زیز بوونی کۆسرەت رەسوڵ و شاگەشکە بوونی پێشمەرگەی دێرین........
Monday, 16/02/2009, 12:00
1937 بینراوە
سوکایەتی کردن بە خەڵکی کوردستانەوە بوە بە کارێکی رۆژانەی حزب و سەرکردەکانمان ، لە هیچ شتێکدا نە راپرسی پێ دەکرێت و نە هیچ حیسابێک بۆ هەست و ویژدانی جەماوەر دەکرێت ، بۆیە رۆژێک بە سەگ ناودەبرێت و رۆژێکی تر یەڵدا دەکرێت و سەروەت و سامانی دەدزرێت و هەرچی بێ کەرامەتی دونیا هەیە پێی دەکرێت چ لە لایەن دوژمنانی کوردەوە چ لە لایەن دارو دەستەی کۆماری دزو جەردەو داوێن پیسەکانی دەسەڵاتی خێڵەکی وە لە کەمترین شتدا راپرسی پێ ناکرێت و هەموو کارەکان لە پشت ئیرادەو خواستی ئەوەوە نەخشە دەکێشرێت و کۆمەڵی هەرزەکارو مەلەفچی نوێنەرایەتی دەکەن ، زۆریان لە سەرتاسەری ژیانیاندا بەقەد سمۆرەیەک خزمەتی کوردیان نەکردوە ، لە هەموو ئەو وتانەمدا مەبەستم کاک کۆسرەت هەڤاڵەکانی نیە بەڵام ئەوەندە دەڵیم ئەگەر کۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵەکانی مەبەستیان بە راستی دەست لەکار کێشانەوە با ئەوا نە پێویستی بە نامەی دڵداری دەکرد بۆ جەلال تاڵەبانی و نە پێویستی بەوە دەکرد ئەو خەڵکە بخەنە رارایی و سەر لێشێوانەوە ، بەڵکو راستەو خۆ دەستیان لەکار دەکێشایەوە هەڵوێستی خۆیان بۆ جەماوەر رون دەکردەوە لە رێگەی مێدیاو کەناڵەکانەوە ، ئەو رێزلێنان دەبوو بۆ ئەو خەڵکەی کە ئەوانی کردوە بە سەرکردە . ... ئەورۆ جەماوەری کوردستان بە گشتی چاوەروان و تامەزرۆی گۆرانە ، لە شارو شارۆچکەکان کێشەو گرژی لە ناو باڵەکانی جەلالیزم و یەکیەتیدا رەنگی داوەتەوە ، پێشمەرگە دێرینەکان لەو سەرو سەری دونیاوە پیرۆز بایی لە کۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵانی دەکەن ، پێیان وایە لە کۆتاییدا سەرکردایەتی یەکیەتی دەکەوێتە دەست خەڵــــکی ئەوتۆ کە ئەوان حەسرەت بۆ ماندوو بوونی ساڵانی چەرمەسەری و خەباتیان ناخۆن ، باڵی ریفۆرم هورەیان بەرزەو پێیان وایە کە ریفۆرمەکەیان بەرەو سەرکەوتن دەچێت و پاش زیاتر لە 50 ساڵ جەلالیزم بەرەو کوژانەوە و نەمان دەچێت ، بەڵام لە راستیدا پێم وایە هەر زیز بوونی سەرکردایەتیە و بەس رەنگە کاک کۆسرەت و هەڤاڵەکانی لەسەر دابەشکردنی پۆست و چەند ئیمتیازاتی تر دڵگران بوبن . هەرچۆنی بێت ئێستە هەم بەرهەم ساڵح و هەم عوسمانی حاجی مەحمود خەریکی چارەسەری ئەو کێشەیەن ، کێشەکەش لەوە دەچێت چەند مەرجێک بێت واتە ئەگەر مەرجەکان جێ بەجێ کرا ئەوا ئەوانیش لە زیز بونەکەیان پەشیوان دەبنەوە ، ئەو جەماوەرەش کە ئاگری گرتوە و پێی وایە لە کۆتایدا بۆ یەکجاری لە ملهوڕی بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی ڕزگاریان بوو پێم وایە بە دلـــَێکی ساردو هورەیەکی ڕوخاوەوە باوەش بە ئەژنۆی خۆیاندا دەکەن ، هیوام وایە پێش بینیەکەم راست دەر نەچێت ، خۆ ئەگەر وابێت ئەوا کاک کۆسرەتیش وەکو پاڵەوانێکی بێ جەماوەر پاشماوەی ژیانی دەبێت لە خزمەتی بنەماڵەدا بەسەر بەرێت و شوختێکی پان بەسەر خەباتی چەندین ساڵەی خۆیدا دەهێنێت