەها هەوڵەكانی حوكمەتی ئیراق بۆ دروستكردنی ناكۆكی نێوان نەتەوەكان لە ناوچەدابراوەكان و ناچاركردنی خەڵكی كورد بۆ بەجێهێشتنی ئەو جێگەیانەو ڕێگەنەدان بە جێگیركردنی هێزی پێشمەرگە لەم هەرێمانە ئەمانە هەموو ئەو راستیانە پشتراستدەكەنەوە كە گەلەكۆمەیەكی دژوارلەسەر گەلەكەمان بەڕێوە دەچێت .لەكاتێكی وەها گەلی كورد مافی هەمووجۆرە پاراستنێكی رەوای هەیە .پێویستە زۆربەتوندی تەواوی ئەو هێرشانەی لەسەر گەلەكەمان بەرێوەدەچێت بەتوندی شەرمەزاربكرێت .لە كاتێك ی وەها لێدوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی شەرمەزاركردنی ئەو چالاكیەی لەنێوان چەلی َو جولەمیرگدا ئەنجامدرابوو ناكەوێـتەخزمەتی بەرژەوەندی نەتەوەی گەلی كورد .ئێمە ئەم هەڵویستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رەخنەدەكەین و پێمان وایە لەكاتێكی وەهادا پێویستە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هێرشەكانی دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا شەرمەزاربكردایە پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستی دەولەتی تورلاكیا لە رەتكردنەوەی مافی پەرلەمانتارانی كوردو زیندانیكردنی هاوڵاتی كوردو و تۆبارانكردنی خاكی كوردستان رەخنەبكات و كردارەشەرخوازەكانی حوكمەتی ئاكەپە شەرمەزاربكات ، كە ئێستاش سەرۆك ئەركانی سوپاو زۆرترین پۆستی حوكومی لەدەستدایەو هیچ هەنگاوی بۆ ئاشتی نانێـت و پەرەبەشەر دەدا .هەمووكەس ئەو راستیە باش دەزانێـت . گەلی كورد هیچ كاتێك شەری داوانەكردووەو بەداخوازی خۆی چەكی هەڵنەگرتووە .عوسمان رانییەی لەدرێژەی لێدوانەكەیدا تیشكی خستەسەرئەو خاڵەو گوتی لێدوانەكای سەرۆكایەتی هەرێم و بێ دەنگی تەاوی حوكمەت و پەرلەمان و هێزولایەنەسیاسیەكان لە دەربارەی بوردومانەكانی سوپای توركیا نارەزاییەكی زۆری لەلای جەماوەردروست كردووەو .ئێمە پێمان وایە وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە پێویستی بە هەڵوێستی یەكێتی نەتەوەی هەیە و بۆیە داوا دەكەین كە هەمووهێزولایەنی كورد لەهەرچواربەشی كوردستان هێزوتواناكانیان بهێننە لای یەكتری و تاكاربكەین بۆ دارشتنی ستراتیجیەتێكی نەتەوەی بۆئەو مەبەستەش بەزوترین كات هەوڵبدەین بۆسازدانی كۆنفرانسی نەتەوەی .و داوا لە جەماوەردەكەین بەهەمووهێزولایەن و رَیكخراوی مەدەنی و كەسایەتی رۆَشنبیرو لاوان و ژنان لەچوارچێوەی هەڵویستی نەتەوەی و بەچالاكی دیموكراتیانە و فشارخستنە سەر دەوڵەتانی سەردەست تا پاشە كشەبكەن . بۆ وەڵامی ئەم هێرشانە گرنگ دەبینین بەهەموومانەوە كاربكەین تا یەكێتی نەتەوەی و دیموكراتیانەمان بەهێزبكەین و ئەم قۆناخەبەسەركەوتویانە تێپەرێنین .دەنگی نارزای و تێكۆشانمان لەپێناوی مافەرەواكانمان بڵندتربكەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست