گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە دەنگدانی ئەمجارەدا و هۆکارەکانی
Thursday, 01/05/2014, 12:00
برادەران ئەوەی لە دەنگدانی ئەمجارە چاوەروان دەکرا ئەوە بوو کە زۆرێک پێیان وابوو ئەو هێزەی بەناوی گۆڕان دروست بووە تەواو رەگی بەرە و قوڵایی داکوتاوە و ئەمجارە لە کوردستان و سلێمانی لەسەر ئاستی پارێزگا دەبێتە بۆمبی وەرزەکان و سوپرایز ، بەڵام بۆچی و چۆن بەو شیوەیە و لەماوەی چەند رۆژێکدا ئەو گۆڕانکارییە زەق و سەیرە بەسەر هاوکێشەکاندا هات و دەنگەکان بۆ وایان لێهات ، سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕان لە دەنگدانی ئەمجارەدا شۆک دروست بوو چونکە ئەوەی چاوەروان دەکرا بردنەوەیەکی بێ وێنە و ناوازە بوو لەبەر دوو هۆکار ، یەکەمیان بە براورد بە دەنگدانی 21 ئەیلولی رابردوو ، دووەم بەوپێیەی کە گۆران توانیوێتی زۆرینەی خەڵک و جەماوەری زۆنگی سەوز بۆخۆی راکێشێت ئەویش بە چونە ناو دەسەڵات و وەرگرتنی پۆست و شوێنی گرنگ و دیار لە پارلەمان و حکومەتدا ، کەچی ئەوەی نەدەبوو و چاوەڕوان نەدەکرا روو بدات ڕویدا ، ئەویش بەرزبونەوەی رێژەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بە جۆرێک کە بە جیاوای 700دەنگ بووە لە هەندێک لە محەتەکانی دەنگدان ، من تەنها ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم کە وەک بەرپرسێکی ئەمنی یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی ئەوە بلێم کە ئەو قوتابخانەیەی منی لێبووم وەک چاودێرێکی حکومی و ئەمنی لە یەکێک لە گەرەکەکانی سلێمانیدا بوو کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی گۆڕانن بە وتەی زۆرێک لە ئەهلی گەڕەک خۆیان و خەڵکانی سلێمانی زانراوە و هەر کە ناوی ئەو گەڕەکە دەهێنی راستەوخۆ دەوترێت هەمووی گۆڕانە ، هەروەها لە هەڵبژاردنی پێشوو گۆڕان لەو قوتانخانەیە بە 900 دەنگ لە پێش یەکێتیەوە بووە بە وتەی بەرێوەبەری قوتابخانەکە کە بەرپرسی کۆمسیۆن بووە وەک بەرێوەبەر کەچی لەم هەڵبژاردنە لەو قوتابخانەیە کە من لێی بووم گۆڕان 700دەنگی کەم کردبوو ئەگەرچی هەر گۆڕان دەرچوو لەو قوتابخانەیە کە ناوچەی خۆیان بوو و لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی تەنها بە 200 دەنگ لەو قوتابخانەیە لە دوای گۆڕانەوە بوو و دواتر زانرا کە لە زۆربەی شوێنەکانی دیکەش لە سلێمانی و دەورو بەری دەنگەکانی گۆڕان بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو زۆری کەمکردووە بە رێژەی جیا جیا ، هۆکار چیە بۆ ئەم گۆڕانکاریە کتوپڕە ؟ ئەم پرسیارە لەوانەیە جێی سەرسوڕمانی زۆرێک لە خەڵکی بێت بە تایبەت هەوادارانی گۆڕان و لایەنگرانیان ، من وەک خۆم هۆکاری ئەم گۆڕانکاریەی دەنگەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگێڕمەوە و پێم باشە ئەوانەی گۆڕانن بە وردی سەرنجی شتەکان بکەن ، یەکەم : رێکەوتنی بزوتنەوەی گٶڕان و پارتی و چونە شوێنی پشکەکانی یەکێتی و دەست خستنە دەستی پارتی هاوپەیمانی پێشووی یەکێتی بە رێکەوتنی ستراتیجیشەوە کە زۆر لە ناکاو و کتوپڕ و چاوەروانکراو نەبوو هەروەک زۆرێکیش لە لایەنگرانی پارتی و هەوادارانی گۆڕانیش ئەو کارەیان پێ خۆش نەبوو بە هەنگاوێکی هەڵەیان دانا ، دووەم ئەو کۆبونەوانەی نێوانی پارتی و گۆڕان لە پشتی پەردەوە و غەیبەتکردن و باسکردنی یەکێتی و دۆخی ئێستای کە راستیەکان بە گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە و جەماوەری یەکێتی بە تایبەتی زۆر نیگەران کرد چونکە ئەبێ ئەوەمان بیرنەچێت کە یەکێتی خاوەنی خەباتێکی زۆرە و خوێنێکی زۆریداوە و ماوەیەکی زۆریش هێزی دووەم بووە لە کوردستان و ماڵ هەیە چەندین شەهیدی لەو حیزبەدا داوە ، ئێستا چۆن پێی خۆشە کەسانێک لە پشتی پەردەوە ناپاکی بەو حیزبە بکات و بڵێ ئاخری و ئۆخریانە لە دەمی فازیل میرانی و دواتر ئازاد بەرواری دەڵێت یەکێتی تەواو بووە و قاقای پێکەنین دەبیسترێت لە نێو دانیشتنەکەوە و لەسەر لێوی سەرۆک وەزیران و ئەوانی دیکە ؟! ئایا ئەمە هەڵە نیە ؟ ئەمە بەس نیە بۆئەوەی کە جەماوەری یەکێتی و گۆرانیش تێرامانیان هەبێت لەم هەڵسوکەوتە ؟ پاشان چ پێویست دەکات دوو کەسی شایستە و دیاری نێو حزبێکی براو بەناو هاوپەیمانی وەک پارتی وا بە هاوپەیمانە ستراتیجەکەی چەندین ساڵەی خۆیان بڵێن و وەک نوکتە لە دانیشتنێکی فەرمی باسبکرێت کە هیچ پێویست بەو باسە ناکات ؟ ئەمە وایکرد کە جەماوەری یەکێتی هەست بەوە بکەن کە خۆیان و خەبات و خوێنی شەهیدەکانیشیان بونەتە مایەی گاڵتەجاری کۆبونەوە نهێنیەکانی نێوان پارتی و گۆڕان و پێموایە زۆریان لە داخی ئەو هەڵوێستە بە خێرایی و بێ بیرکردنەوە دەنگی بە یەکێتیدا ئەگەرچی لێی نیگەرانن و هەڵەی زۆر گەورەی هەیە ، پاشان بۆ دەبێت پارتی و گۆڕان حەز بە کەوتن و کۆتایی یەکێتی بکەن ؟ بەرای زۆرێک لە بیرمەندان و رۆشنبیران ئەوەی کە هەستی پێکرا لەم دواییەدا ئەوەیە کە هەریەک لە پارتی و گۆڕان ویستیان بە چەند هەنگاوێک بشێوی و ئاڵۆزی یەکێتی بقۆزنەوە و هیچ نەبێت سلێمانی لەژێر دەست و کۆنترۆڵ دەر بکەن ئەویش لە رێگەی ئەوەی کە گۆڕان دەنگ بدات بە پارتی لە هەولێر تا وەک حەلیفێکی سەرسەختی یەکێتی بمێنێتەوە یان هیچ نەبێت دەنگ نەدات و هەر ئەوەش وایکرد کە دەنگەکانی گۆڕان ئەمجارە لە هەولێر زۆر کەمیکرد و لە بەرامبەردا پارتی داوا لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بکات و قایلیان بکات دەنگ بە گۆڕان بدەن بۆئەوەی هیچ نەبێت لە سلێمانی گۆڕان ببێتە هێزی یەکەم و دەستبگرێت بەسەر جومگەکانی دەسەلاتی ئەو شارە ، هەرواش بوو یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دەنگی بە گۆڕان داوە و بۆ بەغدا دەنگی بەخۆیداوە بە دوو هۆکار ، یەکەمیان لەبەرئەوەی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان داوایلێکراوە بەو کارە هەستێت وەک نەخشە رێگایەک دووەم دەنگ بدات بە کەسایەتی دکتۆر هەڤاڵ کە کاندیدی گۆڕانە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی و کاتی خۆشی کۆنە یەکگرتوو بووە و لە دوریشەوە بێت یەکگرتووەکان وەک کەسایەتیەکی موسوڵمان و میانڕەو دەیبینن ، و لەوانەشە هەمان داوا لە کۆمەڵ کرابێت بە مەرجی ئەوەی گەر یەکێتی بە پۆستی سکرتێری پارلەمان قایل نەبوو یان ملی نەدا ئەوا بە کۆمەل بسپێردرێت ئەگەرچی ئەو پۆستە لە ئیستحقاقی کۆمەڵ نەبوو وەک حاجی کاروان ئەندام پارلەمانی یەکگرتوو لە چاوپێکەوتنێکدا وتی ئێمە لە ناو هٶلی پارکەمان بە کتوپڕی و لەناکاو زانیمان ئەو پۆستە دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ کۆمەڵ چونکە تا ناو پارلەمانیش ئەو پۆستە پشکی یەکێتی بوو و دەکرا گەر یەکێتی پێی قایل نەبێت بدرێتە ئێمە واتە ببێتە پشکی یەکگرتوو بەپێی ئیستحقاقی ئینتخابی ، ئەمە و چەندین بۆچون و ئەگەر و لەوانەشە رێکەوتنی دیکەی ژێر بەژێر هەبێت یان هەبوبێت کە وا بەو کتوپری و بەو شێوەیە هاوکێشەکانی گۆڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست