سكالا و بانگەواز
Sunday, 19/04/2009, 12:00
بۆ وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا
بۆ بالیۆزخانەى ئەمەریكا لە عێراق
بۆ نوسینگەى نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق
بۆ نوسینگەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
بۆ نوسینگەى پەرلەمانى عێراقى
نوسینگەى مافى مرۆڤ لە عێراق
بۆ سەرجەم رێكخراوە كانى كۆمەلگەى مەدەنى لە عێراق
بە پێویستى دەزانین كە سەرجەم ئەو بەرێزانە ئاگاداربكەینەوە لەوەى كە لەم ماوەیەدا هەردوو حیزبى دەسەلاتدار لە هەرێمى كوردستان دەستیان داوەتە پێشێلكاری وكارى نایاسایی كە وادەى هەلبژاردن نزیك بۆتەوە ئەویش بەناوى گۆران وچاكسازییەوە لە حكومەتدا بە تایبەتى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە بە نیازە لەسنورى ژێردەسەلاتى خۆیدا هەلسێت بە گۆرینى هەندێك لە سەرۆك شارەوانیەكان و بەرێوەبەرى ناحیەكان و بەرێوەبەرەگشتیەكان و بەرێوەبەرى فەرمانگەكان دەزگا هەستیارەكان ى پارێزگاى سلێمانى بە پاساوى چاكسازى كردن بە بێ گەرانەوە بۆ بنەما ئیداى و یاساییەكان فەرز كردنى ئیرادەى حیزب بە سەر وەزارەتەكاندا لە كاتێكدا ئەمە پێشێلكردنى سەرجەم بنەما یاسایی و دەستوریەكان لە جیهاند چونكە ناكرێت لە هیچ سیستمیكى دیموكراتى لە جیهاند هیچ گۆرانكارییەك بكرێت لەكاتى هەلبژاردن .كە دیارە مەبەستى سەرەكیان لێدانە لە بالى ریفۆرم و سەرجەم ئەو دەنگە ئازادانەى كە رەخنە لە تەدەخولى راستەوخۆى حیزب دەگرن لە كارى حكومەت . چونكە ئەگەر مەبەستى ئەوان گۆران وچاكسازییە بۆ تائێستا نەكراوە یان بۆ چاوەروانى ئەنجامى هەلبژاردن ناكەن .بۆیە لێرەدا پێویستە هەموولاییەك ئاگاداربكرێت لەوەى كەتەنها مەبەست لەم گۆرانكارییانە ئەوەی سەرجەم دام ودەزگا حكومییەكان بۆ ریكلام و پروپاگەندەى خۆیان بەكاربهێنن بۆ هەلبژاردن بۆیە ئەم گۆرانكارییانە لە ساتە وەختەدا شەرعیەتى نیە . هەروەها وەك هەرەشەو نان برین ودەركردن بكاردەهێنرێت كە ئەمەش پێشیلكردن وزەوت كردنى مافە سیاسەكانى هەموو تاكێكە لە هەریمێ كوردستان هەروەها رێگە بگرن لە هەر پێشێلكایەكى تر لە لایەن هەردوو حیزبى دەسەلاتدارەوە وە فشارخستنە سەریان بە مەبەستى بەرێوەچونى هەلبژاردنێكى دیموكراسیانە لەكوردستان
بە هیواى وەلام دانەوەین .
سیڤەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست