کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دیسانەوە گەشت و گوزارى سلێمانى

Wednesday, 11/07/2012, 12:00



پێشتر باسى هەندێ لە پڕۆژە گرنگەكانى گەشت و گوزارى سلێمانیمان كرد ..گەلێ پڕۆژەى تر هەیە بە پێ ی توانا باسى ئەكەین ....پڕۆژەى زیندو كردنەوەى سەروەریەكانى سەرگەڵو , یەكێكە لەو پڕۆژانەى كە 5 -6 ساڵە ئەم دائرەیە پێوەى خەریكە تەواو نابێت .. هەمو ئەو خانوە قوڕو ژورە گڵانەى سەر گەڵو كە شۆڕشى نوێ ى گەلەكەمانى بە بێ مامان تیا لە دایك بوو , دروست ئەكرێتەوە , هەر وەك لە سەرەتاكانى شۆڕشەوە چۆن بوە ئەبێ كوت و مت وەك خۆى دروست بكرێتەوە بۆ ئەوەى لاوەكانمان و نەوەكانى داهاتو بزانن سیاسیە مەزنەكان لەكوێوە شۆڕشیان دەست پێ كرد ..تا لەو بیر دۆزە تێ بگەن كە ئەلًێ (خۆت مەیكە خوا ئەداتێ) ..چۆن سەركردەكانى شۆڕشى نوێ لەو خانوە قوڕانەوە ئێستا بونە خاوەنى ئەو هەمو كۆشك و تەلارە , ئێستا سەروەت و سامانیان لە حیساب نایەت .
پێش چەند ساڵێك سێ كومپانیای بیانى ..یەكێك كەنەدى ..یەكێكى تریان ئیسپانى ئەوى تر فەرەنسى بو ماستەر پلانى هەمو سلێمانى و قەرەداغ و دوكان یان دروست كرد ..نزیكەى دو ملیۆن دۆلارى تێچو ئێستا كەس نازانێ ئەو ماستەر پلانە لە كوێ دانراوە !! ئێستا ئەیانەوێ ماستەر پلانێكى (گەشتیارى ) تر بۆ سلێمانى دروست بكەن لە لایەن كومپانیایەكى نەمسایی یەوە ..وا بەڕێزان بڕێوەبەرى گشتى و هەندێ لە مدیرەكان ئەیانەوێ تەشریف بفەرمون بۆ نەمسا ..دیارە ماستەر پلان لە گەشت و كوزارى سلێمانى وەك چێشت وایە ,گە كۆن بو ئەترشێ ئەبێ بیڕێژن و ماستەر پلانێكى نوێ دروست بكەن ...ئەمیش چەند ساڵێكى تر كۆن ئەبێ و ئەترشێ وماستەر پلانى نوێ ى تر (و هكزا دەوالیك ) ..
پڕۆژەیەكى تر ئەو ڕێگایە بو كە لە قەرەداغەوە بە قۆپیەكانا ئەڕوات و ئەچێ بۆ ڕێگا كۆنەكەى سەنگاو ..لەسەر بودجەى ئەو پڕۆژەیە خانویەكى دەبڵ دیوار لە دارىزەرد , بۆ جەلالى شێخ كەریم دروست كرا خانوى وا لە سلێمانیشدا نیە ..عومەر فەتاح كە ئەوەى بیست پێ ی داگرت وتى ئەبێ بۆ منیشى دروست بكەن .. ماویەتى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە