ئیمڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ، کۆشنه‌ر، شه‌ریکه‌دزی مه‌سعود له پۆسته‌که‌ی ده‌رکرا.
Tuesday, 16/11/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار که په‌یامنێره له یه‌کێ له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌کانی فه‌ره‌نسا و حاڵی حازر له کوردستانایه ، به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که کۆشنه‌ر له نێو کابینه‌ی حکومه‌تی پێشووی فه‌ره‌نسا وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو ، له پۆسته‌که‌ی ده‌رکرا و خاتوو میشێل ئه‌لیوماری جێگه‌ی گرته‌وه. گۆڕانی کابینه په‌یوه‌ندی به‌و ته‌نگژانه‌وه هه‌یه که فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که گۆڕینی کۆشنه‌ری هه‌ر بۆ ئه‌و پرسه نه‌گه‌ڕانده‌وه به‌ڵکو باسی له هۆکاری دیکه‌ی کردکه له پشته‌وه‌ی ئه‌و لادانه‌یدا هه‌بوو وه‌ک: سست بوونی دیپلۆماسییه‌ی فه‌ره‌نسی به‌رامبه‌ر به ته‌نگژه جیهانییاکانه‌وه و ئه‌دای کۆشنه‌ر وه‌ک بازرگان که له زۆر شوێنی جیهان خۆی تیوه‌گلاندووه ، به‌تایبه‌تی کوردستان ، که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پڕۆژه‌کانی نه‌وت و گه‌ڕان به‌داوی نه‌وت ئه‌نجام ده‌دا. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێێ و وتی: زۆرانی دیکه له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا که پێستر له کوردستان و عێراق به‌رپرسیارییه‌تیان هه‌بوو ، ئه‌وانیش شه‌ریکه‌دزی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لالن . له‌وانه: گارنه‌ر و ساتفۆرد و زاڵمای خه‌لیلزاد.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ووت: که کۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گروپی 14ی ئازاری لوبنانیش ده‌ستی تێکه‌ڵکردووه و کۆمه‌ڵی پڕۆژه‌ی بازرگانی به‌یه‌که‌وه له لوبنان جیبه‌جێ ده‌که‌ن که له‌و دواییانه‌دا سه‌ردانی ئه‌ویی کرد و به‌دڵی 14ئ ئازار کۆمه‌ڵی ته‌سریحی دا که‌دواتر بووه مایه‌ی سه‌ریه‌شه بۆ فه‌ره‌نسا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست