جه‌لال و لیستنه‌وه‌ی ئاغاکانی!
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1784 بینراوە
هه‌رکه‌سه له ژیانیدا توانا‌و هونه‌رێک پێشده‌خات، له شتێکدا قاڵده‌بێته‌وه‌و په‌ره‌ی پێده‌دات. یه‌کێ ده‌بێته ته‌نه‌که‌چی، یه‌کێکی تریش کۆترباز، یه‌کێ وه‌ستای بیناو یه‌کێ وه‌ستای ماستاو، یه‌كێ زانا له بوارێکی زانستیداو یه‌كێکی تریش ده‌ست ڕه‌نگین له کوشتندا، جه‌لاله‌ی خۆشمان لێو ره‌نگین له ماچدا.
ئه‌و کابرایه ئه‌وه‌نده‌ی له ماچدا شاره‌زایه، له هه‌رشتێکی تردا شاره‌زا بووایه که س شانی له شانی نه‌ده‌دا.
ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه جه‌لال خه‌ریکی ماچباران و ته‌خشان و په‌خشانکردنی ماچه، وایلێهاتووه که هه‌ر ماچێک له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا به کار بهێنێت.
ماچی شه‌رم، ماچی هه‌ڵخه‌له‌تاندن، ماچی گاڵته‌جاری، ماچی ماستاو سارکردنه‌وه، ماچی ناچاری و زۆر جاریش ماچ له خۆڕا... وه‌ک ده‌ست ماچکردن..
له هه‌مووشیان سه‌رنج راکێشتر ئه‌وه‌یه که جه‌لال هه‌ر به‌ته‌نها ماچی نه‌یارانی کورد ده‌کات، دیاره جه‌لال په‌ندێکی نوێی داهێناوه که به ماچ نه‌یارانی کورد له ناو ببات! بۆ نا خۆ حیزبه‌که‌ی جه‌لال هه‌رده‌م داهێنه‌ره له هه‌موو شتێکدا، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش ستراتیژیه‌تی حیزبی بێت و خه‌ڵکی فه‌قیری وه‌ک ئێمه سه‌ری لێده‌رنه‌کات!
ته‌حه‌دا ده‌که‌م که ئه‌م جه‌لاله‌یه رۆژێک له ڕۆژان منداڵیکی کوردی ماچکردبێت، به‌ڵام که‌س له وه‌زیرو گزیر، ئاغا‌و کوێخا، ئه‌فه‌ندی و ئاگابه‌ی نه‌ما له عه‌ره‌ب، تورک و فارس نه‌که‌ونه به‌ر شاڵاوی بێئامانی جه‌لاله‌وه.
قوربانیانی ماچی جه‌لال چاک ده‌زانن که هه‌رچی جه‌لال ده‌یڵێت ماوه‌ی ئێکسپایه‌ره‌که‌ی له سه‌عاتێک زیاتر نیه، هه‌رچی به‌ده‌مدا هات ده‌یڵێت و دڵیان خۆشده‌کات، هه‌ر نا ئه‌وه له شوێنی زۆر ناشیاودا و له‌کاتی ناشیاوتردا نوکته ده‌گێڕێته‌وه، که ئه‌مانه‌ش هیچیان کاریان نه‌کرد ئه‌وا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی به خه‌ونی شاعیرانه داده‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه به‌ر شه‌پۆلی ماچه‌وه خوا خوایانه له ده‌ست جه‌لال ڕزگاریان بێت و خۆ دوورده‌خه‌نه‌وه.
یاسر عه‌ره‌فات و جه‌لال دوو ڕکه‌به‌ری بێئامانی یه‌کتری بوون له ماچباراندا، ئێستا مه‌یدان بۆ جه‌لال ئاواڵایه و که‌س شان له شانی نادات.
سه‌یرکه‌ن جه‌لال له وێنه‌یه‌دا چۆن ئامێزی له عه‌به گول داوه‌و وه‌ک برای خۆی ڕایده‌مووسێ، هه‌موو با بیبینن باوه‌ک جارانی تر نه‌ڵێت شتی وا نه‌بووه و مۆنتاج بووه.